سه‌نگافوره‌ پاسی بێ شۆفێر ده‌خاته‌ كار
سه‌نگافوره‌ پاسی بێ شۆفێر ده‌خاته‌ كار ‌ 9/1/2017
كه‌شتی نوح 
بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا سه‌نگافوره‌ ئه‌و پاسه‌ بێ شۆفێره‌ بخاته‌ بواری كاركردنه‌وه‌ كه‌ له‌كۆمپانیاییه‌كی فه‌ره‌نسی كڕیوویه‌تی.
 سه‌نگافوره‌ پێشتر بڕیاریدابوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2017دا ئه‌و پاسانه‌ بخاته‌ كار كه‌ ناوی (ئارما)یه‌ و له‌ لایه‌ن كۆمپانیای  نافیای فه‌ره‌نسییه‌وه‌وه‌ دروستكراوه‌.
پاسه‌كه‌ ده‌توانێت 15 سه‌رنشین هه‌ڵبگرێت‌و سه‌ره‌تا له‌نێوان  زانكۆی نانیانگی ته‌كنه‌لۆژی و باخچه‌ی گشتیی (CleanTech eco)دا هاتوچۆ بكات‌و مه‌ودای نێوان ئه‌و دوو شوێنه‌(1.5)كیلۆمه‌تره‌.
 به‌پێی كۆمپانیای دروستكه‌ریش ئه‌و پاسه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ ئامێری هه‌سته‌وه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌دووره‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و چه‌ندین كامێرای پێوه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ ببینێت كه‌ دێنه‌ سه‌ر ڕێگه‌كه‌ی‌و به‌تۆڕی (GPS)یشه‌وه‌ په‌یوه‌ستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت بزانرێت پاسه‌كه‌ له‌ كوێَیه‌.
ئه‌م جۆره‌ پاسه‌ زیاتر پشت به‌ كاره‌با ده‌به‌ستێت و پاترییه‌كه‌ی  به‌ پێی ئه‌و مه‌ودایه‌ كاره‌با سه‌رف ده‌كات كه‌  ده‌یبرێت یان به‌ پێی جووڵه‌ی هاتوچۆ كار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ : نوفوستی 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7226
28/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵاوتنی مۆندیال ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ 28/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ راماڵینی ركابه‌ره‌كانی به‌رده‌وامه‌ 28/3/2017
زانست
‌ دۆزینه‌وه‌ی دوو په‌یكه‌ری پاشا‌ له‌ پایته‌ختی میسر 28/3/2017
‌ ته‌ندروستی جیهانی: پیسبوونی ژینگه‌ هۆكاری مردنی مناڵانه‌ 28/3/2017
‌ ته‌لەسكۆبی هابل دوو وێنه‌ی ناوازه‌ی گه‌ردوون ده‌گرێت 28/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP