شوێنی‌ تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی‌ ده‌رمان‌و پێداویستیه‌ پزیشكییه‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كان دیاری‌ ده‌كرێت
شوێنی‌ تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی‌ ده‌رمان‌و پێداویستیه‌ پزیشكییه‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كان دیاری‌ ده‌كرێت ‌ 10/1/2017
هه‌ولێر / فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی‌
عه‌بدول ره‌حمان عه‌بدول ره‌حیم وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ ژینگه‌، سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كاری‌ بۆ هۆشیاری‌ ته‌ندروستی‌ هاوڵاتیان و چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ده‌رمانی‌ ماوه‌به‌سه‌ر چوو پێی‌ راگه‌یاندین : به‌مه‌به‌ستی‌ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رمان‌و پێداویستی‌ پزیشكی‌ ماوه‌به‌سه‌ر چوو، ئێمه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ده‌سته‌ی‌ پاراستن و چاككردنی‌ ژینگه‌‌و رێكخراوه‌كان و سه‌ندیكاكانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی‌ گرنگمان ئه‌نجامداوه‌‌و ئاماده‌كاری‌ ته‌واومان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین چۆن چاره‌سه‌ری‌ ده‌رمان و پاشماوه‌ پزیشكیه‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كان بكه‌ین ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریار دراوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ باڵا له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگاكان پێك بهێنرێت بۆ له‌ناو بردن‌و سووتاندنی‌ ده‌رمان‌و پێداویستیه‌ پزیشكیه‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووه‌كان .
وتیشیی‌ : به‌ر له‌هه‌مووشتێك پێویسته‌ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاری‌ خانمان‌و خاوه‌ن كۆگاكانی‌ ده‌رمان‌و كارمه‌نده‌كانی‌ ده‌رمانخانه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌رمانه‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووانه‌ بكات كه‌ له‌م شوێنانه‌دا بوونیان هه‌یه‌‌و  جگه‌ له‌زیان هیچ سوودێكیان لێ‌ نابینرێت ، چونكه‌ زۆر جاری‌ وا هه‌بووه‌ كه‌ ده‌رمانی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌كۆگاكان و خاڵه‌ سنووریه‌كان هێنراونه‌ته‌ ناو شاره‌كان‌و به‌هاوڵاتیان فرۆشراوون، ئه‌مه‌ش  مه‌ترسی و كاریگه‌ریه‌كی‌ خراپی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌زانایانی‌ ئایینی‌ و پسپۆڕان و شاره‌زایان و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ و یه‌كه‌ ئیداریه‌كان له‌قه‌زاو ناحیه‌كان‌و هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ین كه‌هاوكارمان بن له‌م بواره‌دا .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7172
19/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP