دیموكراسی و گه‌ڕان به‌دوای ده‌ستی بڕاوه‌ی حكومه‌تدا؟
رامیار مه‌حمود
1/8/2010
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگه گرنگانه‌ی په‌یوه‌ندیی به قه‌یرانی پڕۆژه‌ی دیموكراسییه‌وه هه‌یه ئاسته‌نگی سیاسی و ئابورییه، له‌سه‌ر ئاستی ئابوری هه‌میشه پرسیاره‌كه ده‌به‌سترێته‌وه به سه‌ربه‌خۆیی ئابوری له‌ده‌وڵه‌ت و بازاڕی ئازاد‌و وه‌ك كلیلێك ته‌ماشا ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنی دیموكراسی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌ربه‌خۆی ئابورییه به دیوێكی تریشدا خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌بینێته‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ت. به‌رله‌وه‌ی بێمه سه‌ر وردكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ین ئایا بوونی حكومه‌تی به‌هێز دژی دیموكراسییه؟ هه‌ڵبه‌ت به ده‌ر له‌ریشه‌ی دێرنی دیموكراسی له‌رووی كۆنسپێته‌وه دیموكراسی زیاتر له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ده‌ستی به بلاوكردنه‌وه كرد ئه‌مه‌ش رێك جۆرێك بوو له‌دامه‌زراندن له‌سه‌ر فۆرمێكی مێژووی سیاسی كه (ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه)یه ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته پێش دیموكراسییه‌وه له‌رووی مێژووییه‌وه واتا دیموكراسی خۆرئاوایی له‌سه‌ر شۆڕشی لیبرالی ده‌ستوری دامه‌زرا كه ده‌سه‌لاتی سیاسی به عه‌قلانی و سنوردار كرد به قازانجی موڵكایه‌تیی تایبه‌تی و ئازادی. به‌لام له‌ئێستادا كه ده‌كه‌وینه به‌رده‌م قۆناغێكی تازه له‌دامه‌زارندن ئه‌ویش دروستكردنه‌وه‌ی دیموكراسییه له‌به‌شی تازه‌ی جیهاندا له‌و جێگایانه‌ی كه شوێن پێی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی به‌هێزو زه‌به‌لاحن و به فۆرمی سه‌نتراڵی ده‌وڵه‌تدا ئه‌ناسرێنه‌وه كه ده‌وڵه‌ت رۆڵی راسته‌وخۆی له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه به بونیادی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیریشه‌وه، بۆ نمونه عیراقی پێشوو. راسته‌وخۆ له‌و میانه‌دا مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به‌سترایه‌وه به لاوازكردن و سنورداركردن و بچوكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و كرانه‌وه به سه‌ر بازاڕی جیهانی و ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن. گه‌شه‌سه‌ندنی بازاڕی جیهانی و ته‌كنه‌لۆجی په‌وه‌ندیكردن ئه‌و سه‌رزه‌مینه ماته‌ریالییه كه داڕشتنه‌وه‌ی دیموكراسی ده‌به‌ستێته‌وه به لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌نتراله‌وه به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی دیموكراسی سه‌رله‌نوێ پرسیاری ئه‌وه زیندوو ئه‌كاته‌وه كه حكومه‌تی به‌هێز فاكته‌رێكی گرنكی دامه‌وزراندنی دیموكراسییه به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی گوتاری بالاده‌ستی ناو میدیای جیهانیدان نمونه‌ی عیراق ئه‌زمونێكی باشه بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه دیموكراسی له‌سه‌ر زه‌مینێكدا كه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكی لاوازت هه‌بێت له‌پاڵ چه‌ندین قه‌یرانی تێكهه‌ڵكێشی وه‌ك گه‌نده‌ڵی ئابوری و سیكوریتی لاواز‌و ئابورییه‌كی نا چالاك و لاوازی له‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له‌بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی وا ئه‌كات هاوولاتیان به جۆرێك له‌به‌دبینییه‌وه سه‌یری رۆڵی حكومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت بكه‌ن. كێشه‌كه به‌شێكی زۆری به‌نده له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی هه‌ڵه بۆ گرنگی حكومه‌تی به‌هێزو تێكه‌ڵكردنی حكومه‌تی به‌هێز له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ریست راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر یه‌كێك ده‌بێت له‌ئه‌ركه قورسه‌كانیش. لێره‌دا پێویستمان به سه‌رله‌نوێ پیناسه‌كردن و لاساییكردنه‌وه‌كانی بیر‌و تیۆره دیموكراسیه‌كان هه‌یه‌و ئه‌م بیر‌و تیۆرییانه له‌سه‌ر چی به‌ندن چۆنێتی هاوپه‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌لاتی حكومه‌ته‌وه سه‌رباری سه‌رله‌نوێ دیزانكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه چالاك و خێرا بن له‌راپه‌راندنی كاردا له‌هه‌مووی گرنگتر به‌خشینه‌وه‌ی رۆڵه به حكومه‌ت له‌پشتیوانیكردنی گه‌شه‌پیدانی كه‌لتوری و كۆمه‌لایه‌تی و دیموكراسیدا.
|
|
|
|
|
|
|
|
|