لە(دەسماڵێ)وە بۆ (وەفایی)
لە(دەسماڵێ)وە بۆ (وەفایی) ‌ ئاراس عومە‌ر‌ 20/10/2010
ئەدەب و ھونەر رازەکانی سە‌رکە‌وتنی عە‌دنان کە‌ریم دەخاتەڕوو

سەرەتایەک
 نزیکە‌ی ٣٠ ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر، ئە‌وکاتە‌ی دە‌چێتە‌ سە‌ر تە‌ختی شانۆو گۆرانییەکی فۆلکلۆری سادە‌ بە‌ناوی (دە‌سماڵێ) دە‌چڕێت، کێ لە‌بڕوایدا ھە‌بوو کە‌ رۆژێک بێت کامکارانء ئۆرکێسترای تاران میوزیکی بۆ بژە‌ننء ئە‌ویش‌ دوڕڕو گە‌وھە‌رەکانی (وە‌فاییء ئە‌حمە‌د موختار جافء مە‌ولە‌ویء کاکە‌ی فە‌لاح) لە‌گە‌رووی ببارێت، ئا ئە‌م رێگە‌یە‌ (لە‌ دە‌سماڵێ-وە‌ بۆ وە‌فایی) رێگایەکی ھە‌روا ئاسان نییە‌ء حە‌قی خۆیە‌تی ھە‌ڵوێستە‌ی لە‌سە‌ر بکرێت، حە‌قی خۆیە‌تی نەک بە‌ نووسینێکی چە‌ند دێڕیی لە‌م شێوە‌یە‌ی من، بە‌ڵکو لێکۆڵینە‌وە‌یەکی ھە‌مە‌لایە‌نە‌ی (کۆمەڵایە‌تی، ئە‌دە‌بی، ئەکادیمی میوزیکی) بۆ بکرێت، تاوەکو ببێتە‌ وانە‌یەک بۆ ھە‌موو ئە‌وانە‌ی کە‌ لە‌ دنیای ھونە‌ری گۆرانیدا خولیای بە‌رە‌و لوتکە‌ رۆیشتن لە‌سە‌ریاندایە‌.
بێگومان ھونە‌ر بە‌شێوە‌یەکی گشتیء ھونە‌ری میوزیکء گۆرانی بە‌ تایبە‌تی، یەکێکە‌ لە‌و بنەما سە‌رەکیانە‌ی کە‌ زۆربە‌ی ئاستەکانی تری ھە‌ر نە‌تە‌وە‌یەکی لێوە‌ پێناسە‌ دەکرێت، بۆیە‌ تا چە‌ند ھونە‌رەکە‌مان کوردیانە‌ء رە‌سە‌نانە‌ء کامڵ بێت، ھێندە‌ وێنای خۆمانء نە‌تە‌وەکە‌مان لای گە‌لانی تر جوانتر دە‌بێت، تا چە‌ندیش ببینە‌ تووتیء ئاوازو مۆسیقای بیانیء تورکیء عە‌رە‌بی بە‌ناوی نوێکارییە‌وە‌ بھێنینە‌ ناو کارە‌ کوردییەکانە‌وە‌، ھێندە‌ی تر لاوازیء بێتوانایی خۆمانء ھونە‌رەکە‌مانء نە‌تە‌وەکە‌مان بۆ گە‌لانی تر دە‌خە‌ینە‌ڕوو.. دیارە‌ لێرە‌دا مە‌بە‌ستم ئە‌وە‌ نییە‌ کە‌ ناکرێت نوێکارییء داھێنان لە‌ کارە‌ ھونە‌رییەکاندا بکرێت، بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌، دەکرێت بە‌ جوانترین شێوە‌ داھێنانء تازە‌گە‌ریی بکرێتء لە‌ ھە‌مان کاتدا ئە‌و پێشینە‌ جوانە‌ی ھونە‌ری کوردیش بپارێزین.
ئە‌وە‌ی دە‌مە‌وێت لە‌م نووسینە‌دا بە‌ زمانێکی سادە‌و وەک گوێگرێکی ھونە‌رمە‌ندی گە‌ورە‌ عە‌دنان کە‌ریم بیخە‌مە‌ڕوو، نە‌ لێکۆڵینە‌وە‌ی کە‌سێکی ئەکادیمیە‌ لە‌میوزیکء مە‌قامات، نە‌ پسپۆڕ لە‌ ھونە‌ری گۆرانی، ھە‌روە‌ھا چە‌ندە‌ مە‌بە‌ستمە‌ کورتە‌ تێڕامانێک لە‌سە‌ر عەدنانء ھونە‌رەکە‌ی بخە‌مە‌ڕوو، لە‌پە‌نای ئە‌وە‌شدا ئە‌وە‌ندە‌ مە‌بە‌ستمە‌ باسی دۆخی ھونە‌ری گۆرانیء میوزیک بکە‌م لە‌ئە‌مڕۆدا، چونکە‌ زۆر دە‌مێکە‌ مە‌راقم بوو داخی دڵم ھە‌ڵڕێژم دە‌رھە‌ق بە‌و کرچوکاڵیء بێتامییە‌ی کە‌ ئە‌مڕۆ ناویان لێناوە‌ ھونە‌ر.
فە‌وزایەک
کە‌ ئە‌وسە‌ری دیار نییە‌
بە‌داخێکی زۆرە‌وە‌، جگە‌ لە‌چە‌ند ھونە‌رمە‌ندێکی تاکوتە‌را کە‌ بە‌ پە‌نجە‌ی دە‌ست دە‌ژمێردرێن، ھونە‌ری میوزیکء گۆرانی لای ھونە‌رمە‌ندانی ئێمە‌ی کورد دە‌مێکە‌ ھە‌ڵگری پە‌یام نییە‌، بە‌و مانایە‌ی کە‌ ھونە‌رمە‌ند نە‌ خۆییء نە‌ ھونە‌رەکە‌یشی پە‌یامێکی راشکاوانە‌ی ڕوونیان پێ نییە‌و خۆیشیان نازانن بۆچی گۆرانی دە‌ڵێن، نازانن کە‌ ئایا دە‌یانە‌وێت چی بگە‌یە‌نن بە‌ گوێگر، ھێشتا فێری ئە‌لفوبێی ھە‌ڵسوکە‌وتکردن لە‌گە‌ڵ تێکستء میوزیکء ئاوازدا نە‌بوون، پە‌لاماری کلیپء کۆنسێرت دە‌دە‌نء بە‌ ھونە‌رمە‌ندی گە‌ورە‌ ناودە‌برێن، تاکە‌ مە‌قامێکیان بە‌ڕێکوڕە‌وانی بۆ ناوترێتء ھیچ مۆرکێکی کوردانە‌یان پێوە‌ دیار نییە‌، کە‌چی بە‌ ھونە‌رمە‌ندی ناودار ناویان دەھێنرێت، گە‌ر تێکستێکی شاعیرانی کلاسیک یان شاعیرانی سە‌ردە‌میان پێبدە‌یت رە‌نگە‌ واقیان وڕبمێنێتء بگرە‌ باکگراوەندی مە‌عریفی خۆیشیان ھێند لاوازبێت ھە‌ر لە‌ تێکستەکە‌ تێنە‌گە‌ن، چ جای ئاوازء میوزیکی بۆ دابڕێژن، بۆیە‌ بە‌ تە‌نھا بە دوو وشە‌ی سادە‌ی رۆژانە‌ء ئاوازێکی ناسازو مۆسیقایەکی دزراو دە‌یانە‌وێت خۆیان بکە‌نە‌ بازرگان بە‌سە‌ر گوێگرە‌وە‌، ھە‌رچی لە‌ دە‌میان دیتە‌دە‌رێ لای ھە‌وادارەکانیشیان دوو رۆژ بڕناکاتء سێھە‌مین رۆژ کە‌س گوێیان لێناگرێت، من تێناگە‌م کە‌ دە‌بێت پە‌یامء سوودی ئە‌مجۆرە‌ ھونە‌رء گۆرانییە‌ بۆ کوردء کەلتوورء ھونە‌رەکە‌یء زمانەکە‌ی چی بێت؟ ئە‌م بێسە‌رە‌وبە‌رە‌ییە‌ کە‌ی کۆنترۆل دەکرێتء کێ لێی بە‌رپرسە‌؟!
دیارە‌ کاتێک باسی پە‌یام دەکە‌م، تە‌نھا مە‌بە‌ستم پە‌یامی رۆحی نییە‌، بە‌ڵکو جە‌ستە‌ء رۆح بە‌ ھە‌ردوو بە‌شەکە‌یە‌وە‌، جە‌ستە‌ش وەک رۆح، پە‌یامء زمانی خۆی ھە‌یە‌، بەڵام بۆ نە‌گبە‌تی ئێمە‌ زۆربە‌ی ئە‌وانە‌شی کە‌ دە‌یانە‌وێت شتێک بۆ جە‌ستە‌مان بنێرن، دیسانە‌وە‌ شارە‌زا نینء بێتوانان، ناتوانن کوردییانە‌ لە‌گە‌ڵ جە‌ستە‌مان قسە‌ بکە‌ن. ناتوانن رە‌سە‌نانە‌ ھونە‌رەکە‌یان بە‌ دنیا بناسێنن، زۆربە‌یان تە‌نھا ئە‌وە‌ندە‌ تێگە‌یشتوون کە‌ میوزیکێکی ناریتمی بێسە‌روبە‌ری خێرا دە‌توانن شادمان بکە‌ن، لە‌وە‌ تێنە‌گە‌یشتوون کە‌ دواجار ئە‌وە‌شی کە‌ جە‌ستە‌ دە‌جوڵێنێت سە‌رچاوەکە‌ی ناخء رۆحی مرۆڤەکانە‌.

عە‌دنان کە‌ریم
لە‌م سە‌ردە‌می فە‌وزایە‌دا
ئا لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا کە‌ باسم کرد، لە‌ گە‌رمە‌ی بێ پە‌یامییء بێ ناوە‌ڕۆکی ھونە‌ری گۆرانیء میوزیکدا، ھە‌رجارە‌و عە‌دنان کە‌ریم بە‌ شاکارێکە‌وە‌ دێتە‌وە‌ ناومان، جارێک بە‌ (شنە‌ی با) لە‌گە‌ڵ مە‌حویء کوردیء نالیء بە‌ختیار عەلیء ھیوا قادرء محەمەد عومەر عوسمان، بە‌ دە‌ستوپە‌نجە‌ی میوزیکژە‌نانی وەک گۆران کامیلء فە‌رھاد محەمەدء غە‌مگین فە‌رە‌ج باوە‌شێنی دڵمان دەکات، جارێکی تر بە‌(ئە‌مشە‌و) شە‌وانمان پڕدەکات لە‌ڕە‌سە‌نایە‌تی، جارێکی تر بە‌ (تاڤگە‌یەک لە‌ عیشق) بە‌بێ وجودی حە‌بیبە‌ تاسە‌ر ئێسقان عاشقمان دەکات، دواتریش بە‌(وە‌فایی) لە‌گە‌ڵ وە‌فاییء ئە‌حمە‌د موختارجافء مە‌ولە‌ویء کاکە‌ی فە‌لاح، ئاوێزان بە‌ ھە‌ستی کامگارانی رە‌مزی ھونە‌ری کوردیء ئۆرکێسترای وڵاتێک کە‌ بە‌ لانکە‌ی ھونە‌ر ناسراوە‌، دێتء پێمان دە‌ڵێت: (ئە‌مە‌ ھونە‌رەکە‌ی منە‌، پە‌یامی من ئە‌وە‌یە‌ کە‌ پێتان بڵێم نەکە‌ن واز لە‌ پێشینەکانتان بھێنن، نەکە‌ن رێگە‌ بدە‌ن ئە‌و قە‌سیدە‌ مە‌زنانە‌ی گە‌ورە‌ شاعیران بە‌رە‌و بیرچوونە‌وە‌ بچن، نەکە‌ن رازی ببن بە‌وە‌ی میوزیکی عە‌رە‌بیء تورکیء بیانیتان بە‌ نرخی کوردی پێ بفرۆشن، ئیشی من ئە‌وە‌یە‌ تازە‌گە‌ری بکە‌مء رە‌سە‌نایە‌تیش بپارێزم، وە‌فایی بە‌ گە‌ورە‌ میوزیکژە‌نانی دنیا بناسێنمء تێکستە‌ ناوازەکانی بە‌ سۆلۆی دە‌نگ بخوێنم (ھە‌موو ئە‌مانە‌ جگە‌ لە‌ چامەکە‌ی سالمء ئە‌لبومی ئە‌ڕۆی ئۆغرو شە‌وی یە‌ڵداو زیندووکردنە‌وە‌ی چە‌ندین بە‌رھە‌می ناوازە‌ی ھونە‌رمە‌ندە‌ گە‌ورەکانی کورد، بۆیە‌ ھونە‌رمە‌ندێکی لە‌م شێوە‌یە‌ لە‌ڕۆژگارێکی لە‌م شێوە‌یە‌دا جێگای ئە‌وپە‌ڕی رێزو خۆشەویستییە‌.

نھێنییەکانی سە‌رکە‌وتنی عە‌دنان کە‌ریم:

یەکە‌م:
راستگۆییء بەردەوامیی
بوزورگی عە‌لە‌وی لە‌ڕۆمانی (چاوەکانی)دا دە‌ڵێت: (مرۆڤ بە‌رلە‌وە‌ی ھە‌رشتێک بێت، پێویستە‌ مرۆڤ بێت)، واتە‌ بە‌رلە‌وە‌ی ھە‌رشتێک بیت، پێویستە‌ مرۆڤ بیت بە‌و مانایە‌ی راستگۆو دڵسۆز بیت لە‌گە‌ڵ خۆت، لە‌گە‌ڵ ئە‌و کارە‌ی کە‌ دە‌یکە‌یت، لە‌گە‌ڵ دە‌وروبە‌رت، لە‌گە‌ڵ ئە‌وانە‌ی کاریان بۆ دەکە‌یت.. بە‌و مانایە‌ی مرۆڤ بیت بە‌ ھە‌موو بە‌ھا جوانەکانییە‌وە‌، ھە‌ڵگری پە‌یامێک بیت خە‌ڵک ھان بدات رووە‌و بەھا جوانەکانء دووریان بخاتە‌وە‌ لە‌ ناشیرینیەکان، بە‌و مانایە‌ی لە‌پێناو ناوبانگء مادە‌و ھە‌ندێ شتی تردا خۆت دانە‌بە‌زێنیت بۆ ئاستێک کە‌ ئاستی مرۆڤ نین.
عەدنان کە‌ریم ئە‌و دێڕە‌ی بوزورگی زۆر بە‌تە‌واوی لە‌ خۆیدا بە‌رجە‌ستە‌ کردووە‌، ئە‌و، ھە‌میشە‌ بە‌ جوانترین شێوە‌ رێزی لە‌ ھونە‌رەکە‌ی خۆی گرتووە‌ بە‌وە‌ی کە‌ رە‌سە‌نایە‌تیء کوردایە‌تی ئاوێتە‌ بە‌ داھێنانی نوێ لە‌ جوانترین مۆرکی بە‌رھە‌مەکانی بوون، ئە‌و ھونە‌ر تە‌نھا لە‌پێناوی ھونە‌ردا دەکات، نەک لە‌پێناو پە‌یداکردنی پارە‌دا ببێتە‌ بازرگانء ھە‌ر ٦ مانگ جارێک بە‌ کۆمە‌ڵێک ئاوازی بیانیء تێکستی بێماناوە‌ خۆی بکاتە‌ بازرگانء ئە‌لبوم بڵاوبکاتە‌وە‌ء کۆنسێرت رێکبخات. ئە‌و رێزو گرنگیدانێکی بێپایانی ھە‌بووە‌ بۆ گە‌ورە‌ ھونە‌رمە‌ندانی پێش خۆیء بە‌ردە‌وام دووبارە‌ی دەکاتە‌وە‌ کە‌ بە‌ ھە‌ناسەکانی ئە‌وان دە‌ژی، خاوە‌نی گە‌ورە‌ترین خۆشە‌ویستییە‌ بۆ شاعیرانء بە‌جوانترین ئاواز تێکستەکانی ئە‌وانی رازاندووە‌تە‌وە‌، راستگۆیە‌ لە‌وە‌ی وڵاتء ھونە‌رء ئە‌دە‌بی وڵاتەکە‌ی خۆی خۆشدە‌وێت، رازی نییە‌ بەھۆی ئە‌وە‌وە‌ بچووکترین لەکە‌ بەر ھونە‌ری کوردی بکە‌وێت، بە‌ کوردیء بە‌ کورتی ئە‌وە‌ی کە‌ ئاشکرایە‌ء ئێمە‌ لێی تێدە‌گە‌ین، ئە‌و نایە‌وێت‌ بازرگانی بە‌ ھونە‌رێکە‌وە‌ بکات کە‌ لە‌پێناو زیندووکردنە‌وە‌ی (رە‌سە‌نایە‌تی ئاوێزان بە‌ داھێنانء جوانکاریی) پێشکە‌ش بە‌ گوێگرانی دەکات، ئە‌و ھە‌میشە‌ کار لە‌سە‌ر رۆحمان دەکاتء پە‌یامی سیحراویی بۆ دڵ دە‌نێرێت، من زۆرجار دە‌ڵێم، سوپاس بۆخوا کە‌ ئە‌گە‌ر عەدنان کەریم نە‌بوایە‌، کێ بە‌و تێکستء ئاوازء میوزیکە‌ جوانانە‌ رۆحمانی تێر بکردایە‌.
عەدنان کەریم راستگۆیە‌ لە‌وە‌ی کاتێک لە‌و رۆژگارە‌ سە‌ختانە‌ی دوای ناوە‌ڕاستی نە‌وە‌دەکانە‌وە‌ء ئێستاشی لە‌سە‌ربێت، کە‌ زۆرینە‌ی ھونە‌رمە‌ندانء نووسە‌رانء وێنەکێشانء رۆژنامە‌نووسان و...ھتد، لە‌پێناو ھە‌ندێ شتی کاتیدا ھە‌ریەکە‌و دە‌بنە‌ گۆرانیبێژی لایە‌نێکء ھە‌ریەکە‌ء خە‌ریکی رێکخستنی جۆرە‌ ئاھە‌نگێکن، ئە‌و کاتانە‌ی کە‌ ھونە‌ری کوردی دەکرێتە‌ ھونە‌ری بۆنە‌ء موناسە‌بات، ئە‌و لە‌ تاکە‌ بۆنە‌یەکدا دە‌رناکە‌وێتء ھونە‌ر تە‌نھا بۆ میللە‌تەکە‌ی دەکات، ئە‌و لە‌ کارە‌ساتە‌ دە‌ستە‌جە‌معییەکانی وەک کۆڕە‌وو خۆشیء ناخۆشییە‌ نە‌تە‌وە‌ییەکاندا نە‌بێت، کە‌ بە‌ سۆزێک بە‌شداریی لە‌گە‌ڵ میللە‌تەکە‌یدا دەکات، لە‌وە‌ بە‌دواوە‌ ھونە‌رمە‌ندی ھیچ لایەک نییە‌ء تە‌نھا رێبوارێکی ڕێی ھونە‌ری راستە‌قینە‌ی کوردە‌وارییە‌، بگرە‌ ئە‌و کاتانە‌ دە‌قۆزێتە‌وە‌ تا پە‌رە‌ بە‌ توانا ھونە‌رییەکانی خۆی بدات لە‌ڕووی دە‌نگء میوزیکء لایە‌نی رۆشنبیرییە‌وە‌، ئە‌وە‌ندە‌ی ئاگاداربم لە‌و کاتانە‌دا ئە‌و سە‌رگە‌رمی خوێندن دە‌بێتء دە‌ستبە‌رداری ھونە‌رە‌ راستە‌قینەکە‌ی خۆی نابێت، لێرە‌وە‌ بۆمان دە‌ردەکە‌وێت کە‌ ئە‌م پشوودرێژییء بەردەوامییە‌ ھۆکارێکی سە‌رەکی دە‌بێت بۆ گە‌یشتنی بە‌م ئاستە‌ی ئە‌مڕۆی، ئە‌و ھێندە‌ بە‌پە‌رۆش دە‌بێت بۆ ھونە‌رەکە‌ی تا دە‌گاتە‌ ئە‌و ئاستە‌ی لە‌ ماڵەکە‌ی خۆیدا ستۆدیۆیەک دادە‌مە‌زرێنێتء کارە ھونە‌رییەکانی لە‌وێ تۆمار دەکات، کە‌ ئە‌گە‌ر ھە‌ڵە‌ نە‌بم ئە‌لبومی (شنە‌ی با) کە‌ ناوازە‌ترین ئە‌لبومیە‌تی لە‌و ستۆدیۆیە‌دا تۆمارکراوە‌.
سە‌یرکە‌ن خە‌ڵکینە‌، ھە‌ندێک کە‌سی بە‌ناو ھونە‌رمە‌ند، بە‌ دە‌یان ھە‌زار دۆلاریان بۆ سە‌رف دەکرێت بۆ ستۆدیۆء میوزیک، کە‌چی لە‌ کۆتاییدا بە‌ تافیھترین بە‌رھە‌م لە‌ کارەکە‌ دە‌چنە‌ دە‌رە‌وە‌، ھە‌ندێکیش ماڵەکە‌ی خۆیان دەکە‌نە‌ ستۆدیۆء بە‌رھە‌مێک پێشکە‌ش دەکە‌ن کە‌ بۆ مێژوو دە‌مێنێتە‌وە‌. دووەە‌م:
 شارە‌زایی میوزیک
یەکێکی تر لە‌ ھۆکارەکانی سە‌رکە‌وتنی عەدنان کەریم، شارە‌زاییە‌تی لە‌بواری میوزیکدا، ئە‌و ژە‌نیارێکی باشی ئامێری عودە‌، بەھۆی ئە‌و شارە‌زاییە‌شە‌وە‌ زۆرباش دە‌زانێت کە‌ چۆن گۆرانی دە‌ڵێتء چ جۆرە‌ ئاوازێک ھە‌ڵدە‌بژێرێت، چۆن مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ میوزیک دەکاتء دە‌نگی خۆی چۆن لە‌گە‌ڵ میوزیک رێکدە‌خات، بە‌ڕای من نەھامە‌تیء کارە‌ساتە‌ کە‌سێک خۆی ناوبنێت ھونە‌رمە‌ندء بە‌لایە‌نی کە‌مە‌وە‌ شارە‌زای یەکێک لە‌ ئامێرە‌ میوزیکییەکان نە‌بێت، تە‌نھا دە‌نگ بە‌س نییە‌ بۆ ئە‌وە‌ی پێت بڵێن ھونە‌رمە‌ند، رە‌نگە‌ یەکێک تە‌نھا بە‌ دە‌نگ بتوانێت گوێگر بۆلای خۆی رابکێشیت، بەڵام دە‌بێت بۆ ھە‌میشە‌ لە‌لایە‌ن کە‌سانی ترە‌وە‌ ستایلء ئاستی دە‌نگی گۆرانیء ئاوازی بۆ دیاری بکە‌ن، کە‌ دواجار ئە‌مە‌ش بێ کە‌موکوڕی نابێتء ناگاتە‌ ئە‌و ئاستە‌ی پێی بوترێت ھونە‌رمە‌ندێکی کامڵ.
سێھە‌م:
 تێکستء مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ تێکست
گومانی تێدا نییە‌ کە‌ ئە‌گە‌ر تێکست نیوە‌ی گۆرانیء کارێکی ھونە‌ری نە‌بێت، ئە‌وا سێ یەکی گۆرانی پێکدەھێنێت، وەک وتمان گۆرانی دە‌بێت ھە‌ڵگری پە‌یام بێت، بە‌شی ھە‌رە‌ گە‌ورە‌ی ئە‌و پە‌یامە‌ش لە‌ڕێگە‌ی تێکستە‌وە‌ دە‌گاتە‌ گوێگر، بۆیە‌ ئە‌گە‌ر دە‌نگء میوزیکیش لە‌ھە‌ر ئاستێکدا بن، تێکستێکی لاواز تە‌واوی ئە‌وانی تریش تێکدە‌دات، ئە‌گە‌ر میوزیکء دە‌نگ دڵء بڕبڕە‌ی پشتی ھە‌رکارێک بێت لە‌ ھونە‌ری گۆرانیدا، ئە‌وا بێگومان تێکست رۆحی ئە‌و کارە‌یە‌ء بە‌بێ تێکستێکی جوان ئە‌و پە‌یامە‌ بە‌ مردوویی دە‌گات.
عەدنان کەریم شارە‌زایەکی بە‌ ئە‌زموونە‌ لە‌ھە‌ڵبژاردنی تێکستدا، چ لە‌ شیعری شاعیرانی کلاسیکء چ لە‌ شاعیرانی سە‌ردە‌میش، لە‌ناو ئە‌و تێکستانە‌شدا بە‌دوای جوانتریندا دە‌گە‌ڕێتء ھە‌میشە‌ تێکستی گۆرانییەکانی پڕە‌ لە‌ وێنە‌ی جوانی کوردە‌واریء مانای جوان، کە‌ بە‌ڕای من ئە‌مە‌ش یەکێکی ترە‌ لە‌ڕە‌گە‌زەکانی سە‌رکە‌وتنی ھونە‌رەکە‌ی عەدنان کەریم، بۆ نموونە‌ ئە‌گە‌ر تە‌نھا یەکێک لە‌ ئە‌لبومەکانی عەدنان کەریم وە‌ربگرین، دە‌بینین لە‌و ئە‌لبومە‌دا تێکستی زۆربە‌ی قوتابخانە‌ ئە‌دە‌بییەکانی ئە‌دە‌بیاتی کوردییان تێدایە‌، ھە‌ر لە‌ کلاسیکە‌وە‌ تا رۆمانتیکء ریالیزمء شیعری ئازاد، لە‌ مە‌حویء نالیء سالمە‌وە‌ بۆ ھیوا قادرء بە‌ختیار عەلیء محەمەد عومەر عوسمان، لە‌ کاکە‌ی فە‌لاحە‌وە‌ بۆ شێخ نوری شێخ ساڵحء وە‌فاییء ھێمنء گۆران، بۆیە‌ لێرە‌وە‌ دە‌توانین بڵێین کە‌ خواستی عەدنان کەریم بۆ ھە‌ڵبژاردنی تێکست تە‌واو سە‌رکە‌وتووانە‌یە‌ء یەکێکە‌ لە‌ ھۆکارە‌ سە‌رەکییەکانی سە‌رکە‌وتنی.
دیارە‌ لێرە‌دا مە‌بە‌ستم لە‌مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ تێکست ھارمۆنیە‌تی نێوان ئە‌و ئاوازء تێکستە‌یە‌ کە‌ لە‌ گۆرانیەکدا دە‌بینرێن. یەکێک لە‌ کێشە‌ گە‌ورەکانی ئە‌مڕۆی دنیای ھونە‌ری کوردی، نەگونجاویی نێوان تێکستء ئاوازە‌، زۆربە‌ی جار تێکستێکی حە‌زین دە‌بینین ئاوازێکی بۆ دانراوە‌ ھە‌ر ئە‌وە‌ی ماوە‌ پێی ھە‌ڵپە‌ڕین، زۆرجاریش بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ تێکستێکی جوانی شاد ئاوازێکی جە‌رگبڕی بە‌بە‌ردا دەکرێت..
شارە‌زایی عەدنان کەریم لە‌ڕاگرتنی ھارمۆنیە‌تی نێوان تێکستء ئاوازدا ئێجگار ناوازە‌یە‌، ئە‌و کاتێک ئاوازی تێکستێکی رۆمانسی وەک (نە‌شئە‌ی بادە‌) یان (تاڤگە‌یەک لە‌ عیشق) یان (سروشت) دادە‌ڕێژێت، نە‌شئە‌یەکی وا عاشقانە‌ت پێدە‌بە‌خشێت وا ھە‌ست دەکە‌یت کە‌ گە‌ورە‌ترین دڵدار تۆیت، کاتێکیش ئاواز دەکاتە‌ بە‌ری تێکستێکی غە‌مناکی وەک (ناسۆری تە‌شە‌نا – مە‌یگێڕ) یان (کۆچی کوردان) وا ھە‌ست دەکە‌یت کە‌ بە‌قوڵایی نە‌ھامە‌تیء ناخۆشییەکاندا گوزە‌ر دەکە‌یت ئە‌گە‌رچی ئە‌و دۆخە‌شت نە‌بینیبێت... بۆیە‌ جێگە‌ی خۆیە‌تی کە‌ بڵێین عەدنان کەریم وە‌ستایەکی تە‌واو بە‌ ئە‌زموونە‌ لە‌ڕاگرتنی ئە‌و پە‌یوە‌ندییەی نێوان مانای تێکستء ئاوازدا.
چوارە‌م:
 شارە‌زایی لە مە‌قامدا
مە‌قام یەکێکە‌ لە‌ڕە‌گە‌زە‌ ھە‌رە‌ سە‌رەکیء بنە‌ڕە‌تییەکانی گۆرانی، ئە‌وە‌ی شارە‌زایی لە‌ مە‌قامدا نە‌بێتء بیە‌وێت لە‌ دنیای گۆرانی رۆژھەڵاتیدا بە‌رە‌وپێش بچێت، رێگایەکی زۆر ھە‌ڵە‌ی گرتووە‌تە‌بە‌ر. بە‌ڕای زۆربە‌ی شارە‌زایانی بواری میوزیکی کوردی، لە‌ دوای کە‌ڵە‌ ھونە‌رمە‌ندەکانی وەک عەلی مە‌ردانء مامۆستا تایە‌ر تۆفیقء ماملێء دیلان، ئێستا عەدنان کە‌ریم تاکە‌ دە‌نگە‌ کە‌ ھیوای ئە‌وە‌ی لێدەکرێت مە‌قامی کوردی بپارێزێت، گە‌ر تێبینی ئە‌و مە‌قامانە‌ بکە‌یت کە‌ عەدنان کە‌ریم لە‌ تە‌نھا ئە‌لبومێکدا دە‌یچڕێت، گە‌ر زۆر نە‌شارە‌زاش بیت، بە‌ ئاسانی ھە‌ستی پێدەکە‌یت کە‌ جۆری ئە‌و مە‌قامانە‌ زۆر دوورن لە‌یەکە‌وە‌ء ھە‌ریەکە‌یان پێوستییان بە‌جۆرە‌ شارە‌زاییەک ھە‌یە‌، ئە‌م ئیشکردنە‌ی عەدنان کەریم لە‌سە‌ر مە‌قامە‌ جیاوازەکان شارە‌زایی ئە‌و دە‌ردە‌خات لە‌ دنیای مە‌قاماتدا، بە‌و ھیوایە‌ی کە‌ بتوانێت رۆژێک لە‌ڕۆژان بە‌ ھاوکاریی لە‌گە‌ڵ لایە‌نی تایبە‌تمە‌ند بناغە‌یەک بۆ مە‌قامی رە‌سە‌نی کوردی دابنێن.
پێنجە‌م:
پاشخانی رۆشنبیریی
لەھە‌موو بوارەکانی ژیانداء بە‌ تایبەتی ھونە‌ر، گە‌ر بە‌لایە‌نی کە‌مە‌وە‌ کە‌سی ھونە‌رمە‌ند خاوە‌نی پاشخانێکی رۆشنبیریی سادە‌ نە‌بێت، پێم وایە‌ پێش ھە‌موو کە‌س زوڵمی لە‌ خۆییء پاشانیش لە‌وانە‌ کردووە‌ کە‌ کاری ھونە‌رییان بۆ دەکات. پڕبە‌دڵ خە‌مبار دە‌بمء ئاخ ھە‌ڵدەکێشم کاتێک دە‌بینم گۆرانیبێژێک بانگھێشتی دیمانە‌ یان بە‌رنامە‌یەک کراوە‌ بە‌ نازناوی (ھونە‌رمە‌ندی بە‌توانا)، بەڵام کاتێک دە‌دوێنرێتء پرسیاری لێدەکرێت، وا ھە‌ست دەکە‌یت ئە‌م بە‌ڕێزە‌ بە‌ ھە‌موو تە‌مە‌نی دوو دێڕی نە‌خوێندووە‌تە‌وە‌، من تێناگە‌م خە‌ڵک چۆن دە‌توانێت گوێ لە‌ گۆرانی کە‌سێک بگرێت کە‌ بە‌لایە‌نی کە‌مە‌وە‌ نە‌زانێت قسە‌ بکات، ئیتر ئە‌م بە‌ڕێزە‌ لە‌سە‌ر چ بنە‌مایەک تێکست ھە‌ڵدە‌بژێرێت؟! بە‌ڕاستی تاوانێکی گە‌ورە‌یە‌ بۆ میدیای کوردیی کە بێ ھیچ کۆتوبە‌ندێک ناوی ھونە‌رمە‌ند بە‌سە‌ر کە‌سانی نە‌شارە‌زادا ببڕنء بەھۆی ئە‌وانە‌وە‌ رووی گە‌شی کوردء رە‌سە‌نایە‌تیء ئاستی رۆشنبیریی کورد لە‌بە‌رچاوی دنیادا بشێوێنن، ئاخر سبە‌ینێ گە‌ر کە‌سێکی بیانی دیمانە‌یەکی ئە‌م کابرایە‌ بە‌ناوی (ھونە‌رمە‌ندی گە‌ورە‌ی کورد)ە‌وە‌ بکاتء ئە‌ویش نە‌شارە‌زا بێت لەپێشینە‌ی ئە‌دە‌بیاتء مۆسیقاو کلتووری گە‌لەکە‌ی، دە‌بێت چ کارە‌ساتێک رووبدات؟!
لە‌م بوارە‌دا عەدنان کەریم خاوە‌ن رۆشنبیرییەکی دە‌وڵە‌مە‌ندو پاشخانێکی فیکری بەھێزە‌ لە‌سە‌ر ئە‌دە‌بیاتء ھونە‌رء مۆسیقاو کەلتووری میللە‌تەکە‌ی، وەک لە‌ دیمانەکانیدا ھە‌ستم پێکردووە‌ شارە‌زاییەکی زۆرباشی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر ئە‌دە‌بیاتی کوردیء قوتابخانە‌ ئە‌دە‌بییەکان، رۆشنبیرییەکی باشی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر میوزیکی گە‌لانء میوزیکی رە‌سە‌نی کوردی، ھە‌روە‌ھا باری سیاسیء کۆمەڵایە‌تی گە‌لەکە‌ی، کاتێک لە‌ بوارەکە‌ی خۆیدا قسە‌ دەکات، زۆر شارە‌زایانە‌ء بە‌ نموونە‌ی زیندووە‌وە‌ دە‌دوێت، لێکدانە‌وە‌ی شیاوی پێیە‌ بۆ ھونە‌رو ئە‌و دۆخە‌ی کە‌ تێیدا گە‌شە‌ دەکاتء کێشە‌ ھونە‌رییەکان، کە‌م دە‌ردەکە‌وێتء بە‌نرخانە‌ قسە‌ دەکات، ھە‌ستء نە‌ستی ھە‌موو لایەک رادە‌گرێتء خۆی ناخاتە‌ کێشە‌ء بە‌ربە‌رەکانێ بێماناکانی ناو دنیای ئە‌مڕۆی ھونە‌رە‌وە‌، بۆیە‌ بە‌ دڵنیاییە‌وە‌ ئە‌م پاشخانە‌ رۆشنبیرییە‌ وامان لێدەکات کە‌ شایانی ئە‌وە‌ بێت گوێ لە‌ گۆرانییەکانیشی بگرین..
 شە‌شە‌م: ھە‌مە‌ڕە‌نگیی
عەدنان کە‌ریم بە‌ سایزە‌رء چە‌ند ئامێرێکی سادە‌وە‌ لە‌ناوە‌ڕاستی نە‌وە‌دەکاندا، چە‌ند شاکارێکی وەک (بیرتان دەکە‌م)و (کۆچی کوردان) تۆمار دەکات، دواتر لە‌گە‌ڵ میوزیکژە‌نانی شارەکە‌ی خۆیدا بە‌رھە‌می (تکا)ی ھیوا قادر تۆماردەکات، وەک شاعیرەکە‌ی لە‌ دیمانە‌یەکدا دە‌ڵیت تا ئێستاش لە‌ لوتکە‌ی گۆرانیی کوردیدایە‌، دواتر لە‌گە‌ڵ ھونە‌رمە‌ندانی تاراوگە‌ء بە‌ ١١ گۆرانی بە‌ ئاوازء تێکستی ستایل جیاواز لە‌ (شنە‌ی با)دا دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌، پاشان لە‌ دوور وڵاتە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ نامەکەی نالی بۆ سالم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ء بە‌جوانترین ئاوازو داھێنە‌رانە‌ترین شێوە‌ لە‌گە‌ڵ ئۆرکێسترای ژێداری عێراقیدا بە‌ سۆڵۆی دە‌نگ نالی دەکاتە‌وە‌ بە‌ رۆحماندا، دواتریش لە‌گە‌ڵ کامکاران بە‌رھە‌می (ئە‌مشە‌و) تۆمار دەکات کە‌ بە‌چە‌ند شێوە‌زارێکی جیاوازی وەک ھە‌ورامیء بادینیء لوڕیء گۆرانی دە‌چڕێت. پاشان بە‌ (وە‌فایی) لە‌گە‌ڵ کامگارانء بە‌ ھاوکاریی ئۆرکێسترای تاران، بە‌ کارکردن لە‌سە‌ر چە‌ند مە‌قامێکی تە‌واو جیاواز لە‌یەک دە‌بێتە‌وە‌ میوانی گوێگرانی، ھە‌موو ئە‌وانە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی جارجارە‌ بە‌تە‌نھا خۆییء عودەکە‌یە‌وە‌ گوڵاوپرژێنی ناخمان دەکات.
ئە‌م ھە‌مە‌چە‌شنییە‌، ئە‌م رە‌نگاوڕە‌نگییە‌ لە‌ میوزیکء تێکستء ئاوازء مە‌قامء شێوە‌زارەکاندا. ھە‌میشە‌ ھونە‌رمە‌ند دە‌خاتە‌ دۆخێکە‌وە‌ کە‌ لە‌گە‌ڵ زۆرترین چینء توێژەکانی کۆمە‌ڵگە‌دا بێت، لەھە‌مان کاتدا ئاستی تواناو لێھاتوویی ھونە‌رمە‌ند دە‌ردە‌خات کە‌ تا چ ڕادە‌یەک توانیویە‌تی کۆنترۆڵی ئە‌و ھە‌موو ستایلە‌ بکات.
لەکۆتاییدا بە‌ڕای من ئێستا کاتی ئە‌وە‌ ھاتووە‌ کە‌ نازناوی (ھونە‌رمە‌ندی نە‌تە‌وە‌) بە‌ عە‌دنان کەریم بدرێت، لە‌ کۆتاییشدا ھیچ دێڕێک لە‌و دێڕە‌ی مامۆستای گە‌ورە‌ (مە‌زھە‌ری خالقی‌) زیاتر شک نابە‌م تا کۆتایی پێبھێنم بە‌م نووسینە‌م، کە‌ لە‌ دیمانە‌یەکی گۆڤاری گوڵاندا دە‌ڵێت (تا ھونە‌رمە‌ند عە‌دنان کە‌ریم ھە‌بێت، گوناھە‌ بڵێین ھونە‌ری کوردیی لە‌ قە‌یراندایە‌).
aras_suli@hotmail.com


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP