سه‌رۆك تاڵه‌بانى بروسكه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆك بارزانى نارد
کوردستانی نوێ
1/8/2010
به‌بۆنه‌ى یادى 27 ساڵه‌ى بێسه‌روشوێنكردنى بارزانییه‌كان، سه‌رۆك تاڵه‌بانى بروسكه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆك بارزانى نارد. به‌ناوى په‌روه‌ردگارى به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سڵاوێكى گه‌رم.... له‌یادى بیست و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژى كاره‌سات و تراژیدیاى بێسه‌روشوێنكردن و شه‌هیدكردنى هه‌شت هه‌زار بارزانى، له‌ساڵى 1983دا له‌لایه‌ن رژێمى له‌ناوچووى سدام حسێنى دیكتاتۆره‌وه، هاوخه‌میى خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م، له‌ڕێى ئێوه‌شه‌وه هاوخه‌مى خۆم ده‌گه‌یه‌نم به‌كه‌سوكارو بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانى ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه نه‌مره‌و جه‌ماوه‌رى گه‌لى كوردستان، كه‌هێزه‌كانى رژێمى له‌ناوچوو له‌شالاوێكى ره‌شبگیریی دڕندانه‌دا، له‌قوشته‌په به‌هه‌مان شێوازی نازییه‌كان، هه‌شت هه‌زار بارزانی‌یان بێسه‌رو شوێنكرد، ئه‌وه‌ش داخ له‌دڵی و وه‌حشه‌تگه‌ریى سه‌رانى ئه‌و رژێمه‌ى ده‌رخست به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانى بارزان و بارزانییه‌كان، كه‌دواتریش هه‌مان ره‌فتاریان له‌ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان و به‌شه‌كانى تر‌ى عیراقدا له‌باشوورو ناوه‌ڕاست جێبه‌جێكرد، تا دواى رووخاندنى ئه‌و رژێمه‌ش چاره‌نووسی ئه‌و بارزانییانه دیار نه‌بوو. كه‌سوكاره‌كانیشیان له‌وپه‌ڕى ناخۆشیدا ده‌یان گوزه‌راند و مه‌ینه‌تى و نه‌هامه‌تى زۆریان چه‌شت. هه‌رچه‌نده روفاتى پیرۆزى ده‌یان ئه‌نفالكراوى ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه هێنراونه‌ته‌وه‌و به‌خاكى پیرۆزى كوردستان سپێردراون، به‌لام هێشتا هه‌زارانى تر له‌بێسه‌روشوێنكراوى بارزانى و ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالكراوى تر‌ى ناوچه‌كانى كوردستان و شوێنه‌كانى تر‌ى عیراق له‌گوڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ماون، یان هه‌ر بێسه‌رو شوێنن و دیار نین، كه‌سوكاریان هه‌ر چاوه‌ڕێن به‌ڕوفاتیان یان به‌هه‌ریادگارییه‌كى تریان شاد ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌مووان هانده‌دات كه‌كارى زیاتر بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌نووسیان و كۆتاییهێنان به‌چاوه‌ڕوانییان. بیره‌وه‌ریى تراژیدیاى بێسه‌رو شوێنكردنى هه‌شت هه‌زار بارزانی، سه‌ربارى به‌بیرهێنانه‌وه‌ى تاوانه‌كانى رژێمى دیكتاتۆریى به‌رامبه‌ر به‌ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، فاكته‌رێكیشه بۆ زیاتر پاراستنى یه‌كێتى هێزو ریزه‌كانمان، له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌پێناوى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستان و عیراق، به‌تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا كه‌دوژمنه‌كانى گه‌لى كوردستان و دیموكراسی و فیدرالی له‌عیراق خه‌یاڵیان له‌سه‌ر له‌باربردنى ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانمان بنیات ده‌نێین، بۆیه چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسی و په‌له‌كردن له‌ڕێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، بۆته ئه‌ركى له‌پێشینه‌ى هێزه سه‌ره‌كى و دیموكراسییه‌كانى عیراق، كه‌گه‌لى كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانى له‌و هاوكێشه‌یه‌دا پارسه‌نگێكى گرنگ و یه‌كلایى كه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش گیانى هه‌شت هه‌زار بارزانی و هه‌موو شه‌هیدانى رێگه‌ى دیموكراسى له‌عیراق شاد‌و سه‌رفرازتر ده‌كات. دووباره سه‌رى رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانى هه‌شت هه‌زار بارزانى بێسه‌رو شوێنكراو و ئه‌نفالكراو و هه‌موو شه‌هیدو قوربانییه‌كانى تر‌ى ده‌ستى رژێمى گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌عیراق، داده‌نه‌وێنین. براى دڵسۆزتان جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عیراق به‌غدا 31/7/2010
|
|
|
|
|
|
|
|
|