ته‌فسیری ده‌ستوور
د. به‌ختیار شاوه‌یس
31/7/2010
ئه‌گه‌ر رووخانی رژێمی به‌عسی سه‌دام له به‌هاری 2003دا، به یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وته گرنگ و دانسقانه بژمێردرێت كه ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌وه‌بێت قوڵ به‌ژیانی یه‌ك به یه‌كی تاكی عیراقی و فه‌وزای كۆمه‌لایه‌تی و كلتوری و ئیدارییه‌وه گرێدراین، ئه‌وا به‌رهه‌مه پۆزه‌تیڤه‌كانی پاش ئه‌م پرۆسه‌یه‌و له‌ناویشیاندا داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی بالای یاسایی و سیاسییه‌وه له هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌و دواجار ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووره‌كه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئازادانه رۆحی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌نگ رێژده‌كات. پێنج ده‌ستوور وه نه‌بێ به‌ر له‌هاتنی ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌م ولاته به‌بێ ده‌ستوور ژیانی گوزه‌ر كردبێت، به‌ڵكو له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه له پێنج كات و سه‌ودای جیاوازدا، پێنج ده‌ستوور كراوه‌ته هه‌نده‌سه‌ی بیناكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه، كه ئه‌ویش له‌سالانی 1925، 1958، 1963، 1964و 1970 ، خولاسه‌ی كه‌لام ئه‌وه‌یه كه كرۆكی كێشه‌كان له نه‌بوونی ده‌ستووردا نه‌بووه، به‌ڵكو له ته‌فسیری نایاسایی و خوێندنه‌وه‌ی ده‌مارگیرانه‌و قه‌ومچیانه‌وه بووه بۆ ده‌ستووره‌كان. گرته‌كه له ناواخنی ده‌ستووره‌كاندا نه‌بووه، له‌و عه‌قڵیه‌تانه‌دایه كه له پشته‌وه مامه‌ڵه یان گه‌مه‌یان به ده‌ستووره‌كان هاتووه. ته‌فسیری نایاسایی بۆ بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوور بووه‌ته هه‌وێنی ئه‌وه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو ئه‌م ولاته بووه‌ته گۆڕستانی ئازادیخوازان و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی كێشانی رۆحی ئه‌وانه‌ی كه جیا له ئاوازی نه‌ته‌وه‌یی زۆرینه‌و مه‌زهه‌بی سه‌رده‌ست ده‌خوێنن. یه‌كه‌مین وانه‌یه‌ك كه پێویست بوو هه‌موو پێكهاته‌كان و سیاسییه‌كانیان به تایبه‌تی له‌مسه‌ری راسته‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری چه‌پ به جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه له دوای هه‌بوونی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی به ته‌فسیری به‌رژه‌وه‌ندیی تاك لایه‌نانه په‌لاماری ده‌ستووره‌كه نه‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی كه حاڵی حازر له زه‌مینه‌ی واقیعدا بوونی هه‌یه، په‌راوێزخستنی ئه‌و بڕگه‌و مادده ده‌ستووریانه‌یه كه خودی زۆرینه‌ی عیراقییه‌كان ئازادانه به‌ڵێیان بۆ كرد‌و به ئیراده‌ی خۆیان كردیانه ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌لایه‌تییه‌ی كه هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه. كه‌ڵه‌كه بوونی قه‌یرانی گرفته‌كانی ئه‌مڕۆی عیراقییه‌كان، ئه‌وه‌ی كه له دوای ژیا‌و له چوار مانگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌ت پێك نایه‌ت، ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه ناكۆكه‌كان به ئاره‌زووی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان ده‌سه‌لات له‌م پۆست بۆ ئه‌و پۆستی سیادی داده‌تاشن، ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه‌و پاشان دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ی بۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه. قوولایی سه‌رچاوه‌كانیان بۆ پێشێلكردنی ده‌ستوورو ته‌فسیری نایاساییه بۆ بڕگه‌و مادده‌كانی.
|
|
|
|
|
|
|
|
|