ده‌قی وته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ڕێوڕه‌سمی یادی جینۆسایدی بارزانییه‌كاندا
کوردستانی نوێ
1/8/2010
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان كه‌سوكاری سه‌ربڵندی شه‌هیدانی بارزان ئاماده‌بووانی به‌ڕێزی ئه‌م رێوڕه‌سمه خه‌مناكه ئه‌مڕۆ لێره له(بارزان) كۆبووینه‌ته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كی تالا و ئازاربه‌خش، له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان، كه‌ئه‌ویش رۆژی شومی بێسه‌رو شوێنكردنی 8 هه‌زار بارزانییه.
له‌به‌ره‌به‌یانی 31 ته‌مموزی ساڵی 1983 ئه‌مڕۆ 27 سالا به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ڕژێمی به‌عس له‌به‌ره‌به‌یانی 31 ته‌مموزی ساڵی 1983 به‌هێزێكی گه‌وره‌و به به‌شداریی حه‌رسی جمهوری په‌لاماری ئۆردوگای زۆره‌ملێی قوشته‌په‌و دواتر (به‌حركه‌و هه‌ریرو دیانا)یداو دڕندانه‌دا هه‌موو ره‌گه‌زی نێرینه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 14 بۆ 70 ساڵیدا بوو، له‌خێزانه‌كانیان جیاكرانه‌وه‌و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار بران. ئه‌م مرۆڤه بآ چه‌ك و بآ دیفاعانه كه پێشتر له‌سه‌ر ما‌لا و حاڵی خۆیان راگوێزرابوون و له‌و كه‌مپ و ئۆردوگا زۆره ملێیانه‌دا ئاماده كرابوون بۆ له ناو بردن. تاوانی بێسه‌روشوێنكردنی 8 هه‌زار بارزانی و هاوكات بێسه‌روشوێنكردنی هه‌زاران كوردی فه‌یلی و دواتر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و گۆپته‌په‌و بالیسان و ده‌یان گوند‌و ناوچه‌ی تری كوردستان و ئه‌نفالكردنی 182 هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان له‌گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، به‌رنامه‌و كاری به‌عس بوون بۆ جینۆسایدكردنی خه‌لكی كوردستان. كۆیی ئه‌م تاوانه دژ به‌مرۆڤایه‌تیانه كه له‌قۆناغی جیاجیادا به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجامدراون، به‌پێش چاوی دنیا‌و ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی ئیسلامه‌وه روویانداوه. هه‌ڵوێستی مرۆڤ دۆستانه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و گه‌ل و ده‌وڵه‌تانه هیچ كات له‌بیرناچنه‌وه كه‌دژی ئه‌م تاوانكاریانه پشتیوانیان له‌گه‌لی كورد كرد‌و هه‌وڵیاندا بێده‌نگی جیهان به‌رانبه‌ر به قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بشكێنن.! له‌گه‌لا ئه‌وه‌شدا ره‌خنه‌و گلله‌ییه‌كانمان هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت له ولاتانی عه‌ره‌بی و دونیای ئیسلام و ده‌وله‌تان كه چاو و گوێچكه‌ی خۆیان داخستبوو له‌ئاستی ئه‌م تاونانه‌و هاوارو نزای میلله‌تێكی چه‌وساوه. ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست دڵنیام ئه‌م یاده‌وه‌ریه، كولاندنه‌وه‌ی برینی جه‌رگی هه‌زاران دایكی ئه‌م نیشتمانه‌یه، رۆژێكی ئازاربه‌خشه، كه له زێدی خۆیان له نێومالا و له‌م ناوچه‌یه‌ی لێی له دایك بوون و تیایدا ژیاوون، یاده‌وه‌ریان ده‌گێڕینه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی به دڕندانه‌ترین شێوه ئازیزه‌كانیان بێ سه‌روشوێن كران. به‌لام رۆژێكی گرنگه له‌مێژووی پڕ له‌تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا. كه لێره له(بارزان) له‌ژێر ئالای پیرۆزی كوردستان و له‌سایه‌ی حوكمڕانی خۆبه‌خۆی كوردیدا، یادو یاده‌وه‌ریان به‌رز راده‌گرین، چونكه هه‌میشه دوژمنانی كورد ویستویانه ئه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕنه‌وه. له روداوه‌كانی پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و دواتریش زلهێزه‌كان و ولاتانی ناوچه‌كه ویستویانه به سوتماككردنی كوردستان له بارزانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن، جونكه بارزان ره‌مزی مقاومه‌ت و پیناسه‌ی شۆرش و خوبه‌ختكردنه له پیناوی ئازادی كوردستاندا. حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عیراق دوای لكاندنی ویلایه‌تی موسلا به‌عیراقه‌وه و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عیراق، حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عیراق یه‌كه‌مین ده‌ستپێكی دوژمنایه‌تیكردنی كوردیان لێره‌وه ده‌ستپێكرد، له نێوانی ساڵه‌كانی 1932 بۆ 34 سوپای عیراق به پاڵپشتی فرۆكه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا له ناوچه‌كانی (بارزان و به‌ڕۆژ و مزوری و شێروانه) 79 گوندیان كاول و وێران كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریان كردوون. به دوای ئه‌و رووداوانه‌شدا به بیانووی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی ناوچه‌كانی بارزان و دواتر به بیانووی سه‌ركوتكردنی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه زۆرترین توانا سه‌ربازییه‌كانی رژێمی عیراق و زۆرترین جۆری چه‌ك، به‌چه‌كه یاساغه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه له‌م ناوچه‌یه له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌كارهێنراون. خوشكان برایان ئه‌وه نه‌بآ ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بآ پشتیوان بووه، چۆكی بۆ دوژمنانی دادابآ.! به‌درێژایی مێژویی ئه‌و رووداوانه تا راپه‌ڕینی ساڵی 1991، له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی داگیركه‌ران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بۆ به سوتماككردنی كوردستان، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده مه‌یدانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و به‌ره‌نگاری و تێكۆشان بووه. له‌ململانێكانی پێش دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عیراق و پاش لكاندنی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان به عیراقه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕین و شۆڕش بووه. له(شێخ عه‌بدوالسلام بارزانییه‌وه) تا بارزانی نه‌مرو ئێستاش رۆڵه‌كانی بارزان تاوی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و كاروانی رزگاری نیشتمانیان به‌تینتر كردووه. له‌گه‌لا ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام مه‌شخه‌ڵی شۆڕش و راپه‌ڕین لێره‌وه تاوی سه‌ندووه، لێره‌شه‌وه بارزان پشتیوانی له‌بزووتنه‌وه‌و راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی ناوچه‌كانی تری كوردستان كردووه. له‌پشتیوانی و هاوخه‌باتی شۆڕشی شێخ مه‌حموده‌وه بۆ به‌شداری له كۆماری مهاباد شایه‌تی ئه‌و راستیه‌ن كه تێكۆشه‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، رابه‌ران و خه‌باتگێڕانی بارزان ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیه‌ك بوون له پێناوی ئازادی گه‌له‌كه‌ماندا. ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ خاڵێكی گرنگ راكێشم كه مێژوویی دورودرێژی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ئه‌و راستیه‌ی بۆ سه‌لماندووین، هه‌ركات یه‌كێتیی ریزه‌كانی كورد، بزوتنه‌وه رزگاریخوازانه‌كه‌مان، لێكترازاو و پارچه پارچه بووبێت، دوژمنانمان زۆرتر زه‌فه‌ریان پێبردووین و گوزی كه‌مه‌رشكێنیان لێداوین. له به‌رانبه‌ردا هه‌ركات ده‌ستمان خستبێته ناو ده‌ستی یه‌ك و هاوكارو هه‌ماهه‌نگ كاری یه‌ك بووبین، له سه‌ركه‌وتن نزیكتر بووینه‌ته‌وه و ده‌ستكه‌وتی گرنگترمان بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دی هێناوه. هێزه سیاسییه‌كانی كورد له به‌ره‌ی كوردستانیدا یه‌كمانگرته‌وه، راپه‌ڕینمان به‌رپاكرد. یه‌ك ئیراده‌یی خه‌ڵكی كوردستان له راپه‌ڕین زامنی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی بۆ كردین، یه‌ك هه‌ڵوێستیمان گه‌یاندینیه ئه‌و رۆژه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له كوردستان ئه‌نجام بده‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه. ته‌جروبه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش ده‌ریخست یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی و یه‌كێتیی و هیزه تیكوشه‌ره‌كانی تری كوردایه‌تی و یه‌ك گوتاری جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود، كێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مانی برده قۆناغی زۆر گرنگه‌وه. با ئه‌و رۆژانه بهێنینه‌وه پێش چاوی خۆمان كه تاوانی وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی ئه‌م 8 هه‌زار بارزانییه‌ی تیا ئه‌نجامدرا، ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌یان تاوانی هاوشێوه‌ی تر به‌رانبه‌ر به كورد كران، له‌گه‌لا ئه‌مڕۆ به‌راوردیان بكه‌ین ئه‌و ده‌ستكه‌وت و شانازی و سه‌روه‌ریانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستهاتوون به‌چاوی به‌راوردكاری ئه‌و رۆژه ره‌شانه ته‌ماشایان بكه‌ین، ده‌بینین به‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان، به‌خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه‌و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ له‌چ دۆخێكداین. لێرشدا جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌چاوی رێز‌و تقدیره هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانان له‌ڕزگاركردنی عیراق له‌ڕژیمی فاشی به‌رز بنرخینین و به‌وانه‌ش كه به‌دگومانن له‌ڕامالینی سه‌دام با بفه‌رموونه كوردستان به‌خویان ئاسه‌واری تاوانه‌كانی ببینن. رۆژانێك ئه‌و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیانه به‌رامبه‌ر به‌كورد ئه‌نجامده‌دران و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار وایكردبوو جیهان چاوی له ئاستیان بنوقینن . به‌لام ئه‌مڕۆ به‌شی زۆری ولاتانی جیهان پشتیوانیمان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵماندا به‌شداری یاده‌وه‌ری ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌نه‌وه. ده‌ستكه‌وتی گرنگن بۆ خه‌ڵكی كوردستان و مروفایه‌تی كه بینیمان سه‌رانی رژێم خرانه قه‌فه‌سی تاوانه‌وه و به‌سزای یاسایی خۆیان گه‌یشتن و كه‌یسه‌كانی ئێمه‌ش به‌جینۆساید ناسێنران. گرنگه ئه‌م ده‌رفه‌تانه، ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ی جیهان به‌ڕووی كوردا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بقۆزینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جیهانی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال و بارزانیان و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید. له‌ئاستی ناوخۆشدا كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگا له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان. مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی سیاسی به‌ڕێزان، ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا ئێمه ئه‌م یاده به‌رزڕاده‌گرین عیراق به‌وه‌زعیكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، گرفتی پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌یشتۆته قۆناغێك كه كاریگه‌رییه‌كانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی سیاسیی گه‌لانی عیراق ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌وری به‌رنامه‌ی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان پشتیوانی بكه‌ین. هێشتا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان هانیوون، ئه‌م ئه‌زمونه‌ی حوكمڕانی كوردی و ئه‌و ئازادی و دیموكراسییه‌ی هه‌یه له‌كوردستاندا، وابه‌سته‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسیی عیراقه، ناكرآ پشتی لێبكه‌ینه‌وه و به‌هۆی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسیمانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، گوآ نه‌ده‌ینه ئه‌وه‌ی له به‌غدا چی ده‌گوزه‌رآ. نابآ بهێڵین به‌غدا ببێته‌وه ناوه‌ندی دیكتاتۆریه‌ت و بڕیار دژ به‌خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عیراق، ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌ركی ئێمه نییه له‌كوردستان، به‌ڵكو هێزه دیموكراتخوازه‌كانی عیراق ده‌بێ هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بین بۆ پاراستنی سیسته‌می دیمكراسی و فیدرالی و ده‌ستوور كه‌زامنی بیكه‌وه ژیانی گه‌لانی عیراقه. له‌كۆتاییدا رووده‌كه‌مه ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی. كۆمسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤ، پشتگیری و پشتیوانی بڕیاری دادگای بالای تاوانه‌كانی عیراق بكه‌ن له‌به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانانه. وه ده‌بآ دڵنیایی ئه‌وه بدرێته خه‌ڵكی كوردستان كه‌تاوانی تری له‌مجۆره دووباره نابێته‌وه. جارێكی تریش هاوخه‌می و په‌رۆشی خۆمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و ئومێده‌وارین له‌ئاستی بڕوا‌و متمانه‌یی ئێوه‌دابین بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان..
|
|
|
|
|
|
|
|
|