چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا
چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا ‌ 10/1/2017
جەلال ئەحمەد محەمەد

كەمی كارەبای نیشتمانی، یەكێكە لەو كێشانەی كە چەندین ساڵە گیرۆدەی هەرێمی كوردستان بووەو نەتوانراوە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە، بەتایبەت لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا، كە دۆخی كارەبا گەیشتۆتە ئەوپەڕی خراپی.

بەپێی رووبەری زەوی بێت
لەم نووسینەدا چەند داواكاری‌و پێشنیازێك دەخەمەڕوو، كە ئەگەر جێبەجێبكرێن، ئەوە دەتوانرێت بە ئاسانترین شێوە چاكسازی لە كەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت‌و هەم لە سوودی حكومەت‌و هەمیش لە سوودی هاووڵاتیان تا رادەیەكی زۆر كێشەی كارەبا چارەسەر بكرێت.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم دەتوانێت هەر بە پارەی كارەبا (داهاتی كارەبا) لەگەڵ ئەو پارەیەی كە لەمەوپێش بۆ ئەو وەزارەتە تەرخان كراوە، تەواوی پێویستییەكانی كەرتی كارەبا دابین بكات بەبێ ئەوەی پێویستی بە پارەی دیكە لە خەزێنەی حكومەت بێت. هەروەها پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بەپێی رووبەری زەوی بێت، بۆ نموونە ئەگەر رووبەری زەوی ماڵێك (50 - 100) مەتر دوجا بوو، ئەوە 15 ئەمپێر كارەبای بۆ دیاری بكرێت، ئەگەر رووبەرەكەش (100- 200) مەتر دوجا بوو، ئەوە دەتوانرێت نزیكەی 20 ئەمپێری بۆ دابنرێت‌و لە سەرووی 200 مەتریشەوە، 25 ئەمپێری بۆ دیاری بكرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ماڵانەی كە رووبەری زەویەكانیان دیاری نەكراوە، هاوشێوەی گوند‌و بەشێك لە شارۆچكەكان، ئەوە دەتوانرێ 20 ئەمپێر كارەبایان بۆ دابنرێت.

كارەبای 24 سەعاتی
هاوكات ئەو پارەیەی كە مانگانە لە بەرامبەر پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكاندا لە هاووڵاتیان وەردەگیرێ، بخرێتە سەر ژمارەی سەعاتی كارەبا‌و بۆ هەر ژمارەیەك مانگانە بڕی 25 دینار لەسەر خەڵك حساب بكرێ، ئەوەش بێگومان دەبێتە داهاتێكی دیكە بۆ وەزارەتی كارەبا. لەوكاتەشدا دەبێت مۆلیدە ئەهلییەكان هەڵبگیرێن‌و مانگانەش لەكاتی خۆیدا پارەی كارەبا لەهاووڵاتیان وەربگیرێت. بەو شێوەیەش دەتوانرێت كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە، دەتوانرێت بەپێی سروشتی كارەكانیان، كارەبا بۆ كارگەو دوكان‌و فەرمانگەكان دابین بكرێت. جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانەش بێگومان لەقازانجی حكومەت‌و هاووڵاتیانە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP