موجاهیدینی خه‌لق باجی مێژووی خوێناویی ساڵی (1991) ده‌داته‌وه
غه‌فوور عه‌زیز
17/7/2010
ئاری محه‌مه‌د نوری خه‌لیفه كه دانیشتووی شاری كفرییه و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه برایه‌كی قوربانی ده‌ستی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقه، مێژووی ئه‌و رێكخراوه به مێژوویه‌كی ره‌ش له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئاری ده‌ڵێت: به هاوپه‌یمانیكردنی موجاهیدینی خه‌لق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌عسدا بۆ كۆنترۆڵكردنی راپه‌ڕینی ئاداری 1991 ئه‌و مێژووه خوێناوییه‌ی بۆ خۆی تۆماركردووه، وتیشی: لایه‌نگران و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌و رێكخراوه به شكستی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارن. ئاری رونیشیكرده‌وه كه سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف ناوچه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی خه‌لق بووه دژی هاوولاتیانی كوردستان و زۆرێك له دانیشتوانی كفری به‌ده‌ستی چه‌كدارانی سه‌ر به‌و رێكخراوه كوژراون. 38 تۆماتباری سه‌ر به‌موجاهیدین وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق داواكارییه‌كی تایبه‌تی به ده‌ستگیركردنی 38 تۆماتباری سه‌ر به موجاهیدینی خه‌لقی له دادگای بالای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه پێگه‌یشتووه كه تۆمه‌تباركراون به سه‌ركوتكردنی راپه‌رینی خه‌ڵك له مانگی ئاداری ساڵی 1991. ئایدن خالید بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بۆ كاروباری پۆلیس ئه‌و هه‌واڵه‌نه‌ی به‌ڕاستزانی و رایگه‌یاند: كه داواكراوه‌كان له سه‌ركرده و ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ن و تۆمه‌تبارن به تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و به‌شداریكردنی له‌سه‌ركوتكردنی راپه‌رینی ئاداری 1991، وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس ناردووه، به‌لام تا ئێستا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و تۆمه‌تبارانه له به‌رده‌ستدا نییه تا ده‌ستگیریان بكات. چه‌ندین كاری تیرۆریستی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق-ی ئێران به‌شێكه له ئیئتیلافێكی فراوان به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی مقاوه‌مه‌ی ئێرانی)و وه‌ك په‌رله‌مانی ئێرانی له مه‌نفا كارده‌كات كه 5 رێكخراو و پارت و 550 ئه‌ندامی دیار‌و ناسراوی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ئێرانی له‌خۆگرتووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه به سوپای ئازادكردنی نیشتمانی ئێرانی ناسراوه‌و باڵی چه‌كداری رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق-ی ئێرانه‌و له ئێستادا له سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف له عیراق كۆبونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ژنانن، به‌لام گه‌لانی عیراقی نیگه‌رانكرد له سالانی 1990ه‌وه، رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق هاوكاری سه‌دام حسینی دیكتاتۆری عیراقیان كرد‌و كۆمه‌ك و زرێپۆش و چه‌كوته‌قه‌مه‌نیان بۆ له‌ناوبردنی كورده‌كان به‌كارهێنا، رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق چه‌ندین كاری تیرۆریستی قێزه‌ونیان دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی دژی كورده‌كان ئه‌نجامداو به‌سه‌دان هاوولاتی كوردیان له سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان له گه‌نج و پیرو منداڵ كوشتووه. 23 تۆمه‌تبار ده‌ستبه‌سه‌ركراون پارێزه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داكۆكیكار له كه‌یسی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند كه له ئێستادا 23 تۆمه‌تبار له موجاهیدنی خه‌لق ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بڕیاره رۆژی 25/7/2010 له35یه‌مین دانیشتن‌دا له‌لایه‌ن دادگای بالای فیدراڵییه‌وه دادگای بكرێن، وتیشی: هه‌رچه‌نده زیاد له60 كه‌سمان داواكردووه به‌مه‌به‌ستی دادگایكردن، به‌لام تا ئێستا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ نه‌دراوه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستگیبكرێن ئه‌وكاته ئه‌وان له كه‌یسێكی تردا دادگایی ده‌كرێن. زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌ساڵی 2008 ه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن موجاهیدینی خه‌ڵقه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه راپۆرتیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كردووه‌و ئیفاده‌یان لێوه‌رگیراوه، چونكه له‌ساڵی 1991 له‌لایه‌ن موجاهیدنی خه‌لقه‌وه به‌تایبه‌تی له‌كفری و كه‌لار سه‌ركوتكراون، وتیشی: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سكالایان له هه‌ریه‌ك له مه‌سعود ره‌جه‌وی و مریه‌م ره‌جه‌وی كردووه، چونكه ئه‌وان هۆكاری سه‌ركوتكردن بوون ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان. كوشتنی زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ئیستخباراتی ناوه‌ندی به‌غداوه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق ده‌ستكه‌وتوون، موجاهیدینی خه‌ڵق به‌شداری سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی ئاداری 1991 ی كردووه. له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئاماژه به به‌شداری رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌سه‌ر كوشتنی زیاتر له 25 هه‌زار له شیعه‌كانی عیراق له پارێزگای دیاله كراوه. به‌توول سوڵتانی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م رێكخراوه ده‌ڵێت به‌شداریی رێكخراوی موجاهیدین له‌سه‌ركوتكردنی راپه‌رینی 1991 و كوشتنی زیاتر له25 هه‌زار له خه‌ڵكی بێ‌تاوان له هه‌موو عیراق تا رووخاندنی سه‌دام و هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عیراق به‌رده‌وام بووه، وتیشی: ده‌توانن وته‌كانم وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له زاری سه‌ركردایه‌تی و شاهیدی ئه‌و به‌ڵگانه له دادگا ئاماژه‌ی پێبكه‌ن. سوڵتانی له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كانیدا ده‌ڵێت: به‌شداری موجاهیدین له تاوانه‌كانی به‌عس ته‌نیا بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی سه‌دام حسێن ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو ئه‌م رێكخراوه گه‌نجه عیراقییه‌كانیشی بۆ كاری تێكده‌رانه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان راده‌هێنا. رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ قسه‌كانی سوڵتانی به به‌ڵگه‌یه‌كی باش داده‌نێن بۆ سه‌لماندنی تاوانباری موجاهیدین. حكومه‌تی به‌ریتانیاو رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له ئابی 1993دا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی مقاوه‌مه‌ی ئێرانی به‌كۆی ده‌نگ مریه‌م ره‌جه‌وی به سه‌رۆك كۆمار بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ئێران ده‌ستنیشان كرد و ئه‌ركی سه‌رپه‌ریشتیكردنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ گه‌لی ئێران، دوای رووخانی سیستمی ئێرانی پێبسپێردرێت. له‌ساڵی2001 حكومه‌تی به‌ریتانیا رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق-ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌ساڵی 2002دا‌و به‌پێی بڕیارێك ئه‌و رێكخراوه‌ی به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مداو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بوونی رێكخراوه‌كه له ئه‌وروپا نایاساییه، به‌لام له ئه‌یلولی 2008دا‌و دوای جه‌نگێكی دورودرێژ له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌وروپیدا، دواجار دادگای دادی ئه‌وروپی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشووی یه‌كێتی ئه‌ورپای هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه به‌هۆی ریزبه‌ندیكردنی له لیستی گروپه تیرۆریسته‌كاندا، داهاتی رێكخراوه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد بوو. ئه‌نجومه‌نی حوكمیش له عیراق له 2003دا، له‌باره‌ی رێكخراوه‌كه‌وه به‌یانێكی ده‌كردووه كه تێیدا هاتووه: به‌چاوخشانه‌وه به مێژووی تیرۆریستی ره‌شی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق-ی ئێرانی تیرۆریستی و ئه‌و تاوانانه‌ی كه دژی گه‌لی عیراق و دراوسێكانی ئه‌نجامیداوه‌و پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی پێشووی په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریسیه‌كان، ئه‌نجومه‌نی حوكم به‌كۆی ده‌نگ و له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا له‌رۆژی 9/12/2003 بڕیاریدا كه رێكخراوه‌كه له عیراق ده‌ربكرێن و باره‌گانیان دابخرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیاندا بگیرێت. هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئێران-یش ئه‌و گرووپه به خیانه‌تكار له قه‌ڵه‌مده‌دات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا‌و له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆرداو له كاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عیراقدا، هاوكاری ته‌واوی سه‌دامیان ده‌كرد دژی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران. مێژووی نیشته‌جێبوونیان له عیراق دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق باره‌گاكانیان بۆ عیراق ده‌گوازنه‌وه‌و ده‌بنه هاوپه‌یمانی سه‌دامی دیكتاتۆر ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پشتیوانیه‌كی ماددی و لۆجستی گه‌وره ده‌كرێن و له باشووری دوزخورماتوو كامپی ئه‌شره‌فیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌و هێزێكی سه‌ربازی به ناوی سوپای ئازادكردنی ئێران پێكده‌هێنن. دوای كامپی ئه‌شره‌ف، به پاڵپشتی رژێمی به‌عس چه‌ند كامپێكی تریان بۆ ده‌كرێته‌وه كه ئه‌وانیش كامپی نزالی كه 40 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێرانه‌وه دووره و به‌درێژایی 120 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌لاتی به‌غدا، كامپی فایزییه كه ده‌كه‌وێته پارێزگای كوته‌وه، هه‌روه‌ها كامپی یونیات عه‌لافی كه ده‌كه‌وێته نزیك میقدادییه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|