بەشە خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان نادیارە
بەشە خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان نادیارە ‌ 8/1/2017
یەکەی ئابووری
ماجید عوسمان سەرۆكی لیژنەی بازرگانی‌و پاراستنی مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان بە كەناڵی ئاسمانیی كوردسات نیوزی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی لیژنەكەیاندا تاووتوێی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیانیان كردووە.

بەشە خۆراكی فەوتاو
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراكەوە كردووەو زانیارییان وەرگرتووە كە لە ماوەی ١٠ مانگدا (شەكرو رۆن‌و شیری منداڵان) دابەش نەكراوە.
ماجید عوسمان وتیشی: «وەكو لیژنەكەیان پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی عیراق‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەكەن، بۆئەوەی قەرەبووی هاووڵاتیان بكرێتەوە، بەڵام هێشتا بڕی قەرەبووەكە دیاری نەكراوە، لە داهاتووشدا نووسراوی رەسمی ئاراستەی وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەكەن».

دوو هەزارو 250 دینار وەربگرێت
لەلایەكی دیكەوە‌و هەر سەبارەت بە بەشە خۆراكی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری ئاشكرای دەكات، ئاردی مانگەكانی (11)‌و (12)ی ساڵی 2016 دابەش ناكرێت‌و حكومەتی بەغداش پێشنیازی كردووە لە بەرامبەر پێدانی هەر فەردە ئاردێك، بڕی دوو هەزارو 250 دینار وەربگرێت.
نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری رایگەیاندووە، ئێستا دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی (10‌)و هەركات كۆتایی هات، راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی یەكی ساڵی 2017 دەكرێت.
بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری ئاماژەی بەوەشكردووە، بەغدا پێشنیازی كردووە لە بەرامبەر پێدانی هەر فەردە ئاردێك بە هاووڵاتیان، بڕی دوو هەزار‌و 250 دینار وەربگیرێت، لەكاتێكدا پێشتر بەبێ بەرامبەر دەدرا بە هاووڵاتیان، ئەو بڕە پارەیەش بۆ خەرجی ئاشەكان‌و كرێی گواستنەوە تەرخان دەكرێت‌‌و بڕی 250 دیناریشی دەدرێتە بریكارەكانی دابەشكردنی ئارد.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7172
19/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP