ئاوی ژێر زەوی 100 مەتر دابەزیوە
ئاوی ژێر زەوی 100 مەتر دابەزیوە ‌ 11/1/2017
یەکەی ئابووری
وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، كۆنفرانسێكی بەمەبەستی رێگری كردن لەكەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی رێكخست. لەوبارەیەوە وەزیری كشتوكاڵ دەڵێ: «تەنیا لەشاری هەولێر 11 هەزار بیر لێدراوە، لەكاتێكدا دەبوایە 1400 بیر لێبدرایە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئاوی ژێر زەوی بۆ 100 مەتر دابەزێت».

كۆلێژەكانی تایبەتمەند لە زانكۆكان
لە كۆنفرانسەكەدا، كەسانی پسپۆڕ لە ناو وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم‌و كۆلێژەكانی تایبەتمەند لە زانكۆكانی هەرێم ئامادەبوون‌و توێژینەوەو گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی رێگری كردن لە كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی كرا.
محەمەد ئەمین فارس بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، ئامانجی كۆنفرانسەكەی خستەڕوو، كە رێگریكردنە لە كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی كە لە ئێستادا ئاوی ژێر زەوی بۆ نزیكەی 100 مەتر دابەزیوە‌و ئەوەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە.

11 هەزار بیر لێدراوە
لای خۆیەوە، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم روونیكردەوە، بوونی بیرێكی زۆر بە یاسایی‌و بە نایاسایی گرفتی سەرەكی كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوییە، بۆ نموونە لە پارێزگای هەولێر تەنیا دەبوایە هەزارو 400 بیر لێبدرایە، لەكاتێكدا 11 هەزار بیر لێدراوە، كە تەنیا سێ هەزار بیر مۆڵەتی پێدراوە.
بەوتەی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی، كاریگەری لەسەر ژیان‌و گوزەرانی خەڵكی دروست دەكات‌و هەروەها كاریگەری لەسەر كەرتی كشتوكاڵ هەیە.
وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەشكرد، لەمەودوا رێنمایی لێدانی بیر توند دەكەنەوە‌و ئەو كەسانەش كە بە نایاسایی بیر لێدەدەن سزا دەدەین. ئامانجی كۆنفرانسەكە چۆنێتی رێگریكردنە لە كەمبوونەوەی زیاتری ئاوی ژێر زەوی، ئەمەش لە رێگەی زانستی‌و رێوشوێنی گونجاوی بۆ دەگرێتەبەر.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7173
20/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP