له‌دامێنی گفتوگۆی ئاشتبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕاندا
جه‌مال ئارێز*
31/7/2010
بابه‌ته‌كه‌ی كاك فازڵ نه‌جیب له‌ژێر ناونیشانی (ئاشتبوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی)، هه‌نگاوێكی خه‌مخۆرانه‌یه، كه له‌لایه‌كه‌وه مایه‌ی ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵییه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه. مایه‌ی ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵییه كه رووناكبیرێكی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌بێت یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك دوو ره‌وتی فیكریی و سیاسیی جیاواز هه‌م یه‌كترییان قبوڵ بێت و هه‌میش خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان بكه‌نه پنتی ئه‌و هێڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموكراسییه گشتییانه‌ی كه‌پێویسته یه‌كێتی و گۆڕان و هه‌موو هێزه سیاسییه دیموكرات و نیشتمانییه‌كان تێیدا یه‌كبگرنه‌وه‌و هه‌م پارێزگارییش له‌جیاوازییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش مایه‌ی ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵییه كه ئه‌و تێڕوانینه تیۆرییه ببێته پراكتیك و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه بۆخۆم پێموایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ی.ن.ك ئه‌و بۆچوونه‌ی قبوڵ بووه كه با ئه‌وانه‌ی تێڕوانینێكی جیایان هه‌یه له‌تێڕوانینی یه‌كێتی، بۆخۆیان حزبێك یان ره‌وتێكی جیاواز دروست بكه‌ن و یه‌كێتیش وه‌ك هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و بگره زیاتریش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌و هێزو لایه‌نانه‌ی دیكه له‌قۆناغێك له‌قۆناغه‌كاندا جه‌نگ و خوێنڕشتن و دژایه‌تی له‌نێوانیاندا هه‌بووبێت و ئێستا گه‌یشتبنه قۆناغی یه‌كتری قبوڵكردن و پێكه‌وه هه‌ڵكردن، ئه‌وا یه‌كێتی و گۆڕان نه‌ك ئه‌وه له‌نێوانیاندا نه‌بووه، به‌ڵكو خوێنی هاوبه‌ش و سه‌نگه‌ری هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه‌ریی ته‌مه‌نێكی دورو درێژیان پێكه‌وه هه‌یه، بۆیه لێكحاڵیبوون و خاڵی هاوبه‌ش زۆر زیاتره له‌جیاوازییه‌كان، به‌لام به‌و مه‌رجه‌ی نه یه‌كێتی بیر له‌وه بكاته‌وه كه بوون و قه‌واره‌و ئاستی جه‌ماوه‌رێتی گۆڕان نادیده بگرێت، نه گۆڕانیش، وه‌ك تا ئێستا، به‌نه‌فه‌سی دوژمنایه‌تی و گوایه هێشتنه‌وه‌ی شانه‌ی نووستوو و خۆ خه‌ریككردن به‌مه‌سه‌له ناوخۆییه‌كانی ناو هه‌ناوی حزبیی یه‌كێتییه‌وه كار بكات. ده‌ستخۆشی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه من ده‌ستخۆشی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كاك فازڵ ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده له سێبه‌ری دێڕه‌كانی نووسینه‌كه‌یدا جۆرێك له‌و نه‌فه‌سه هێشتا ده‌خوێندرێته‌وه، چونكه جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی كوردستاندا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده وه‌ك نه‌ته‌وه، نه‌ك بۆ شه‌خسی مام جه‌لال یان بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی. -ئه‌گه‌ر مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماریش هه‌ڵبژێردرێته‌وه، ئه‌وا به‌پێی ده‌ستوور جگه له‌م خوله‌ی كه دادێ، نابێت خۆی بۆ خولێكی دیكه كاندیدبكاته‌وه، كه‌واته چه‌سپاندنی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه یه‌كێك له‌پۆسته سیادییه‌كان بۆ كوردبێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌عیراقدا، ته‌نیا بۆ شه‌خسی تاكه كه‌س نییه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییه و سبه‌ی بۆ سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌داری دیكه‌ی كوردیش ده‌بێت چونكه چه‌سپاندنی ده‌بێته عورف و نه‌ریتێكی باوی سیاسه‌تی عیراق. -پێم سه‌یره برایانی راگه‌یاندنی گۆڕان تائێستا خۆیان مژوڵی پۆستی سه‌ركۆمار ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا راگه‌یاندنی هه‌موو لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كان مژووڵن به‌و كاندیده‌وه كه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه بۆته كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی عیراق، نه‌ك پۆستی سه‌ركۆمار. من به‌پێچه‌وانه‌ی بیروڕای كاك فازڵم كه‌پێیوایه یه‌كێتی له‌به‌ر پۆستی سه‌ركۆمار چۆته ریزی ئیئتیلافه‌كه‌وه: یه‌كه‌م له‌به‌ر هۆكارێكی ئاسان، گۆڕان به‌شه‌رتی ئه‌وه له‌ئیئتیلافه‌كه‌یه كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌نگ به‌سه‌رۆك كۆمار نه‌دات، هه‌ڵبه‌ت كاك فازڵ وه‌ك راگه‌یاندنكارێكی ئاگادار ده‌زانێ یه‌كێتی وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هێزه عیراقییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی كۆك بن، ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌سه‌ر (8) كورسییه‌كه‌ی گۆڕان په‌كی ناكه‌وێت و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نابێته رێگری به‌شداریی گۆڕان و یه‌كێتی له‌ئیئتیلافه‌كه‌دا. دووه‌م: یه‌كێتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێ گۆڕان ده‌نگ به سه‌ركۆمار نادات، به‌لام چووه ریزی ئیئتیلافه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك منه‌تێك نییه به‌سه‌ر كه‌سه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ده‌بێت راستگۆبێت له‌گه‌ڵ ستراتیژی خۆی كه پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش داوایكردووه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات، واتا ستراتیژی یه‌كێتیی هه‌ڵوێست و یه‌كێتیی قه‌واره‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تی كوردستانی. رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌دا ئاماژه بۆئه‌وه كراوه كه (رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد زۆر گرنگتره له‌ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی و ئینتیخابی، چونكه هیچ حكومه‌تێك له‌به‌غدا ناتوانێت ئینكاری شه‌راكه‌ت و رۆڵی كورد بكات له‌به‌غدا)! هه‌موو ده‌زانین هێشتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دروست نه‌ببوو و لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و لیستی یه‌كگرتووش له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مه‌سه‌له‌كاندا هاوده‌نگ و هاو هه‌ڵوێست بوون، كه‌چی خه‌ریك بوو له‌ڕێی مادده‌ی 24ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانه‌وه به‌ڕه له‌ژێرپێی كورد ده‌ربهێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا یه‌كگرتوونه‌بین، ئه‌وا له‌ناو هه‌رێمدا یه‌كگرتووش بین ورده ورده باری لاسه‌نگمان له‌به‌غدا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ناوخۆییشمان ده‌بێت. برام كاك فازڵ له‌نووسینه‌كه‌تدا هه‌ستمكرد كه‌مترین ئه‌ركت به‌ئیئتیلافه‌كه سپاردووه، بۆچی ئیئتیلافه‌كه ته‌نیا ببێته شوێنی مونته‌دای گفتوگۆی فیكری، به‌لام بڕیار‌و هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووانه بۆ كورد (موعه‌ووه‌م) بمێنێته‌وه، ئایا ئه‌وه راسته ئاستی پێشبینیمان بۆ ئه‌و ئیئتیلافه ئه‌وه‌نده نزم بێت ته‌نیا بۆ چاخواردنه‌وه‌و گفتوگۆبێت، نه‌ك بۆ داڕشتن و پابه‌ندێتی به‌سیاسه‌تی هاوبه‌ش. دواجار هه‌ڵه‌یه وا به‌موتڵه‌قی سه‌یری جه‌بری شه‌راكه‌ت بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌هه‌موو حاڵێكدا شه‌راكه‌تی ئێمه‌ی قبووڵه، پێموایه ئه‌مه ره‌چه‌ته‌یه‌كه بۆ خۆدزینه‌وه له‌ئه‌ركی ململانێكانی به‌غداو خۆخه‌ریككردن ته‌نیاو ته‌نیا به‌ململانێ ناوخۆییه‌كانه‌وه. ناكرێت دیسانه‌وه بچینه‌وه كایه‌ی ورده گله‌ییه‌وه، به‌لام ناشكرێت ئه‌وه ره‌چاو نه‌كرێت كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010وه‌و راگه‌یاندنی پابه‌ندی یه‌كێتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو توانج و هێرشێك، بۆیه منیش له‌گه‌ڵ موجامه‌له‌دا نیم، به‌لام پێموایه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و گفتوگۆ‌و ئاساییبوونه‌وه‌یه له‌هێوركردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌وه ده‌ستپێده‌كات. خۆ چه‌پڵه‌ش به‌ده‌ستێك لێ‌نادرێت، چونكه له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیشمان له‌پێشه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌فه‌سی هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 و 7/3/2010 به‌رده‌وام بێت، پێموانییه من و تۆش سه‌ره‌نجام بتوانین قسه له‌سه‌ر ئاسایی بوونه‌وه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بڕیاریش بێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی دروست ببن به‌پێی هاوكێشه‌ی (ره‌خنه‌و دۆستایه‌تی) خۆ ده‌بێ ئه‌و هه‌قه به‌یه‌كێتیش بدرێ دوو داكۆكی له‌خۆی بكات و ئه‌م داكۆكییه به (گومڕاهی) لێكنه‌درێته‌وه. له‌كۆتاییدا ئه‌گه‌ر بڕیاره هه‌موومان به‌نه‌فه‌سی له‌سه‌رخۆوه گفتوگۆ بكه‌ین و ره‌خنه‌ش بگرین و خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان بدۆزینه‌وه، له‌جێی ئه‌وه‌ی دونیای سیاسیی كوردستان به‌سه‌ر دوو سه‌نگه‌ری خێری موتڵه‌ق و شه‌ڕی موتڵه‌قدا دابه‌ش بكه‌ین. له‌گه‌ڵ رێزی دووباره‌م بۆ برای به‌ڕێزم كاك فازڵ كه ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی دۆستانه‌ی كرده‌وه. *ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ
|
|
|
|
|
|
|
|
|