سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پێشێلكارییه‌كان بـڵاوده‌کاته‌وه‌
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پێشێلكارییه‌كان بـڵاوده‌کاته‌وه‌ ‌ 9/1/2017
ئامادەکردنی: هەواڵ و راپۆرت

ڕۆژی شه‌ممه‌ 7-1- 2017 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان  له‌ سلێمانی ئاماری ساڵی ڕابردووی پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ رۆژنامه‌نوسانی بڵاوكرده‌وه‌، که‌ تێیدا زیاتر له‌ 45 حاڵه‌تی پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه‌. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ش بێت، پێشێلکارییه‌کان زیادیکردووه‌و رۆژنامه‌نووسانیشان داوای هه‌ڵوێستی زیاتر ده‌که‌ن.

کاری رۆژنامه‌وانی بکرێته‌ پیشه‌
له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆژنامه‌نیه‌كه‌دا میدیاكاران ساتێك بۆ گیانی ئه‌و هاوپیشانه‌یان بێده‌نگ وه‌ستان كه‌ شه‌هید بوون و یان له‌سه‌ر پیشه‌كانیان تیرۆركراون، پاشان ئه‌نوه‌ر حسێن جێگری سه‌ندیكا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو داوای كرد كه‌ كاری رۆژنامه‌وانی بكرێته‌ پیشه‌ و وه‌ك پیشه‌و كار سه‌یر بكرێت.

پێشێلکارییه‌کان زیادیکردووه‌
به‌پێی ئاماره‌کانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان بێت، ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی پار، پێشێلکارییه‌کان زیاتریکردووه‌، ساڵی 2015  کۆی گشتی پێشێلکارییه‌کان گه‌یشتۆته‌ 35 حاڵه‌ت، به‌ڵام ساڵی 2016 بۆ 45 حاڵه‌ته‌ زیادیکردووه‌. 

کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان ئاماره‌کانی بڵاوکرده‌وه‌ که  گه‌یشتۆته‌ 45 حاڵه‌ت ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه دابه‌شبووه‌‌: له‌ دوو تیرۆر، یه‌ك هه‌وڵ ته‌قاندنه‌وه‌، یه‌ك شه‌هیدبوون له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ، یه‌ك سوتاندن، یه‌ك رۆژنامه‌نوسیش برینداربووه‌، هه‌روه‌ها 10 میدیاكاریش لێیدراوه‌، 23 رۆژنامه‌نوسیش رێگه‌ی لێگیراوه‌ و 4ی تریش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌.

ره‌وشی خراپی رۆژنامه‌نووسان
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ کاروان ئه‌نوه‌ر سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان له‌ دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی گه‌لی کوردستان رایگه‌یاند‌: له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕه‌وشی ژیان و گوزاره‌انی رۆژانامه‌‌نووسان زۆر خراپ بووه‌، چه‌ند رۆژنامه‌نوسێک و چه‌ند که‌ناڵێکی لێده‌ربکه‌ین، به‌گشتی ڕه‌وشی ژیانیان خراپ بووه‌ هه‌رئه‌مه‌ش وایکردووه‌، که‌ به‌شێکی زۆری رۆژنامه‌نووسان واز له‌ پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی بهێنن و خه‌ریکی کار‌ی تر‌ بن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP