عیراق به‌داهاتی نه‌وت ژێرخانی ئابووری بنیات ده‌نێته‌وه
ئا:كورده‌وان محه‌مه‌د
31/7/2010
حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هیوای خواست ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیا بیانییه‌كاندان له‌پڕۆژه‌كانی فراوانكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وتدا به‌زوترین كات چاره‌سه‌ر بكرێنء ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌دوو خولی جیاوازدا گرێبه‌سته‌كانیان دراوه به‌و كۆمپانیایانه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. شه‌هرستانی ئه‌و قسانه‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كرد كه له‌دوای كۆڕێكی فراوانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، كۆڕه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌كه‌رتی نه‌وتی عیراقء گرفته‌كانی به‌رده‌م فراوانكردنء گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته‌و ئاستی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆییء بیانی تیایدا. به‌نده‌ره‌كان بچووكن وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌پلانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتدا له‌به‌رچاوگیراوه بێنه‌دی، ئه‌ویش له‌ڕێی ئاسانكاریی بۆ كاری ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ده‌رچووه، وه‌ك پێدانی ڤیزا بۆ هاتنی كادره‌كانیانء رێكخستنی به‌نده‌ره‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئامێرء كه‌لوپه‌له‌كانی تایبه‌ت به پیشه‌سازی نه‌وتء دابینكردنی جێ‌وڕێ بۆ دانانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌نده‌ره‌كان كێشه‌یان هه‌یه‌و به‌هۆی بچووكییانه‌وه توانی وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌موو كه‌لوپه‌له زه‌به‌لاحانه‌یان نییه‌و پێویسته به‌رله‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بگه‌نه عیراق، به‌نده‌ره‌كانیان بۆ فراوان بكرێت. هه‌ندێكیان ده‌ستبه‌كاربوون شه‌هرستانی وتی: ئامانجی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌و دوو خوله‌دا دراون به‌و كۆمپانیا بیانییانه، زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانه بۆ 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكداو ئه‌و پڕۆژانه‌ش بڕیاره له‌ماوه‌ی 6 ساڵدا ته‌واو بكرێن، واته پڕۆژه‌كان دوای شه‌ش ساڵی‌تر ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌پێكن، به‌لام ئه‌و پڕۆژانه چه‌ند گه‌وره‌ش بن، هه‌نگاوی سه‌ره‌تایان هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنء هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه جێ‌وڕێی كاریان بۆ خۆیان خۆشكردووه‌و به‌شێك له‌پێداویستیء كه‌لوپه‌له‌كانیشیان هێناوه‌و له‌شوێنی كاره‌كانیان له‌هه‌وڵی دامه‌زراندنی بنكه‌ی كاردان. له‌مێژوودا پرۆژه‌ی وانه‌كراوه كاركردنی له‌و پرۆژانه‌شدا به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفكرد، كه له‌مێژووی عیراقدا كاری واگه‌وره له‌بواری نه‌وتی عیراقدا نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌د ساڵی رابردوودا له‌وه‌ته‌ی نه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه، له‌جیهانیشدا كاری له‌وشێوه‌یه نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه پێوستی به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژانه هه‌ڵبگیرێنء پڕۆژه‌كان به‌ئاكام بگه‌ن، ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه‌په‌یوه‌ندیدارنء پێویسته هاوكارییان هه‌بێت له‌مه‌سه‌كه‌دا، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆء گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنء ژینگه‌و هه‌روه‌ها كۆمپانیا‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر، ده‌بێت هه‌موویان به‌گیانی یه‌ك تیم كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانء ئه‌م كۆڕه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش رێكی خستووه، به‌شێكه له‌و هه‌ولانه. هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت له‌وه‌لامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووساندا حسێن شه‌هرستانی سه‌باره‌ت پڕۆژه‌ی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان جگه له‌و پڕۆژانه‌ی باسكران وتی: له‌ماوه‌ی داهاتوودا پێدانی مۆڵه‌تی گرێبه‌ستی 3 كێڵگه‌ی غاز له‌دیاله‌و ئه‌نبارو به‌سره ئاشكراده‌كه‌ینء پێشتریش پلانی دامه‌زراندنی 4 پاڵێوگه‌ی گه‌وره‌مان راگه‌یاندبوو له‌چه‌ند پارێزگایه‌كدا. شه‌هرستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌ده‌ستبه‌كاربوون له‌م پڕۆژانه‌ی نه‌وتدا هه‌لی زۆری كاركردن بۆ گه‌نجانی ولاته‌كه‌مان ده‌ڕه‌خسێتء داواشی له‌گه‌نجان كرد سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاری له‌حیمكاریی ده‌زانن، چۆنكه پڕۆژه‌كان پێویستی زۆریان پێی ده‌بێت. پرۆژه‌ی فراوان گرفتیشی ده‌بێت له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی داهاتووی هه‌ریه‌ك له‌و پڕۆژانه وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: گومانی تێدا نییه كه گرفتێكی زۆر دێته به‌رده‌م كاركردن له‌هه‌ریه‌ك له‌و پڕۆژانه‌دا، ئه‌وه سروشتی كاركردنه‌و به‌تایبه‌ت كه پڕۆژه‌كانی ئێمه‌ش زۆر فراوانن. سه‌باره‌ت به‌موڵكایه‌تی ئه‌و زه‌ویانه‌ی پڕۆژه‌كانیان تێدا جێبه‌جێده‌كرێت، شه‌هرستانی وتی: موڵكایه‌تی زه‌وی كێڵگه نه‌وته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت یان وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌ندێك كێڵگه‌ش هه‌بوون كه گوند‌و ئاوه‌دانییان له‌سه‌ربوو، حكومه‌ت قه‌ره‌بووی بۆ ئه‌و خاوه‌ن موڵكانه كردۆته‌وه‌و گوندێَكی هاوچه‌رخی له‌شوێنێكیتر بۆ دروستكردوون. هه‌نارده كه‌می كردووه ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری نه‌وت له‌كاتێكدایه، كه ئاماره‌كان باس له‌دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق ده‌كه‌ن له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، فه‌لاح ئه‌لعامری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی به‌بازاڕكردنی نه‌وت له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: له‌مانگی ئایاری رابردوو حكومه‌تی عیراق له‌ڕۆژێكدا یه‌ك ملیۆنء 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، به‌لام له‌مانگی دواتردا كه ده‌كاته مانگی حوزه‌یران هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق كه‌مبۆته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆنء 823 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا. عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی له‌و مانگه‌دا گه‌ڕانده‌وه بۆ خراپیی كه‌ش وهه‌واو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان. عیراق له‌ڕێی ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌وه به‌نیازه له‌چه‌ندساڵی داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بگه‌یه‌نێته 12 ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكداو خوازیاریشه به‌هۆی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌وه ژێرخانی ئابووری خۆی سه‌رله‌نوێ بنیات بنێته‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|