كه‌واته من هه‌م
د.شێركۆ عه‌بدوللا
31/7/2010
به‌فه‌خر نه‌بێ خوایه گیان ئێمه باخه‌وانه‌كانیشمان بلیمه‌تن. فه‌رموو ئه‌وه‌تا بۆ عیلاجكردنی دره‌ختی گه‌نده‌ڵ ء نه‌مامی نه‌خۆش هاتوون باشترین عیلاجیان دۆزیوه‌ته‌وه. بزمارێك به‌مسه‌رء بزمارێكی تر به‌وسه‌رى دره‌خته بۆرا دائه‌كوتنء عه‌یب نه‌بێ هه‌ر به‌ڕووتی وایه‌رى لىَ ئه‌به‌ستن ء له‌پڕۆسه‌یه‌كی ئاشكراء دیموكراسیدا ئه‌یبه‌ستن به‌پلاكێكه‌وه‌ء هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى بڵێى یه‌ك ء دوو، دایئه‌گیرسێنن. فه‌وره‌نیش ئه‌یكوژێننه‌وه. قه‌ناعه‌تتان بىَ له‌و فه‌تره كه‌مه‌دا هه‌رچى میكرۆب و ده‌ردء دووی گه‌نده‌ڵى هه‌یه هه‌موویان له‌ناو ئه‌چن. ئه‌م قسه‌یه به‌دڵى ئۆپۆزیسیۆن نییه، به‌لام هه‌ر بۆتانی ئه‌گێڕمه‌وه به‌شكو ئێوه‌ش له‌عیلاجی شته نه‌خۆشء گه‌نده‌ڵه‌كانی ترا تاقى بكه‌نه‌وه. ئیتر شته‌كه دائیره بێت، رێكخراو بێت، په‌ڕله‌مان بێت، حزب بێت، شه‌عب بێت فه‌رق ناكات. باوه‌جوو ئه‌یكات. چۆن نایكات. میلله‌تێك میكرۆبی سیاسى و كۆمه‌لایه‌تی دایڕزاندبێ چون به‌رگه‌ی بزمارى نوك تیژ ئه‌گرێت؟! یان ئه‌گه‌ر دره‌خته بىَ به‌رهه‌مه‌كه – خوانه‌خواسته – حزب بوو تۆ ئه‌و جووته بزماره به‌كوىَ ء كوێیا دائه‌كوتیت؟ ها؟ دیاره جوابت پىَ نیه چونكه سوئاله‌كه سوئالێكی فه‌لسه‌فییه‌ء فه‌لسه‌فه‌ش ئه‌مڕۆ شیعارێكی هه‌ڵواسیوه ئه‌ڵىَ من ئه‌مخورێت كه‌واته من هه‌م.
|
|
|
|
|
|
|
|
|