یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان- رێكخراوی ئه‌مریكای باكوور
کوردستانی نوێ
31/7/2010
رۆژی 30/4/1977 رێكخراوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌مریكای باكوور بانگه‌وازێكی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و كورده په‌نابه‌رانه بلاوكرۆته‌وه كه له‌ئه‌مریكادا ده‌ژیان. له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه: (جه‌ماوه‌ری گه‌له تێكۆشه‌ره‌كه‌تان له‌كوردستانی عیراق جارێكی تر ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌قه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌تان و به‌رگرتن له‌هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی فاشییه‌كان كه دژی هێزه شۆڕشگێڕه پارتیزانه‌كان ده‌ستی پێكردووه، ئه‌و هێزانه‌ره‌نجده‌رانی كوردستانن كه پێكهاتوون له‌كرێكار و جوتیار و رۆشنبیری شۆڕشگێڕ‌و ته‌واوی توێژه نیشتمانپه‌روه‌ره پێشكه‌وتنخوازه‌كان كه له‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخراون. ئه‌و هێزه پێشكه‌وتخوازه شۆڕشگێڕانه واقیعی هه‌ره‌س و پیلانه‌كانی ئیمپریالیزم و كۆنه‌په‌رستیان ره‌تكرده‌وه) پاشان باس له‌ئه‌ركه‌كانی په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به شۆڕشی نوێ ده‌كه‌ن و نووسیویانه: ( ئه‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌ره‌وه؛ له‌و ئه‌ركه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانتان بریتییه له‌به‌شداری و پشتیوانیكردن له‌و شۆڕشه‌ی كه له‌شاخه‌كانی كوردستاندا ده‌ستی پێكردووه. ئه‌ركه نیشتمانیه سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له: 1-دابه‌شكردن و فرۆشتنی بلاوكراوه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌نێو په‌نابه‌ران و خوێندكارانی كورد و رێكخراوه پێشكه‌وتخوازه بێگانه‌كان له‌ئه‌مریكای باكووردا. له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخواز دۆزینه‌وه‌ی رۆحی دیموكراتیه له‌گفتوگۆیه فكرییه‌كاندا و ئاگاداركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره له‌ئایدیۆلۆجیا و ئامانجه‌كانی رێكخراوه شۆڕشگێڕه‌كان. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر چاپكراوه‌كانی هێزه شۆڕشگێڕه كوردستانییه‌كان پیشانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان نه‌درێت كه له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین. -2كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و یارمه‌تی دارایی بۆ رێكخراوه شۆڕشگێڕه پێشكه‌وتخوازه كوردستانییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگترین كۆڵه‌گه‌ی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆرشگێڕ پشت به‌ستنه به خودی خۆی و پێشخستنی پێداویستییه زاتییه‌كانه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری گه‌ل و هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كاندا. -3په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه بێگانه‌كان و راڤه‌كردنی بارودۆخی خه‌باتی گه‌لی كورد بۆیان تا پشتگیر و پشتیوانی شۆڕش بن. -4سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی راگه‌یاندن تا هۆیه‌كانی راگه‌یاندن و رێكخراوه پێشكه‌وتخواز و جه‌ماوه‌ری گه‌ل به‌رامبه‌ر به بارودۆخی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا ئاگاداربكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سبـی تایید وپشتیوانی كردنه له‌خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا. -5سازكردنی كه‌مپین به شێوه‌ی خۆپیشاندان یان كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا دژی سیاسه‌تی داپلۆسێن و تیرۆری فاشییه‌كان كه كۆنترۆڵی عیراقیان كردووه به‌م چه‌ند وشه‌یه‌كۆتاییان به بانگه‌وازه‌كه‌یان هێناوه: ( ئێمه چاك ده‌زانین كه جه‌ماوه‌ری خوێندكاران و په‌نابه‌ره‌كانمان وه‌ك چۆن به‌شداریان له‌ریزه‌كانی شۆڕشی كورددا كردووه ده‌بنه سیبمبۆلێك بۆ خه‌بات و به جدی له‌خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یان و جه‌ماوه‌ره شۆڕشگێڕه‌كه‌یان دا ده‌بن تا ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانیش بژین. سه‌ركه‌وتن بۆ شۆڕشی دیموكراتی عیراقییه كه له‌شاخه‌كانی كوردستاندا ده‌ستی پێكردووه. مردن و سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ فاشیه‌كان كه ده‌ستیان خستۆته ئه‌وكی گه‌لی عیراق. سه‌ركه‌وتن و نه‌مری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕ له‌كوردستاندا). Nawzad.ali@hotmail.com
|
|
|
|
|
|
|
|
|