زانكۆ له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌و ئه‌خلاقدا
ئا: ئه‌كره‌می میهرداد 2-1
31/7/2010
پرسی فه‌لسه‌فه له‌زانكۆدا ته‌نها مه‌به‌ست له‌وه نییه كه داخۆ فه‌لسه‌فه له‌زانكۆ ده‌خوێنرێت یان نا، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌وه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوانه چۆنه، واته گرنگیدان به‌ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فی ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه‌ناوی زانكۆیه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه‌و زانكۆ مێژووی دێرینیان پێكه‌وه هه‌یه‌و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له‌هه‌ردوو ئاستی بوونناسی و دیارده‌ناسیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونیانه‌وه دامه‌زراوه. بونیادنه‌رانی یۆنانی فه‌لسه‌فه به‌چاكی ئه‌وه ده‌زانن كه‌فه‌لسه‌فه بۆ مانه‌وه‌و كاركردن پێویستی به‌شوێنی فه‌رهه‌نگ و فێربوونه، كه له‌وێدا باس و گفتوگۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ده‌بێت، له‌ئه‌سینای سه‌ده‌ی پێنجه‌می (پ.ز)، ئاگۆرا Agora ئه‌و شوێن و ناوه‌نده گشتییه بوو كه‌تیایدا فه‌یله‌سوفانی سۆفیست و سوكرات پێكه‌وه ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌ت، جوانی و دادپه‌وه‌ریی باس و خواسیان كردووه، ئه‌فلاتون له‌باخه‌كانی ئاكادیموس خوێندنگای كۆمه‌لایه‌تی زیندووی دامه‌زراند، كه‌ئه‌وكاته تاكه دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بوو به‌و كه‌سانه‌ی كه‌خوازیاری فه‌لسه‌فه بوون و ده‌یانتوانی مه‌به‌ست و توانای رۆحی و عه‌قلانی و ئه‌خلاقی خۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ن، زۆرێك له‌نووسه‌ران و شاره‌زایان ئاكادیمیان ناونابوو (هێزی لۆگۆس) مه‌به‌ست له‌و شوێنه بوو كه لۆگۆس وه‌كو عه‌قڵ پێده‌گاو به‌رده‌وام ده‌بێت. گه‌ڕان به‌دوای زانست و زانیاری‌دا سه‌ره‌نجام ئه‌م سه‌ره‌تا مێژووییه پێمان ده‌ڵێت كه نه‌ریتی زانكۆیی و فه‌لسه‌فی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌هیچ كاتێكدا دژی یه‌كتر نه‌بوون و به‌ڵكو یه‌كتریان هاوكاری كردووه‌و به‌م پێیه گه‌شه‌یانكردووه، به‌هه‌مان ئاڕاسته‌و شێوه فه‌لسه‌فه چۆن له‌ئاگۆڕاو ئه‌كادیمی له‌دایكبوو، هه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌زانكۆكانی پادۆڤا، بۆلونیا، سۆربون و ئۆكسفۆرد نه‌شونمای كرد، مه‌به‌ست و كاری تایبه‌تی زانكۆ په‌یداكردنی كۆمه‌ڵێك مامۆستا‌و خوێندكاری زانا‌و لێكۆڵیاره كه به‌دوای زانست و زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێن ده‌رباره‌ی بوون و جیهان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه مامۆستا‌و خوێندكاران تێده‌كۆشان تاكو له‌ڕێگای فێربوونه‌وه جیهانبینی فه‌لسه‌فی (بوون)و زانست و زانین بزانن، ئه‌م مێژووه له‌ساڵی 1190ز، واته ساڵی دامه‌زراندنی زانكۆی بۆلونیا ده‌ست پێده‌كات، جیهانبینی فه‌لسه‌فی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌مانای زانین و ناسینی به‌ها گشتیی و جیهانییه‌كان بوو، كه له‌سه‌رده‌می یه‌كه‌می په‌یدابوونی زانكۆكانی ئه‌وروپادا هه‌بوو. له‌دوای په‌یدابوونی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن ئه‌م به‌ها فه‌لسه‌فیانه به‌ره به‌ره ناوه‌ڕۆكی سكولارو زانستی‌یان په‌یداكردو هه‌تا ده‌هات له‌ناوه‌ڕۆكی ئایینی داده‌بڕان، ئه‌م وته‌یه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نیشان ده‌دات كه‌مێژووی زانكۆ له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ندی مێژوویی ناسین و بیركردنه‌وه له‌خۆرئاوا هاوكات ده‌بن و له‌گه‌ڵ ره‌وتی گه‌ڕان به‌دوای راستی و خه‌بات بۆ ئازادی هاوڕێ ده‌بن، یان به‌شێوه‌یه‌كی رۆشنتر، زانكۆ هه‌میشه له‌قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كانی مێژوودا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی شه‌پۆله‌كانی دیارده‌ناسی هۆشیاری و ئاگایی بووه له‌زه‌مینه‌ی گشتیی و كۆمه‌لایه‌تیدا، هه‌ر بۆیه هه‌میشه زانكۆ له‌ناوه‌ندو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا بووه‌و له‌كه‌نار یان له‌به‌رامبه‌ر ده‌زگای ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا راوه‌ستاوه‌و وه‌كو یه‌كێك له‌بونیاده‌كانی ره‌وشی كۆمه‌لایه‌تی كاریكردووه، زانكۆكان ته‌نها مه‌یدانی مامه‌ڵه‌ی بیروباوه‌ڕو گفتوگۆی ئه‌ندێشه‌كانی نه‌بوون، به‌ڵكو هاوكارو هاوڕێی پێشڕه‌ویی عه‌قلانیه‌ت و گه‌شه‌ی بیروباوه‌ڕی ره‌خنه‌یی بوون، به‌مشێوه‌یه زانكۆ وه‌كو ده‌زگایه‌كی فه‌لسه‌فی و هه‌لومه‌رجێك بۆ ژیان له‌ناوه‌ڕاستیداو له‌پێناوی راستیدا بووه‌و ده‌بێ. كاتێك باسی ره‌وشی گشتیی و كۆمه‌لایه‌تی زانكۆ ده‌كه‌ین ده‌بێ كه‌شی تایبه‌تی تاكه‌كان بناسین، واته فه‌زای خود‌و زه‌ینی خۆئاگا كه‌پێكه‌وه باس وگفتوگۆ ده‌سازێنن، هه‌ر بۆیه‌ش زانكۆ كه‌شێكی (مه‌ینه‌وی)ه كه‌تیایدا (بیر) یان (مێشك) له‌هه‌لومه‌رجی سروشتی ده‌رباز ده‌بێت، خودئاگایی واته هۆشیاربوون بۆ ئازادی بیركردنه‌وه‌و ئه‌م ئازادییه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی سیاسی هه‌بێت، خاوه‌ن ماهیه‌تی دیارده‌ناسییه، سه‌ره‌نجام زانكۆ فه‌زای خودئاگاییه، یان مه‌یدانی په‌روه‌رده‌و فێربوونی فه‌رهه‌نگ و ئازادی زه‌ین و خوده‌كانه. ناوێك كه‌شایانی خۆی بێت مانای فه‌رهه‌نگ یان روناكبیری هه‌روه‌كو له‌زۆربه‌ی زمانه‌كاندا باسكراوه، یه‌كێك له‌لایه‌نه گرنگه‌كانی په‌یوه‌نداره به‌پرسی (فێربوون) و له‌زانكۆو ره‌هه‌ندی بیركردنه‌وه‌شدا توانا‌و ماهیه‌تی فه‌له‌سه‌فی په‌یدا ده‌كات، یان ده‌بێت په‌یدای بكات، بێگومان ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه‌كه‌شی رووناكبیریی و گفتوگۆی فه‌رهه‌نگی له‌زانكۆدا له‌كه‌داربێت، باشترین رێگا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌وه ده‌بێ كه‌ڕه‌وه‌ندی ئه‌زموونی خود‌و زه‌ینه‌كان له‌ناسیندا بێت، (ئه‌زموون كردن) به‌مانای (به‌ئه‌نجام گه‌یاندن). كه‌سانی زانكۆیی (مامۆستا یان خوێندكار) له‌زانكۆدا به‌شێك له‌تاكێتی خۆیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، سه‌ره‌نجام ئه‌وان ئه‌و خوده‌ن كه‌شته‌كان ده‌زانن و هه‌م ده‌بن به‌بابه‌تی زانین و ناسین، واته ده‌بنه به‌ركار (من)ی زانكۆیی (من)ێكی ناسێنه‌ره‌و هاوكاتیش (من)ێكی بینراو یان زانراو ده‌بێت لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه‌زانكۆ خاوه‌نی ماهیه‌تی بوون ناسی و دیارده ناسییه، چونكه له‌زانكۆدا بابه‌تی ناسین ده‌بێته بابه‌تی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م پڕۆسه‌ی ناسین یان فێربوون، ئه‌م ناسینه گشتییه یان دیدگا فه‌لسه‌فیه‌ی ناسین واده‌كات كه‌ناوی زانكۆ یان University ناوێك بێت كه‌شایانی خۆی بێت. له‌م ره‌وته‌دا، زانكۆ ده‌بێته ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه به‌باشترین شێوه په‌یوه‌ندی نێوان خود‌و زه‌ینه‌كان Inter Subjedive به‌رهه‌م دێنێ و په‌روه‌رده‌یان ده‌كات، چونكه خوده هۆشیاره‌كان له‌باس و گفتوگۆدا پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، له‌م ئاڕاسته‌یه‌شدا بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی زانكۆ ده‌بێته بیركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك و كاركردی هه‌لومه‌رج و ره‌وشی گشتیی بۆ زه‌مینه‌سازكردنی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، واتا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه كه‌چۆن په‌یوه‌ندی نێوان خود‌و بكه‌ره‌كان بكه‌نه هێزی كۆمه‌لایه‌تی و زانكۆش مه‌یدان یان باشترین مه‌یدانی ئه‌م مه‌به‌سته بێت. هه‌روه‌ها زانكۆ له‌كۆنیشدا یه‌كێكه له‌ته‌وه‌ره كلاسیكییه‌كانی ژیانی روناكبیری و نه‌خش و كاری ئه‌م ده‌زگایه گواستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ندێشه‌یه له‌نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه، زانكۆ ئه‌و شوێن و كه‌شه‌یه كه‌تیایدا جوگرافیای ئه‌ندێشه ساز‌و دروست ده‌كرێت و روناكبیرانی زانكۆ به‌دیهێنه‌ری نه‌خشه‌كانی بیركردنه‌وه‌ن كه‌پارادایمی ره‌سه‌نی عه‌قلانیه‌ت و شارستانی بۆ كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م دێت. ده‌بێت چۆن رێزی جیاوازیی بگرن زانكۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیهادێكه بۆ گفتوگۆ‌و رێكه‌وتنی ئه‌خلاقی و شارستانی، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی زانكۆوه په‌روه‌رده‌ی هێز و توانای دادوه‌ری هاوولاتیانی خوێندكار، ئه‌خلاقی مه‌ده‌نی له‌زانكۆدا به‌رهه‌م دێنێ و گه‌شه‌ی پێده‌دا، ئه‌م هێزی دادوه‌رییه توانایه‌كی بالای بیركردنه‌وه‌و دادوه‌رییه‌كی ره‌خنه‌یی وه‌هایه كه‌خاوه‌نی ماهیه‌تی فه‌لسه‌فییه، له‌م زه‌مینه‌یه‌دا زانكۆ‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆیی ده‌گاته بالاترین پله‌ی تێگه‌یشتن و به‌های ئه‌خلاقی، زانكۆ به‌م هۆكاره‌وه یان له‌م زه‌مینه‌یه‌دا (واته فه‌لسه‌فه‌یه دادوه‌ری ئه‌خلاقی) ده‌گاته ناو سنووره‌كانی مه‌ده‌نیه‌تی نوێ یان مۆدێرن كه له‌وێدا تاكه‌كان ئه‌خلاقی هاوولاتیبوون فێرده‌بن و په‌ی به‌و پرسه ده‌به‌ن كه‌چۆن ده‌بێت رێزی جیاوازی بگرن، ئه‌م جیاوازییانه به‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن كه‌كه‌سانی زانكۆیی ده‌توانن له‌بوونی كه‌سانی جۆراو جۆر و بیروڕای جیاواز‌و كۆلێژ‌و پسپۆڕی جۆراو جۆردا هه‌ست به‌و فره‌یی و جیاوازییانه بكه‌ن و له‌ژیانی رۆژانه‌و بیركردنه‌وه‌ی خۆیاندا باشتر بیانناسن. به‌مشێوه‌یه وشه‌ی زانكۆ‌و University ده‌بێته مانایه‌ك بۆ ره‌وش و هه‌لومه‌رجی ره‌سه‌ن بۆ پلورانیزم و كۆده‌نگیی و كۆناسیی، به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه‌زانكۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان تیایدا یه‌ك ئامانجیان هه‌یه (ئامانجی فێربوونی فه‌رهه‌نگ و زانست و له‌وانیش گرنگتر به‌شداربوون له‌كایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی) له‌هه‌مانكاتیشدا فه‌زایه‌كه مامۆستایان و خوێندكاران فێر ده‌كات كه به‌شێوازی جۆراو جۆر بیربكه‌نه‌وه. به‌مجۆره زانكۆ ده‌بێته ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه‌و بێ فراوانكردن و گه‌شه‌ی دیدگای فه‌له‌سه‌فی پلورالیستی، زانكۆ له‌ناو خه‌ڵكدا، گه‌شه‌و فراوانبوونی ئه‌ندێشه‌ی دیموكراسی ده‌بێته كارێكی مه‌حاڵ. فه‌لسه‌فه یان فێربوونی فه‌لسه‌فه واته گه‌ڕان به‌دوای راستیه‌كانداو راستیش هه‌میشه ئاسۆی ئاینده‌یه، بێگومان كه‌سانێك هه‌ن كه‌ئومێده‌وار نین به‌حه‌قیقه‌تی ئاسۆی ئاینده، به‌لام ئه‌گه‌ر زانكۆ یان بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و ده‌رباره‌ی زانكۆ وه‌هابێت، ئیدی نیهادێك كه‌زانكۆیه بوونی نامێنێ بۆ بیركردنه‌وه‌ی ئاینده، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فی، واتا شه‌وق و خۆشی بۆ پرسیار بوونی هه‌بێت، چه‌مكی راستینه‌ی زانكۆ بوونی ده‌بێت، چونكه زانكۆ جێگای به‌ده‌ستهێنانی پرسی ره‌خنه‌یی و گواستنه‌وه‌یانه بۆ ناو خه‌ڵك هه‌ركاتێك ره‌خنه‌و پرسیار هه‌بێت سه‌خت ئه‌ندێشی و جه‌زم گه‌رایی شكست ده‌خۆن، ئه‌و كاته‌ی كه زانكۆ ده‌بێت به‌ده‌زگایه‌كی ئایدۆلۆژی، ته‌واوی جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فی (به‌و مانایه‌ی كه‌باسمان كرد) خۆی له‌ده‌ستده‌دات، ئاوابوونی مانای فه‌لسه‌فی و ئه‌خلاقی زانكۆ ده‌بێته سه‌ره‌تای له‌ناوچوون و دیارنه‌مانی هه‌ڵوێستی گشتیی و ئه‌خلاق و په‌یڕه‌وی مه‌ده‌نی.
|
|
|
|
|
|
|
|
|