چه‌ند راستییه‌كی سه‌یر
چه‌ند راستییه‌كی سه‌یر ‌ 10/1/2017
كه‌شتی نوح 
هه‌ندێ ڕاستی هه‌ن كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌ و سه‌رده‌مه‌كان تاقیكراونه‌ته‌وه‌‌و سه‌لمێندراون‌و له‌ڕووی زاستیشه‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ش : 
* سییه‌كان سووكترین ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤن.
* (Turritopsis nutricula) جۆره‌ ماسییه‌كی جێڵی شێوه‌ن كه‌ به‌ ماسی (نه‌مر)یش ناسراون، هه‌ندێك جۆری ئه‌م ماسییه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بگۆردرێن‌و ببنه‌  ماسییه‌كی پێگه‌یشتوو  به‌مه‌به‌ستی زاووزێكردن‌و له‌ناو نه‌چوونی جۆره‌كه‌یان.
* هه‌ساره‌ی زوحه‌ل چڕییه‌كه‌ی له‌چڕی ئاو كه‌متره‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بخرێته‌ ئۆقیانوسه‌وه‌ سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت ! ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ گریمانه‌یه‌كی زانستییه‌.
* هیچ شوێنێك هێنده‌ی بۆشایی ئاسمان بێده‌نگ و كپ نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كیش له‌نزیكه‌وه‌ بته‌قێته‌وه‌ گوێمان له‌ده‌نگی نابێت، چونكه‌ گه‌ردیله‌ی هه‌وایی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌رینه‌وه‌ دروست بكات و ببێته‌ هۆی دروست بوونی ده‌نگ.
* هه‌ندێك جۆری حه‌ربا هه‌ن كه‌ زمانیان له‌ له‌شیان درێژتره‌.
*  له‌ژیانی ماسی جۆری  لێبووكدا شتێكی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مێیه‌كه‌ی بمرێت، نێره‌كه‌ی ده‌گۆردرێت بۆ مێیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كرداری زاووزێ و زۆر بوون. 
* هه‌موو ده‌زانین كه‌ تیشك پێویستی له‌ 8 خووله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ كه‌ ئه‌و تیشكه‌ پیویستی به‌ 30000 ساڵبۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناوكی خۆره‌وه‌ بگاته‌ سه‌ر ڕووی خۆر 
*  ساڵانه‌ مردنی خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ری گوێزی هیندی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و به‌ توندی  به‌ر سه‌ریان ده‌كه‌وێت زیاتره‌ له‌وانه‌ی به‌ هۆی هێرشی ماسی قرشه‌وه‌ ده‌مرن.
 * زۆر به‌كه‌می به‌له‌م له‌داری دره‌ختی دارئاسنی ڕه‌ش (Black Ironwood) دروست ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ داره‌  زۆرترین بارستایی هه‌یه‌ له‌چاو هه‌موو دره‌خته‌كانی دیكه‌ی جیهاندا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و داره‌ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر به‌له‌می لێ دروست بكرێت ژێر ئاو ده‌كه‌وێت 
* زمانی نه‌هه‌نگی شین به‌ئه‌ندازه‌ی فیلێكی پێگه‌یشتووه‌ و قه‌باره‌شی به‌ ئه‌ندازه‌ی ئۆتۆمبیلێكی تاكسییه‌.
* ماری كاره‌بایی ده‌ریایی جۆره‌ مارێكه‌ له‌ئه‌مریكای لاتین ده‌ژی، ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ توانای دروستكردنی 600 ڤۆڵت كاره‌بای هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر بۆ له‌جووڵه‌ خستنی ئه‌سپێك.
*  سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌ كانزاییه‌كانی سه‌ر مانگی تیتان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل 100 هێنده‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن .
* زانراوه‌ كه‌ مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو  206 ئێسكی هه‌یه‌، به‌ڵام مناڵی ساوا 300 ئێسكی هه‌یه‌‌و به‌تێپه‌ڕبونی كات ئه‌و ئێسكانه‌ی كه‌م ده‌كات.
* خێرایی سووڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆردا 14000 میله‌ له‌ سه‌عاتێكدا.
* جگه‌ر ته‌نها ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤه‌ كه‌ ده‌توانێت حخۆی نوێ بكاته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌: عالم الابداع


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7252
27/4/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 27/4/2017
‌ نهێنی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی میسی ئاشكرابوو 27/4/2017
زانست
‌ جیهانێكی نهێنی به‌كتریا له‌ گه‌رماوه‌كاندا 27/4/2017
‌ چۆن بیابان له‌ ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟ 27/4/2017
‌ چین..ڕووبارێك له‌ ئاڵتوون دۆزرایه‌وه‌ 27/4/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP