هەناردەی ئێران بۆ كوردستان‌و عیراق زیادی كردووە
«بەپێچەوانەوە، هەناردەی توركیا پاشەكشەی كردووە» هەناردەی ئێران بۆ كوردستان‌و عیراق زیادی كردووە ‌ 5/1/2017
یەکەی ئابووری
قایمقامی قەسری شیرین ئاشكرای دەكات، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا، بە بەهای 829 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكیان لە خاڵی سنووریی پەروێزخان‌و خەسرەویەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان‌و عیراق كردووە.

(54%)ی كۆی هەناردەی وڵاتەكەی
فرامارز ئەكبەری قایمقامی قەزای قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشان لە كوردستانی رۆژهەڵات رایگەیاندووە، لە ماوەی نۆ مانگی كۆتایی ساڵی 2016دا لە خاڵی سنووریی پەروێزخانەوە بە بەهای 779 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكیان هەناردەی هەرێمی كوردستان كردوەو دووپاتیشكردۆتەوە، ئەو سنوورە بۆ ئەوان زۆر گرنگەو بە تەنیا لەو خاڵە گومركییەوە لە (54%)ی كۆی هەناردەی وڵاتەكەی رەوانەی عیراق دەكرێت. هەروەها لە خاڵی سنووریی خەسرەویەوە، بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار بەرهەمی ئێرانی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق گواستراوەتەوە.
قایمقامی قەسری شیرین ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا رۆژانە هەزارو 700 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەرهەمی ئێرانیان لەو سنوورانەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و ناوەڕاستی عیراق گواستۆتەوەو بڕی ئەو بەرهەمەش كە لەو ماوەیەدا هەناردەكراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن‌و 560 هەزار تۆن بووە.

(46%) پاشەكشەی كردووە
لەلایەكی دیكەوە‌و پێچەوانەی زیادبوونی هەناردەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان‌و عیراق، هەناردەی توركیا بۆ ناوچەكە پاشەكشەی كردووە.
لەوبارەیەوە، كۆمەڵەی هەناردەكارانی توركیا ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2014وە هەناردەی كاڵاو شمەكی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان‌و عیراق لە (46%) پاشەكشەی كردووە, بەو هۆیەشەوە بڕی سێ ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.
ئەو كۆمەڵەیە پێشبینی دەكات، كە ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەی ئیستا بەردەوامی هەبێت، ئەوا زیانەكان بۆ بڕی نۆ ملیار دۆلار زیاد دەكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP