وه‌زیری ته‌ندروستی:ئه‌و سیستمه‌ی كاری پێده‌كه‌ین، پێویستی به‌پێداچوونه‌وه‌یه
سازدانی: هاودین مه‌حمود
27/7/2010
د. تایه‌ر هه‌ورامی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایده‌كان سیستمی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمدا، سیستمێكی دواكه‌وتوه‌و پێویستی به‌پێداچوونه‌وه هه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نیازن كۆنفرانس ببه‌ستن. ناوبراو، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، ئاماژه به‌گرفتء پێشكه‌وتنه‌كانی بواری ته‌ندروستی ده‌داتء دانانی سیستمی فریاگوزاریش به‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمدا داده‌نێت.
*تاچه‌ند له‌ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه‌ت رازیت؟ -له 60% له‌ئه‌دای كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رازیم، چونكه ئه‌و سیستمه‌ی كه ئێمه كاری پێده‌كه‌ین سیستمێكی كۆنه‌و پێویستی به‌پێداچوونه‌وه هه‌یه. *هۆكاری ئه‌و ناڕازییه‌ت بۆچی ده‌یگێڕینیته‌وه؟ -بۆ سیستمه كۆنه‌كه‌و ناعه‌داله‌تی له‌دابه‌شكردنی كادیر‌و بنكه‌ی ته‌ندروستیء هه‌ندێك خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌بووایه بۆ هه‌موو 10 هه‌زار كه‌سێك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیمان هه‌بووایه، به‌لام له‌ڕاستیدا ئێمه بۆ دوو هه‌زار كه‌س له‌دانیشتووان بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیمان هه‌یه، بۆیه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ش كه هه‌یه به‌گوێره‌ی پێویست نییه بۆ هاوولاتیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوونی دڵنیایی پزیشكی كه پێی ده‌ورێت سۆشێڵ هێلدرین شۆێرس، نه‌بوونی دڵنیایی ته‌ندروستی وایكردووه نه‌توانراوه خزمه‌تێكی زۆر چاك به‌هاوولاتیان پێشكه‌شبكرێت. *كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی له‌چیدا ده‌بینێته‌وه؟ -كێشه‌ی ئێمه نه‌بوونی سیستمه كه خۆی له‌سه‌ردانی نه‌خۆش بۆلای دكتۆر ده‌بینێته‌وه، هه‌موو ناوچه‌یه‌ك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی تێدابێت و پزیشكی خێزانی دابمه‌زرێت كه له‌سلێمانی و هه‌ولێر هه‌مانه تاوه‌كو سیستمی فریاگوزاریی دابمه‌زرێنین، راسته ئێمه ئه‌مبولانسمان هه‌یه، به‌لام ئه‌مه بێ سیستمه له‌به‌رئه‌وه‌ی رووداوێك كه رووده‌دات ته‌نها به‌ئۆتۆمبێلێكی ساده ده‌یهێنن، به‌لام ئێستا ئێمه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێستا خه‌ریكی په‌یوه‌ستنامه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ یونۆپس كه واژۆمان كردووه له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵده‌سێت به‌دانانی ئه‌و سیستمی فریاگوزارییه كه دانانی 33 ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندییه له‌نێوان سێ پارێزگاكه‌ی كوردستاندا. له‌گه‌ڵ راهێنان و كردنه‌وه‌ی خول بۆ زیاتر له 1000 پزیشك و شۆفێری ئه‌مبولانس و یاریده‌ده‌ری پزیشكی و له‌گه‌ڵ چاككردنه‌وه‌ی بانكی خوێن. سووده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه رێگه‌و كات و شوێن كه‌مده‌كاته‌وه به‌زووترین كات كه‌سی لێقه‌وماو ئه‌و فریاگوزارییه فریای ده‌كه‌وێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه كه نزیكترین بنكه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی لێداده‌نرێت. ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی فریاگوزاریی 104ه كه ده‌چێته هانای هاوولاتیانه‌وه بۆ هه‌ر رووداوێكی جۆراوجۆر. ئێستا ئه‌مه‌ش چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و 12 ئه‌مبولانس هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و بۆ تێستكردن و تاقیكردنه‌وه له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كلینیكه‌كان *ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش نرخی كلینیكه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌ك زیادیكردو ناڕه‌زایی هاوولاتیانی لێكه‌وته‌وه، پاشان هاوسه‌نگ كرایه‌وه؟ -له‌ڕاستیدا ئه‌و بڕیاره‌ی كه دراوه له‌نێوان لیژنه‌ی راوێژكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان نوێنه‌ری هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی تێدا بووه، بڕیارماندا نرخی كلینیكه‌كان یه‌كبخه‌ین، ئه‌و زیادكردنه ته‌نها له‌سلێمانی ده‌رده‌كه‌وت، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌هه‌ولێرو دهۆك نرخی سه‌ردانی پزیشك له 50 هه‌زار دینار زیادیكردووه 75 هه‌زارو 100 هه‌زار دینار بووه، ئه‌و بڕیاره كه دراوه به‌ڕاوێژكاریی بووه، ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین هه‌مووی یه‌كبخه‌یت. ئێمه به‌پێی زانستێكی پزیشكی رێكمانخستووه‌و هاوسه‌نگیمان راگرتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رزترین بڕوانامه‌و خزمه‌تێكی زۆری پزیشكی هه‌بێت كه پێیده‌وترێت پزیشكی راوێژكار، ده‌بێ له 20 هه‌زار دینار زیاتر وه‌رنه‌گرێت. ئه‌وه‌ی كه به‌س پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بێت پێنج ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونیدا تێپه‌ڕێت بۆی هه‌یه 15 هه‌زار دینار وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ی پزیشكی مومه‌ڕیز بێت پزیشكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پسپۆڕی بێت بۆی هه‌یه ته‌نها 10 هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی كه 20 هه‌زار دیناره‌كه وه‌رده‌گرێت به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێت، چونكه له‌شاری سلێمانیدا 228 كلینیك هه‌یه كه كلینیكی تایبه‌تی ئێوارانه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 16 كه‌س 20 هه‌زار وه‌رده‌گرن ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆركه‌مه، له‌لایه‌كی تره‌وه سێ به‌دیلی ترمان هه‌یه، كلینیكی شه‌عبـی و ئیستشاریی و خه‌فاراتی نه‌خۆشخانه‌كانمان هه‌یه كه بۆماوه‌ی 24 سه‌عات ئیشده‌كه‌ن، نرخی هه‌ریه‌ك له‌وانه ناگاته چوار هه‌زار دینار، زۆربه‌شیان پزیشكی پسپۆڕیان تێدایه‌و باشترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شده‌كات. له‌هه‌مانكاتدا راسته ئه‌و نرخه‌مان والێكردووه، به‌لام هه‌ندێك ناعه‌داله‌تی هه‌بووه كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه كه كراوه ئه‌وه‌شمان راستكردووه‌ته‌وه. *ئایا مه‌رجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چییه بۆ ئه‌و دكتۆره بیانییانه‌ی كه دێنه كوردستان؟ -ئه‌وه ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نییه، وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر ده‌گرێته‌وه، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر پزیشكێكی بیانی كه دێته كوردستان سێ مانگ پێش ئه‌وه راپۆرتێكی خۆی و CV ده‌نێرێت تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكه‌ین تا بزانین پێویستمان پێیه‌تی یان نا. دواتر بڕیاری له‌سه‌رده‌ده‌ین، كه هاته ناو كوردستانه‌وه ده‌بێت به‌چاودێری سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان یان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خزمه‌تبكات. دابینكردنی پێداویستییه پزیشكییه‌كان *گرنگترین ئه‌و نه‌خۆشخانه‌و ئامێر‌و پێداویستییه پزیشكییانه چین كه له‌سالانی رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌یبووه كه ئێستا هه‌یه‌و متمانه به‌خۆمان بكه‌ین؟ -یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه له‌سلێمانی كردوومانه‌ته‌وه پێشتر نه‌بووه ئه‌ویش نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌گه‌ریی دڵ بووه، له‌هه‌ولێریش به‌هه‌مانشێوه، چه‌نده‌ها ئامێر‌و پێداویستی پزیشكی كه پێشتر نه‌بووه ئێستا هه‌مانه. وه‌كو به‌شی ئامێری هه‌رسێ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی سلێمانی یه‌كێكه له‌به‌شه زۆر چاكه‌كان نه‌ك له‌سه‌رئاستی عیراق، به‌ڵكو له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێستا زۆر نه‌شته‌رگه‌ریی و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ده‌كه‌ین كه پێویست ناكات بچێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. كێشه‌ی ده‌رمان *ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له چ رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌ستده‌كه‌وێت؟ -ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه ده‌یهێنین رێژه‌ی 60% له‌به‌غداوه دێته كوردستان، له 40% له‌لایه‌ن كۆمپانیای باوه‌ڕپێكراوی خۆمانه‌وه كڕیومانه به‌یاسای ته‌نده‌ر، به‌لام ئه‌مساڵ دووجار سه‌ردانی به‌غدادمان كردووه بۆلای وه‌زیری ته‌ندروستی و رێككه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ی 17% ده‌رمانه‌كانمان بۆ بنێرن و یارمه‌تیمان له‌نێواندا بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌مان بۆ بێت ئه‌وا 90% كێشه‌ی ده‌رمان له‌كوردستاندا نامێنێت. * ئه‌ی كارگه‌كانی ناوخۆ؟ -ئێستا دوو كارگه‌ی دروستكردنی ده‌رمانمان هه‌یه، یه‌كێكیان ئێستا له‌هه‌ولێر ئیشده‌كات (ئاوا میدیكا) ئه‌ویتریشیان له‌سلێمانییه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌كه‌وێته كار، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه پێویستمانه‌و ده‌یكڕین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو كارگه‌وه به‌رهه‌میبهێنین و بیكڕین. *ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌كۆلێژه‌كانی پزیشكی زانكۆكانی كوردستان ده‌رده‌چن، وه‌كو زۆرێك له‌ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی تر كێشه‌ی دامه‌زراندنیان ده‌بێت؟ -تائێستا خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی و ده‌رمانسازیی و ددان، هیچ كێشه‌یه‌كی دامه‌زراندنیان نه‌بووه. *هه‌موو وه‌زاره‌تێك بودجه‌ی سالانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو پێداویستییه‌كانتان بۆ پڕده‌كاته‌وه؟ -ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه دیاریكراوه بۆ ئێمه شتێكی باشه، بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشخانه له‌هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك بۆ كڕینی هه‌ندێك ئامێری پزیشكی و ده‌رمان ئه‌وه‌ی كه داوامانكردووه له 50%ی هاتووه، به‌لام له‌گه‌ڵ رووداوێكی له‌ناكاو یان نه‌خۆشییه‌كی په‌تا ئه‌وكاته له‌بودجه‌ی تایبه‌تدا داده‌نرێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. ئایدزو تالاسیما * رێژه‌ی تووشبووانی ئایدز له‌كوردستاندا چه‌نده‌و پشكنینی بۆ ده‌كرێت؟ ئێمه پشكنینی ئایدز ده‌كه‌ین له‌هه‌موو ژن و پیاوێكدا كه هاوسه‌گیریی ده‌كه‌ن هه‌ه‌موو كه‌سێك كه نه‌شته‌گه‌ریی بۆ ده‌كرێت. هه‌موو كه‌سێكیش كه له‌ده‌ره‌وه دێته كوردستان به‌كوردو بیانیشه‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا پشكنینی بۆ ده‌كه‌ین. تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا 76 كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌بنه‌مادا نزیكه‌ی 70 كه‌سیان بیانین و گه‌ڕاونومانه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان. ئێستا دوو كوردمان هه‌یه له سێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستانن ئه‌وانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان كه‌واته ده‌توانین بڵێن ته‌نها دوو كه‌س تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بوون، ئه‌وانیش له ژێر چاودێریدان *چیتان كردووه بۆ نه‌خۆشه‌كانی تالاسیماو رێژه‌یان چه‌نده له كوردستاندا؟ -ئه‌م نه‌خۆشیه له كوردستاندا رێژه‌كه‌یان زیاتر له‌هه‌زار كه‌سه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵی داوه بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌تیان بۆ دابین بكات. ئێستا حه‌بێكی تازه هاتووه به‌لام بودجه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت ئێمه‌ش به‌رزمان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ره‌زامه‌ندی بده‌ن، نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلاری پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌و حه‌به. *ئه‌ی چیتان كردووه بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیایی؟ -لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدانء كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوه ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداربووانی چه‌كی كیمیایی دابینبكرێت. *هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه؟ -په‌یوه‌ندیمان زۆرباشه، چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ركاروچالاكیه‌كانمان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ته‌ندروستیء خزمه‌تگه‌یاندن به هاوولاتیان. له‌هه‌مانكاتدا كۆبونه‌وه‌مان كردووه له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتیء جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێمء رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی له بواری عیاده‌و ده‌رمانخانه‌كان، بڕیاریشمان داوه له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو كۆنگره‌یه‌كی پزیشكی ده‌به‌ستین بۆ پێداچوونه‌وه‌ی سیستمی پزیشكی له كوردستاندا‌و ئێستاش له ئاماده‌كاریدان بۆی.
|
|
|
|
|
|
|
|
|