سلێمانی چاوی لەزیاترە
دڵبەند مستەفا
18/7/2010
ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە بەدیدەکرێت جموجۆڵێکی گەورەی بواری ئاوەدانییە لەکوردستان بەگشتی و لەشاری سلێمانی بەتایبەتی کە ماوەیەک بوو سلێمانی ھەستی بەبێ نازی دەکردو زۆربەی ھاووڵاتیان و رۆژنامەنووسانیش بەردەوام باسیان لەوەدەکرد کە سلێمانی ھیچی بۆ نەکراوە من پێم وابوو ئەم دەستەواژەیە بۆ ئەوکاتەش لەجێی خۆیدا نەبوو، بەڵکو دەکرا بڵێن کەمی بۆ کراوە و پێویستە زیاتری بۆ بکرێـت، لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت و ئەو بەڵێنانەی خودی سەرۆکی حکومەت بەم شارەیدا ھەم وەک سەرۆکی حکومەت و ھەم وەک کوڕێکی ئەم شارە ئێستا ھەموو کەسێک ھەست بەو گەرم و گوڕیە دەکات لەبەڕێوەچوونی پرۆژەکان و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەت و بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان تینێکی باشی داوەتە کارەکان و دڵخۆشییەکی لەلای خەڵکی سلێمانی دروستکردووە، کە چیتر ئەم شارە فەرامۆش ناکرێت و ھەموو ئەو پرۆژە جێماوانەش تەواودەکرێن و پرۆژەی تازەش بەنوێترین شێواز جێبەجێدەکرێـن، بەڵام بێگومان ھەموو کەسێکی دانیشتووی ئەم شارە چاوی لەھیمەتی زیاتری حکومەتە بۆ زیاتر جوانکردن و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و بەرەوپێشبردنی بوارە جیاجیاکانی ژیان تێدا.
|
|
|
|
|
|
|
|
|