من وێنه‌ی‌ مردن‌و كوژراو ناگرم به‌ڵكو وێنه‌ی‌ مێژوو ‌و ژیان‌و ئاشتی‌‌و وڵاتێك ده‌گرم كه‌ له‌ ژیانمدا ئاشقیم
هایمۆند بینده‌ر: من وێنه‌ی‌ مردن‌و كوژراو ناگرم به‌ڵكو وێنه‌ی‌ مێژوو ‌و ژیان‌و ئاشتی‌‌و وڵاتێك ده‌گرم كه‌ له‌ ژیانمدا ئاشقیم ‌ 10/1/2017
سازدانی‌: به‌دل ره‌فۆ
وه‌رگێڕانی‌ سیڤا ئازاد
*وێنه‌ی‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانم گرتووه‌: وه‌ك مایكڵ جاكسۆن، تینا تۆرنه‌ر، نیكۆلاس هارنكۆرت من وێنه‌ی‌ مردن‌و كوژراو ناگرم به‌ڵكوو وێنه‌ی‌ مێژوو ‌و ژیان‌و ئاشتی‌‌و ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرم كه‌ئاشقیم له‌ناخی دڵیشه‌وه‌ به‌هیوام سه‌ردانی‌ كوردستان بكه‌م.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هایمۆند بینده‌ر ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك چێژێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك باسی‌ ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافه‌رییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌جیهاندا ده‌نگی‌ دایه‌وه‌ وه‌ك وێنه‌ی‌ كه‌سایه‌تیه‌ به‌ناوبانگه‌كان‌و هونه‌رمه‌ندان‌و یاریزانه‌ شاخه‌وانه‌كان ‌و ئاهه‌نگگێڕانه‌كان‌و فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌كان، هه‌روه‌ها فۆتۆگرافه‌رێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ له‌ راگه‌یاندندا، كه‌مێك گه‌شتێكت پێده‌كات به‌ناو كه‌شی‌ میوزیكی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ژه‌نینی‌ ئامێره‌كانی‌ دره‌مز، گیتار، پیانۆ‌و میوزیكی‌ رۆك كه‌مێكیش ده‌تبات به‌ره‌و ئیشقه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ بۆ هونه‌ری‌ وێنه‌كێشان‌و گرافیك، له‌كۆتاییدا پێتده‌ڵێت كه‌ هۆنراوه‌نوسه‌‌و ده‌قی‌ گۆرانی‌ بۆ بانده‌ میوزیكیه‌كان ده‌نوسێت كه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ گرنگتر له‌زانكۆی‌ گراتس به‌شی‌ ده‌روونناسی‌ خوێندووه‌ ده‌شڵێ هه‌موو ئه‌و هونه‌رانه‌ی‌ پیاده‌ی‌ ده‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی‌ پته‌وی‌ به‌ده‌روونناسییه‌وه‌ هه‌یه‌.. باس له‌داهێنه‌رێك ده‌كه‌ین ئه‌ویش هایمۆند بینده‌ره‌»له‌دایك بووی‌ 1961ی‌ ناوچه‌ی‌ گراتس»ه‌. ئه‌م گفتوگۆ تایبه‌ته‌ش له‌رۆژێكی‌ خۆرهه‌تاوی‌ پایزدا‌و له‌قاوه‌خانه‌ی‌ شۆپارت له‌شاره‌ كۆنه‌كه‌ بوو  له‌گراتسی‌ نه‌مساوی‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌:
_هونه‌رمه‌ند هایمۆند بینده‌ر چۆن له‌هونه‌ری‌ فۆتۆگرافی‌ ده‌گات؟
زۆرم حه‌ز ده‌كرد هونه‌ری‌ وێنه‌كێشان‌و گرافیك  بخوێنم به‌ڵام ده‌روونناسیم خوێند‌و له‌دواییدا به‌ره‌وه‌ وێنه‌گرتنی‌ فۆتۆگرافی‌ هه‌نگاوم نا بۆیه‌ وای‌ ده‌بینم كه‌وێنه‌كانم له‌هه‌موو هونه‌ره‌كانی‌ تر زیاتر كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌، روانینم بۆ وێنه‌گرتن  چۆنه‌؟ ئه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاتی‌ منداڵیم‌و ته‌مه‌نی‌ شه‌ش ساڵیم كاتێك كامێرایه‌كی‌ فۆتۆگرافی‌ «كۆداك»م برده‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ساده‌ بوو به‌ڵام له‌و كامێرایه‌وه‌ بیرۆكه‌ی‌ وێنه‌گرتنم لادروست بوو له‌گه‌ڵم به‌رده‌وام بوو.
_ چ شتێك پاڵپێوه‌نه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك له‌فێستسڤاڵی‌ فیلمه‌ شاخاوییه‌كانی‌ جیهانیدا له‌نه‌مسا كاربكه‌یت چ شتێكی‌ بۆ ئه‌زموونه‌كه‌ت ‌و ژیانت  زیادكرد؟
_20 ساڵ پێش ئێستا لێیان پرسیم ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌م كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م یان نا؟ چونكه‌ من نه‌ شاخه‌وانم نه‌ به‌رد هه‌ڵده‌كه‌نم نه‌سه‌ركه‌شم من ته‌نها بواری‌ فۆتۆگرافیدا كار ده‌كه‌م‌و كه‌ وه‌ك خێزانێك كۆبووینه‌وه‌‌و پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین‌و ئه‌گه‌ر له‌ساڵه‌كه‌دا یه‌كتر نه‌بینین ساڵانه‌ جارێك خه‌ر یه‌ك ده‌بینین،  فێستیڤاڵه‌كه‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌  پاڵه‌وانه‌ جیهانییه‌كان ببینم كه‌له‌ شاخه‌وانیدا مێژوویه‌كی‌ تایبه‌تیان تۆماركردووه‌، هه‌روه‌ها «رۆبه‌رت شایر» سه‌رۆكی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ كه‌تیمێكی‌ زۆر باشی‌ هه‌یه‌،  هه‌روه‌ها ئه‌و قسه‌ ‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كان ده‌مانكرد، هه‌رچه‌نده‌ كامێراش ببوه‌ دیجیتاڵ‌ به‌ڵام كامێرا ساده‌ ئاساییه‌ كۆنه‌كان هێشتا هه‌ر چێژێكی‌  تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌هاوه‌ڵی‌ ساخه‌وانه‌ سینه‌ماییه‌ كۆنه‌كانم ده‌كرد بۆ سه‌ر شاخ.
_ وێنه‌ چۆن ده‌بینیت‌و له‌كه‌یه‌وه‌ وێنه‌ی‌ فۆتۆگرافی‌ له‌ناخدا له‌دایك بووه‌؟
_فه‌لسه‌فه‌ی‌ من بۆ وێنه‌گرتن ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌ر به‌ته‌نها په‌نجه‌ نه‌نێم به‌دوگمه‌ی‌ كامێراكه‌مدا‌و ته‌واو، به‌ڵكو وه‌ك رواچییه‌ك كه‌به‌دوای‌ نێچیره‌كه‌ی‌ راده‌كات تا نیشانه‌ی‌ كات‌و راوی‌ بكات  كات‌و شوێن‌و ده‌رفه‌تی‌ گونجاو بكه‌مه‌ نیشانه‌، له‌قته‌ بۆ من كات‌و شوێنی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و به‌لای‌ منه‌وه‌ وێنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵ بده‌یت مێژوو ‌و چیرۆكی‌ كات‌و شوێنێك بگێڕیته‌وه‌..!!
_ پێشانگای‌ تایبه‌ت به‌خۆتت بۆ كراوه‌؟
_به‌ڵێ‌:  چه‌ندین پێشانگام بۆ فۆتۆكانم كردووه‌ له‌نێویاندا پێشانگا گه‌وره‌كه‌ی‌ له‌هۆڵی‌ نمایشی‌ «سینه‌ما ریخت پاوه‌ر» له‌وێ كاره‌كانم نمایش كرد‌و له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندكاره‌كان بینییان رۆنامه‌یه‌كی‌ نه‌مساوی‌ هه‌لی‌ كاركردنی‌ وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك پێشكه‌ش كردم، كارم له‌گه‌ڵ كردن ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای‌ كاركردنم بوو له‌پیشه‌ی‌ وێنه‌گرتندا پاشان وه‌ك وێنه‌گری‌ ره‌سمی‌ له‌فێستیڤاڵه‌ گه‌وره‌كانی‌ نه‌مسا‌و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارم كرد به‌تایبه‌ت ده‌ستپێكردنم له‌سه‌ره‌تای‌ نه‌وه‌ده‌كاندا بوو.
_چه‌ندین ئامێری‌ میوزیك ده‌ژه‌نیت له‌وانه‌ش پیانۆ‌و گیتار‌و دره‌مز‌و هه‌روه‌ها له‌وێنه‌گرتنی‌ فۆتۆگرافیدا پرۆفێشناڵیت قورسایی ئه‌مه‌ له‌كوێدایه‌؟
_ژه‌نینی‌ ئامێره‌ میوزیكیه‌كان گه‌شتێكه‌ به‌ره‌و ژیان‌و جیهانی‌ رۆمانسیه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رزه‌ی‌ دره‌مز هه‌یه‌تی‌ به‌ڵام هه‌ر گه‌شتت پێده‌كات به‌ره‌و بێده‌نگی‌ به‌تایبه‌ت كه‌له‌گه‌ڵ گروپدا ده‌یژه‌نم كه‌كاریان له‌گه‌ڵ له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ سێ‌ گروپی‌ میوزیكی‌ كارده‌كه‌م، به‌ڵام وێنه‌گرتنی‌ فۆتۆگرافی‌ رێگایه‌ به‌ره‌و ژیان‌و له‌لای‌ من سه‌نته‌ری‌ قورسایی ژیانه‌. 
به‌ڵام له‌ژیانی‌ دووه‌ممدا حه‌ز ده‌كه‌م مۆسیقی‌ بم‌و له‌گه‌ڵیشیدا وێنه‌گر زۆر كه‌سی‌ مۆسیقی‌ هه‌یه‌ له‌هه‌مان كاتدا وێنه‌گریشن وه‌كو مۆسیقازانی‌ جیهانی‌ «براین ئاده‌مز»  كه‌وێنه‌ی‌ گرتوم‌و منیش وێنه‌ی‌ ئه‌وم گرتووه‌..!!
_ پێگه‌ی‌ شاری‌ گراتس له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانتدا چییه‌؟ 
_من له‌شاری‌ گراتس له‌دایك بووم پایته‌ختی‌ هونه‌رو رۆشنبیری‌ له‌گراتس ژیاوم ‌و ئاشقی‌ شاره‌كه‌ بووم خێزانمه‌‌و كه‌سمه‌‌و من وێنه‌گری‌ فێستیڤاڵه‌ گه‌وره‌كانم بۆ راگه‌یاندن ‌و بۆ دۆكیومێنیش جگه‌ وێنه‌ی‌ پۆرترێت بۆ لیژنه‌ی‌ دادوه‌ری‌‌و براوه‌كانی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ‌و ده‌رهێنه‌ره‌كان‌و به‌ڵام له‌كاتی‌ گونجاودا وێنه‌ی‌ شاره‌كه‌ ده‌گرم، وێنه‌ی‌ چه‌ندین كه‌سم له‌كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان گرتووه‌ وه‌ك: مایكڵ جاكسۆن، تینا تۆرنه‌ر، نیكۆلاس هارنكۆرت، سینتا بیرگیر، به‌ڵام شاری‌  گراتس شوێن‌و پایه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ڵام.
_ هیچ فۆتۆگرافه‌رێك هه‌یه‌ تۆ سه‌رسامی‌ بیت؟ 
_ هه‌موو فۆتۆگرافه‌رێك كه‌وێنه‌ی‌ سه‌رنجراكێش بگرێت من سه‌رسامی‌ ده‌بم‌و ده‌بێته‌ فۆتۆگرافه‌رێكی‌ په‌سه‌ند له‌لام گرنگ نیه‌ ئه‌گه‌ر وێنه‌گرێكی‌  پرۆفیشناڵ یان سه‌ره‌تایی بێت، له‌سه‌ده‌ی‌ بیستدا چه‌ندین وێنه‌گری‌ ناوازه‌ هه‌ن كه‌ من سه‌رسامم پێیان وه‌ك»مان رۆی‌، ئۆنری‌ بریسۆن» ‌و له‌گرتسیش «پیار مانینكا.
_ چی‌ له‌باره‌ی‌ كورده‌وه‌ ده‌زانیت ئایا به‌نیازیت سه‌ردانی‌ كوردستان بكه‌یت؟
_له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌نها تۆ ده‌ناسم ئه‌ویش به‌هۆی‌ كاركردنی‌ چند ساڵه‌مانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ له‌نێو تیمی‌ راگه‌یاندنی‌ فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی جیهانی‌ بۆ فیلمه‌ شاخاوییه‌كان، به‌ڵام جارێك سه‌ردانی‌ باشوری‌ كوردستانم كرد ‌و تێكه‌ڵی‌ خه‌ڵك بووم كێشه‌و خه‌مه‌كانیان‌و باشییانم زانی‌‌و زانیم كه‌گه‌لی‌ كورد گه‌لێكی‌ به‌سۆز‌و باشن‌و نزیكی‌ شه‌ش هه‌فته‌ له‌كوردستان مامه‌وه‌‌و هه‌ستم به‌ دڵنیایی ده‌كر.
_ئایا وێنه‌كانت له‌شاری‌ گراتس به‌ به‌ندكراوی‌ مانه‌وه‌؟ 
_وێنه‌كانم به‌ره‌و هیمالایا‌و ئه‌ڤرێست‌و نیپاڵ‌و پاكستان‌و جیهان له‌ڕێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌‌و به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی‌ فێستیڤاڵی‌ جیهانی‌ بۆفیلمه‌ شاخاوییه‌كان، جگه‌له‌ چالاكییه‌كانی‌ تر.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP