خۆر.. خۆر
خۆر.. خۆر ‌ 5/1/2017
ئه‌دۆنیس
سڵاو له‌ مه‌دحه‌ت كاكه‌یی

             (1)
ئاماژه‌
پرده‌ له‌ نێوان چاو و شته‌كان
             (2)
چۆن داوام لێده‌كه‌یت گه‌شت بكه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆم 
كه‌ له‌ ناوه‌وه‌م زۆر كیشوه‌ر هه‌ن نایانناسم
             (3)
به‌یانی به‌ له‌شی شاراوه‌وه‌
ئامێزی منداڵیت بۆ ده‌كاته‌وه‌
            (4)
خۆر رۆناك نابێته‌وه‌ 
ئه‌گه‌ر نه‌چێته‌ پێشوازی رووناكی
            (5)
له‌ هه‌موو وه‌سفه‌كانی باران جوانتر
خۆراكی كانیه‌كانی رۆح
ئه‌و بارانه‌ی له‌ هه‌وری جه‌سته‌ دێته‌ خوار
           (6)
جه‌سته‌ت گوڵی رێگاته‌
گوڵێ ده‌ژاكێ و له‌ هه‌مان ساتدا ده‌كرێته‌وه‌
           (7)
به‌س خه‌ونبینی نییه‌
ده‌بێ بزانیت
چۆن ماڵێك بۆ خه‌ونه‌كانت دروست ده‌كه‌یت
            (8)
ده‌شێ سێبه‌رت رووناك بێت
به‌ڵام گه‌ر ئه‌وه‌ روو بدات
بزانه‌ هه‌ڵه‌ی خۆر نییه‌
            (9)
عه‌قڵم زۆرتر حه‌ز ده‌كا بڕوای به‌ كه‌ناره‌كان بێت
عه‌قڵم زۆرتر حه‌ز ده‌كا بڕوای به‌ ئۆقیانووسه‌كان بێت
           (10)
ناتوانی ببیته‌ چرا
هه‌تاكو شه‌و له‌ كۆڵنه‌كه‌یت
           (11)
ناته‌وێ و داوای رووناكی ناكه‌یت 
پێت ده‌به‌خشرێت
           (12)
سێبه‌ر دژ به‌ رووناكی نییه‌
رووناكییه‌كی تره‌
           (13)
دره‌ختی چنار بانگده‌دا
وه‌ك با 
           (14)
جوانترین شوێن بۆ چاندنی گوڵ
چاوه‌
            (15)
داهێنان
كه‌شتییه‌كه‌ مه‌له‌ ده‌كات به‌بێ كه‌نار.

عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا به‌ كوردی دایڕشتۆته‌وه‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7228
30/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌رازیل یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی روسیایه‌ 30/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه‌ 30/3/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆنالیزا زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات؟ 29/3/2017
‌ سه‌وزه‌مه‌نی له‌ جه‌مسه‌ری باكوور 29/3/2017
‌ ماره‌ قاوه‌ییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دوورگه‌یه‌كی ئۆقیانووسی هێمن 29/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP