به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ‌ كه‌ركوك، عومه‌ر غه‌ریب ‌ 10/1/2017
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌هاوڕێیه‌تیی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70و بافڵ تاڵه‌بانی؛ دوێنێ 9/1 سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌سنووری قه‌زای داقوق به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا، خاتوو هێرۆ؛ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌دۆخی پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانیانی له‌ناوچه‌كه‌دا كۆڵییه‌وه‌‌و ستایشی رۆڵی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ران‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد، كه‌ توانیویانه‌ ئاسایش‌و ئارامیی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تی‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی بپارێزن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌، شێخ جه‌عفه‌ر؛ پێیڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ هێرۆخان؛ سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات‌و تائێستا چه‌ندین سه‌ردانی هاوشێوه‌ی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌، كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی هێرۆ خان؛ گرنگی‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی وره‌یه‌كی به‌رزتر ده‌به‌خشێته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، كه‌ له‌ڕابردوودا به‌خوێن ناوچه‌كه‌یان له‌تیرۆریستانی داعش پاراستووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ وره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پێداویستییه‌كانیان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سنووره‌كه‌دا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی‌و وره‌به‌رزیدایه‌‌و وتی: راسته‌ پێشمه‌رگه‌ پێویستیی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و پێویستییه‌ هیچ كات كاریگه‌ریی نه‌رێنی نه‌كردۆته‌سه‌ر وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌ركێكی گرنگ جێبه‌جێده‌كه‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیش هه‌بێت، هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر وره‌ی به‌رزی پێشمه‌رگه‌، نابێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئێستا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كه‌ركوك دوورخراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێویستده‌كات ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌داعش پاك بكرێته‌وه‌.
لیوا محه‌مه‌د حاجی قادر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی میحوه‌ری داقوقی پێشمه‌رگه‌، له‌باره‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یانه‌وه‌، وتی: به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی هێرۆ خان بۆ سنووری داقوق زۆر گرنگه‌. وتیشی: پێشمه‌رگه‌ له‌سنووره‌كه‌دا وره‌ی زۆر به‌رزه‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ وره‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌رزترده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزی پێشمه‌رگه‌ رۆڵی خۆی گێڕاوه‌و هه‌ر كاتێك بڕیاری كۆتایی بدرێت هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت داعش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌یه‌كجاریی له‌ناوببات، هیواداریشین ئه‌م سه‌ردانه‌ ببێته‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی داعش به‌ته‌واوی له‌ناوببرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌، لیوا مه‌ریوان هه‌مه‌وه‌ندی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو-ش، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی خاتوو هێرۆو وه‌فدی هاوڕێی بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌، سه‌ردانێكی گرنگه‌و ده‌توانین بڵێین سه‌ردانێكی زۆر مه‌عنه‌وییشه‌و گرنگییه‌كه‌شی له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێت‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌ له‌نزیكه‌وه‌ ببینرێت‌و له‌پێداویستییه‌كانیان بپرسرێت، كه‌ ئه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی زۆر دڵخۆش ده‌كات.
لیوا مه‌ریوان، ئه‌وه‌شی باسكرد كه‌ دڵنیاین دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌، به‌پێی توانا پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا دابینده‌كرێت.


 
besaran:
10/1/2017
دەبوایە ناوی من وەک فۆتۆگرافەر بنوسرایە بەلام هەموو مافەکەتان داوە بە عومەر غەریب
ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP