كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هۆتێل و رێستۆرانت و چێشتخانه‌كاندا كرا
له‌سلێمانی ته‌نیا یه‌ك بینا په‌یژه‌ی رزگاربوونی هه‌یه
كوردستانی نوێ، كۆسار عوسمان
21/7/2010
دوێنێ 21/7، لیژنه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رگریی شارستانی له‌پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و ته‌لارو كۆشكه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هۆتێل و رێستۆرانت و چێشتخانه‌كان ئه‌نجامدا. ێدیق مشیر ئه‌ندازیاری راوێژكار‌و ئه‌ندامی لیژنه‌كه روونیكرده‌وه كه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك بینای به‌رزو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان كردووه‌و به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان نه‌بێت كه‌چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه له‌پرۆژه‌كه‌یاندا، ئه‌وانی دیكه ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نییه، وتیشی: ئه‌م سه‌ردانانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌موو ته‌لاره‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌و 9 مه‌رجه‌ی كه داشمان ناوه، ده‌بێت له‌م پرۆژانه‌ی كه ئێستا هه‌ن جێبه‌جێبكرێن و ماوه‌یه‌كیشمان داناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه كه له‌ڕۆژی 17/7ه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێكه كه‌مه‌رجه‌كانیش زۆر قورس نین. باسی له‌وه‌شكرد كه له‌زۆربه‌ی هۆتێله‌كان هیچ نیشانه‌یه‌ك و رێڕه‌وێك دانه‌نراوه كه یه‌كێك بیه‌وێت رزگاری بێت، هه‌روه‌ها له‌و بینایانه‌ی كه سه‌ردانیان كردوون ته‌نیا یه‌ك بینا په‌یژه‌ی رزگاربوونی هه‌بوو. هۆتێل سۆما هیچ مه‌رجێكی تێدانه‌بووه عه‌قید دیار ئیبراهیم نوێنه‌ری به‌رگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌كاتی روودانی رووداوه‌كه‌ی هۆتێل سۆمادا، كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی توانییان زۆر به‌باشی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك رزگار بكه‌ن، به‌لام له‌به‌رنه‌بوونی مه‌رجه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌و بینایه‌دا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێبكه‌وێته‌وه، وتیشی: ئه‌گه‌ر رێنمایی به‌رگریی شارستانی له‌هۆتێل سۆمادا هه‌بووایه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر كه‌م ده‌بوو یان هه‌ر نه‌ده‌بوو، چونكه هه‌رچی چوونه ژووره‌وه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌ی فریاكه‌وتنه له‌هۆتێل سۆمادا نه‌بوو و هه‌رچی شوێنی هه‌وا گۆڕكێی بیناكه‌یه داخراوه‌و نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ته‌نیا یه‌ك زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه نه‌بووه كه ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی هۆتێله‌كه ئاگاداربكاته‌وه له‌كاتی رووداوێكدا، چونكه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا له‌ناو جێگه‌دا بوون و نووستبوون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتیی به‌رگریی شارستانیی گشتی به‌غداوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت هاتوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری رووداوه‌كه، ئه‌وه‌بوو گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سووتانی هۆتێل سۆما به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، كه له‌یه‌كێك له‌كێبڵه‌كانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌ش له‌گڵۆپێكی سووره‌ییاوه راكێشراوه بۆ جیهازی ته‌له‌فزیۆن و شۆرته‌كه ده‌ستیپێكردووه‌و بۆته هۆی سووتانی ئه‌و مه‌عره‌زی ئه‌ساسه‌ی كه له‌نهۆمی یه‌كه‌مدا هه‌یه، بۆیه له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بێت به‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌رمانكردوون، لیژنه‌كه‌مان ده‌سه‌لاتی هه‌یه كه ئه‌و شوێنانه دابخات. زیاده‌ڕۆییه‌كان لاده‌برێن خه‌سره‌و كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌كرده‌وه كه تا كاره‌ساتێكی له‌و جۆره روونه‌دات، ناكه‌وینه خۆمان كه پێویست بوو ئه‌و قسانه‌ی كه ئێستا ده‌كرێت پیش‌تر بكرایه، وتیشی: زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ر هه‌موومان به‌جۆرێك به‌رپرسیارین له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه، نابێت هیچ كه‌س له‌به‌رپرسیارێتی رابكات، به‌لام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها شاره‌وانی له‌گه‌ڵ پارێزگا هه‌ڵمه‌تێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر شۆسته‌كان و لابردنی موه‌لیده‌ی هۆتێل و شوێنه بازرگانییه‌كان، چونكه له‌سووتانی هۆتێل سۆما ئه‌و شوێنه زیاده‌ڕۆییانه رێگربوون له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا مۆڵه‌تی وه‌رگرتن بۆ دروستكردنی هه‌ربینایه‌ك دوا شوێن كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی به‌رگریی شارستانی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه به‌رگریی شارستانی دایده‌نێت له‌بیناكه‌دا نه‌بێت، ئه‌وا مۆڵه‌تی پێ‌نادرێت. ئه‌ندازیار عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمانیش باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ردانیان كردوون، هیچ مه‌ێعه‌دێكیان شوێنی ده‌رچوونی هه‌وای باشی نییه‌و زۆربه‌ی زۆری مه‌ێعه‌ده‌كان كامێرای تێدا نه‌بووه‌و پێویستیشه هۆتێل و رێستۆرانته‌كان چێنج ئۆڤه‌ری ئۆتۆماتیكی هه‌بێت كه كاره‌با كوژایه‌وه یه‌كسه‌ر خۆی بیگۆڕێت و هه‌موو بینایه‌ك پێویسته ئه‌ندازیاری كاره‌بایی سه‌رپه‌رشتی دانانی ئامرازه كاره‌باییه‌كانی بكات. چه‌ندین مه‌رج دانراوه رزگار عه‌لی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پێیڕاگه‌یاندین: دوابه‌دوای فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ر ئه‌و شه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و ته‌لارو كۆشكه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان، ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی تێدا ده‌ژی دیاره وتیشی: كۆمه‌ڵێك مه‌رجمان داناوه گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتووین ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌كانیان كرد به‌دوو به‌شه‌وه، ئه‌وه‌ی پێشتر مۆڵه‌تیان هه‌یه‌و ئێستا ئیشده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت له‌داهاتوودا ئیش بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك مه‌رج بۆ هه‌ردوولا دانرا له‌گرنگترین ئه‌و مه‌رجانه دانانی په‌یژه‌ی سه‌لامه‌تییه، هه‌روه‌ها دانانی ئامێری هه‌ستیاره به‌دووكه‌ڵ و دانانی ده‌روازه‌ی رزگاربوون و ئه‌و هێمایانه‌ی كه رێڕه‌وه‌كان دیاریده‌كات و بۆشایی كراوه كه دووكه‌ڵه‌كه بباته ده‌ره‌وه‌و مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی كاره‌با كه ده‌بێت دفن بێت به‌كێبڵی تایبه‌ت و له‌ئاستی ده‌ستی مرۆڤدا بێت و كۆمه‌ڵێك خاڵی دیكه‌ش كه له‌داهاتوودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ئه‌و لیژنه‌یه به‌سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگاری سلێمانی و به‌ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌ری شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌ی كاره‌باو به‌رگریی شارستانی و گه‌شتوگوزارو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ته‌ندروستی و پارێزگا كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
|
|
|
|
|
|
|
|
|