ئامازۆن  ئاسمان داگیر ده‌كات
ئامازۆن ئاسمان داگیر ده‌كات ‌ 10/1/2017
كه‌شتی نوح 
كۆمپانیای ئه‌لكترۆنی ئه‌مازۆن داوایه‌كی پێشكه‌ش كردووه‌ به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌  نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ بۆشایی ئاسماندا ئه‌مبار بكات. 
ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕیاریداوه‌ دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی چه‌ند باڵۆنێك بنێرێته‌ بۆشایی ئاسمان بۆ ئه‌مباركردنی به‌رهه‌مه‌كانی‌و ئه‌و شوێنه‌ وه‌ك بنكه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت‌و له‌وێوه‌ و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ڕاده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ داوایانكردووه‌.
ئه‌مازۆن له‌نامه‌ی داواكارییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌نته‌ره‌ هه‌ڵواسراوه‌ ئاسمانییه‌كه‌وه‌  ئه‌و شمه‌كانه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ داواكراوه‌، ئه‌وه‌ش ووزه‌یه‌كی كه‌متر سه‌رف ده‌كات له‌چاو ئه‌و ووزه‌یه‌ی كه‌ فڕۆكه‌یه‌ك خه‌رجی ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ستێت و گه‌شت بۆ وڵاتێكی دیكه‌ بكات.
ئه‌و سه‌نته‌ره‌ هه‌ڵواسراوانه‌ له‌به‌رزایی 13700 گۆی زه‌وی داده‌نرێت و به‌هۆی مه‌كۆ یان باڵۆنی بچكۆله‌وه‌ كه‌لوپه‌لی بۆ ده‌برێت، تا له‌وێ به‌مه‌به‌ستی ناردنیان بۆ داواكاره‌كانیان دابنرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7226
28/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵاوتنی مۆندیال ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ 28/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ راماڵینی ركابه‌ره‌كانی به‌رده‌وامه‌ 28/3/2017
زانست
‌ دۆزینه‌وه‌ی دوو په‌یكه‌ری پاشا‌ له‌ پایته‌ختی میسر 28/3/2017
‌ ته‌ندروستی جیهانی: پیسبوونی ژینگه‌ هۆكاری مردنی مناڵانه‌ 28/3/2017
‌ ته‌لەسكۆبی هابل دوو وێنه‌ی ناوازه‌ی گه‌ردوون ده‌گرێت 28/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP