ئەحلام دەنگی یاخیبوون‌و ئازادی
ئەحلام دەنگی یاخیبوون‌و ئازادی ‌ 10/1/2017
لەبەردەوامی ئەو چالاكییە ئەدەبییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، بڕیارە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10/1/2017 لەكتێبخانەی گشتی سلێمانی دیداری ساڵانەی ئەحلام مەنسور بەڕێوەبچێت.
دیدارەكە بەدروشمی ئەحلام دەنگی یاخیبوون‌و ئازادی دەستپێدەكات‌و وەك وەفایەكە بۆ رۆحی پاكی ئەم خانمە رووناكبیرە.
ئەحلام مەنسور، چیرۆكنوس‌و رەخنەگرو دۆستی ئەدەب بووە، ساڵی 1951 لەدایكبووەو لەساڵانی هەشتاكان دەستی بەنووسین كردووە، ساڵی 1981 كۆمەڵە چیرۆكێكی بڵاوكردوەتەوەو لەناو بەرهەمەكانیدا 50 چیرۆكی جۆراوجۆری بۆ منداڵان نووسیووە.
ئەحلام مەنسور، تا كۆتایی تەمەنی مامۆستای بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بووە، رۆژی 10/1/2013 بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP