یەدەكی نەوتی ئەمریكا لە سعودیەو روسیا زیاترە
یەدەكی نەوتی ئەمریكا لە سعودیەو روسیا زیاترە ‌ 10/1/2017
لە بەرامبەر هەڵكشانی بایەخی ئەمەریكادا وەك گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت، ئۆپیك بەشێك لە پێگەی خۆی لە بازاڕەكانی جیهاندا لەدەست دەدات.

نەوتی «شیل»
بەپێی نوێترین توێژینەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەرهەمهێنانی نەوتی «شیل»، لەئێستادا خاوەنی یەدەكێكی نەوتیی گەورەترە لە یەدەكی نەوتیی روسیا‌و عەرەبستانی سعودی.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ئۆپیك لەئێستادا بەرهەمهێنانی رۆژانەی خۆی بۆ 30 ملیۆن بەرمیل كەم كردوەتەوە. لە بەرامبەردا، ئەمریكا رێژەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی خۆی بۆ بڕی ملیۆنێك‌و 700 هەزار بەرمیل بەرز دەكاتەوە، كە لە دەیەی 1970ەوە رووداوێكی بێوێنەیە لەو وڵاتەدا.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەمەریكا لەئێستادا بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوتی «شیل»ەوە، خاوەنی گەورەترین قەبارەی یەدەكی نەوتی جیهانە. 

ساڵانە 30 ملیار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت
یەدەكی نەوتی ویلایەتە یەكگرتووەكان 263 ملیار بەرمیلە، روسیا 254 ملیار بەرمیل‌و سعودیە 212 ملیار بەرمیلە. ئەمە لەكاتێكدایە كە بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، یەدەكی نەوتی جیهان نزیكەی دوو تریلیۆن‌و 92 میلیار بەرمیلە، كە ساڵانە 30 ملیار بەرمیلی بەرهەم دەهێنرێت.
لەلایەكی دیكەوە، سەنتەری (ریستارد ئەنێرژ)ی نەرویجی پێشبینی كردووە، كە لە ئایندەیەكی نزیكدا نەك ئیتر ئەمریكا پێویستی بە هاوردە كردنی نەوت‌و غاز نابێت، بەڵكو بەهۆی كەوتنەپێش روسیا‌و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە یەدەكی نەوتدا، دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان‌‌و بەشێكیشی لێ هەناردە دەكات بۆ وڵاتانی ئەوروپا. 

مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوە
ئەمە لەكاتێكدایە كە وڵاتانی فەرەنسا‌و ئەڵمانیا توانای دەرهێنانی نەوتیان بەشێوازی «فركینگیك» بەو شێوەیەی ئەمەریكا لە بەرد بەرهەمی دەهێنێت لەئاستێكی بەرزدا هەیە، بەڵام دەوڵەت مۆڵەتی یاسایی بەهیچ كۆمپانیایەك نەداوە بەهۆی مەترسی دروستكردنی ئەم پڕۆسەیەوە لەسەر ئاوی خواردنەوە.
ئەمریكا لەساڵی 2015دا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی شیل بە شێوازی ناسراو بە»فركینگ»، كە لە رێگەی گوشاری ئاو و پێكهاتەیەكی كیمیایی لەژێر زەوییدا بەرهەم دەهات، لەساڵی 2012ەوە رۆژانە 500 هەزار بەرمیل بووە، تا 2014 بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوەوە قازانجی دەكرد، بەڵام كە نرخی نەوت دابەزی، بەهۆی زۆریی بڕی تێچوونیەوە رێژەی بەرهەمهێنانی بەرز نەكرایەوە. 

دەبێتە هەناردەكار
بەرهەمهێنانی نەوتی شیل لەلایەن ئەمریكاوە، كاریگەریی گەورەی لەسەر وڵاتانی هەناردەكاری نەوت «ئۆپیك» هەبووە، شارەزایانی ئابووریی پێیانوایە، ئەگەر ئەمریكا بەم جۆرە بەرهەمهێنانی نەوتی شیل بەردەوام بێت، ئەوا لە داهاتوودا لە گەورەترین هاوردەكاری وزەی جیهانەوە دەبێتە هەناردەكار‌و ئۆپیك بایەخی بە تەواوی نامێنێت لە دیاریكردنی نرخی نەوتدا.
سەرچاوە: گۆڤاری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7226
28/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵاوتنی مۆندیال ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ 28/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ راماڵینی ركابه‌ره‌كانی به‌رده‌وامه‌ 28/3/2017
زانست
‌ دۆزینه‌وه‌ی دوو په‌یكه‌ری پاشا‌ له‌ پایته‌ختی میسر 28/3/2017
‌ ته‌ندروستی جیهانی: پیسبوونی ژینگه‌ هۆكاری مردنی مناڵانه‌ 28/3/2017
‌ ته‌لەسكۆبی هابل دوو وێنه‌ی ناوازه‌ی گه‌ردوون ده‌گرێت 28/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP