خوێندکارانی زانکۆ ئەوە ئەرزو ئەوە گەز
خوێندکارانی زانکۆ ئەوە ئەرزو ئەوە گەز ‌ دڵبەند مستەفا‌ 29/7/2010
رەنگە ناونیشانی ئەم نوسینەم زۆرێک بەقورسی تێبگەن، بەڵام ئەوەی مەبەستی منە لەم نووسینەدا ئەو ھەلە بەنرخە زێرینەیە کە ئەمساڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی رەخساند ئەویش بەناردنە دەرەوەی سێ یەکەمی سەرجەم کۆلیژەکانی کوردستان کە ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران لەم بڕیارە سودمەند دەبن  و ھەرکەسەو لەبوارەکەی خۆیدا دەچێتە دەرەوەی کوردستان بۆ تەواوکردنی خوێندن، بێگومان لەسەر ئەرک و مەسرەفی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە دەتوانین بڵێین ئەم ھەنگاوەی کابینەی (٦)ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی بێ وێنەیە و جارێکی تر رۆحێکی نوێی کردەوە بەبواری خوێندنی باڵاداو ھیوایەکی نوێی لەلای خوێندکاران دروستکرد و وایکرد کە لەمەودوا ھەمووان ھەوڵبدەن بۆ بەدەستھێنانی سێ پلەی یەکەم تا لەو بڕیارەی حکومەت سود مەند بن و بچنە دەرەوەی ھەرێم بۆ بەدەستھێنانی بروانامەی باڵاتر، بۆیە من ناونیشانی ئەم نوسینەم واناونا تا بڵێم خوێندکارانی زانکۆ ئەوە ئەرزو ئەوەگەز فەرموون ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەو سێ پلە یەکەمە بدەن و راستەخۆ بۆ بەدەستھێنانی بروانامەی باڵا  بچنە دەرەوە، کەرەنگە ئەم ھەلە زۆرێک لەخوێندکاران چەندین ساڵە خەونی پێوە ببینن و خەمی گەورەیان بووبێت. ئەوا لەسایەی ئەم کابینەیی حکومەتی ھەرێمدا ھاتە دی .. بۆیە جێگای خۆیەتی دەستخۆشی لەحکومەتی کوردستان بکەین بۆ ئەو ھەنگاوە گەورەیەش کە خستییە سەر خەرمانی کەمتر لەساڵێک تەمەنی پڕ بەرەکەتی.


#5278
9/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌ك خه‌لاتكرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
‌ له‌بۆینس ئایرس راوی گاشێته‌كانی ئیسپانیا كرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
 
‌ له‌چین 8 ملیۆن كه‌س تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بوون ئا:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 8/9/2010
‌ تووڕه‌بوونی پیاوان و بێهێزبوونی مێشك له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010
‌ قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP