تۆپی ده‌ستی سلێمانی و ئاسۆیه‌كی گه‌ش
تۆپی ده‌ستی سلێمانی و ئاسۆیه‌كی گه‌ش ‌ 11/1/2017
ئیسماعیل مه‌حمود
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی ئه‌مساڵ به‌شداریی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عیراقی كردووه‌و ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ یارییكردن له‌و خوله‌دا.
مێژووی تۆپی ده‌ست له‌سلێمانی به‌گشتی و له‌یانه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌تی مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕ سه‌روه‌ریی هه‌یه‌، هێنده‌ی منیش ئاگاداری مێژووی ئه‌م یارییه‌بم، خوالێخۆشبوو مامۆستا هه‌ڵگورد عارف به‌ پێشڕه‌و و هانده‌ری یه‌كه‌می له‌دایكبوونی یه‌كه‌م تیپی تۆپی ده‌ست له‌سلێمانی داده‌نرێت.
جگه‌له‌وه‌ ئه‌م یارییه‌ نه‌وه‌یه‌كی به‌توانای له‌یاریزانی هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وان ئاستی ئه‌م یارییان گه‌یانده‌ لووتكه‌و وایان كرد گه‌نجانی ئه‌م شاره‌ حه‌زیان له‌م یارییه‌ بێت، له‌وانه‌ ( شه‌ماڵ ره‌فیق و ره‌فیقه‌ چاو شین و هه‌ردوو برا فاروق و رزگار عه‌لی و سه‌ركه‌وت خه‌سه‌ره‌و، هه‌ردوو برا كامه‌ران و ئاسۆ حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د عه‌بدول ره‌حمان، خوالێخۆشبووان ئازاد ره‌حیم و رێبواری عومه‌ری ئه‌جێ و چه‌ندان یاریزانی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ڕێز وه‌ك راهێنه‌ره‌ سه‌ره‌تاكانی ئه‌م یارییه‌ جێگه‌ ده‌ستیان به‌م یارییه‌وه‌ دیار بووه‌ له‌وانه‌ مامۆستا حه‌سن ساڵح و مامۆستا خه‌لیل ئیسماعیل. 
ئه‌م پێشه‌كییه‌ كورته‌ی مێژووی یاریی تۆپی ده‌ست بۆ ئه‌وه‌یه‌ باسێكی تیپی ئێستای یانه‌ی سلێمانی بكه‌ین كه‌ به‌شداریی خولی عیراقی كردووه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ ئاست و ئه‌نجامه‌كانیشی به‌ره‌و باشتر ده‌چن.
ئێستا ئه‌م تیپه‌ له‌ خولی نایابی عیراقدا به‌شدارییه‌كی باشی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌تایه‌كی خراپی هه‌بوو له‌چه‌ند یاریی یه‌كه‌مدا تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام یاریی له‌دوای یاریی تیپه‌كه‌ ده‌چووه‌ سه‌ر سكه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌ باشه‌كان.
دوایین یاریی تیپه‌كه‌ش كه‌ده‌یه‌مین یاریی ئه‌م تیپه‌ بوو  له‌م خوله‌دا به‌رامبه‌ یانه‌ی قاسم یارییكرد، یارییه‌كه‌ش له‌هۆڵی داخراوی یانه‌كه‌ كراو به‌بردنه‌وه‌ی سلێمانی 36-32 كۆتاییهات، ئه‌م یارییه‌ شه‌شه‌م یارییه‌ كه‌ له‌ دۆڕاندن به‌دوورده‌بێت و چواره‌م بردنه‌وه‌شییه‌تی له‌خوله‌كه‌دا و ئێستا خاوه‌نی 14 خاڵه‌، پێش ئه‌م یارییه‌ش هه‌مان تیپ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و له‌ به‌غدا 21-16 له‌ تیپی یانه‌ی خالیدونی بردبووه‌وه‌.
شایانی باسه‌ 12 تیپی یانه‌كانی عیراق له‌م خوله‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن(شورته‌، جه‌یش، كه‌رخ، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، دیاله‌، كوفه‌، سلێمانی، خالیدون، قاسم، نه‌سر، سنیه‌) و ئێستاش سلێمانی خاوه‌نی 14 خاڵه‌وه‌ حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP