پیکێ به‌زمه‌كه‌ی گە‌رم كردووه‌
پیکێ به‌زمه‌كه‌ی گە‌رم كردووه‌ ‌ 11/1/2017
بۆ دووه‌م یاری یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌ یانه‌ی بارسیلۆنا ناهه‌قی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن ناوبژیوانانه‌وه‌ لێده‌كرێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ توشی ئه‌نجامی دۆڕان و یه‌كسانبوون ده‌بێت.
یه‌كه‌م یاریی له‌جامی شای ئیسپانیادا بوو كاتێك ناوبژیوان په‌نالتییەكی ئاشكرای بۆ نه‌یمار نه‌گرت، ئه‌وەش له‌یاریی بارساو بیلباودا، دووه‌میشیان دووپه‌نالتی ئاشكرا له‌یاریی ڤیاریاڵدا له‌ لالیگادا، یاریی یه‌كه‌م رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو5/1  و دووه‌میان شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 8/1/2017 كران. 
جیرارد پیكێی به‌رگریكاری بارسیلۆناش به‌وه‌ ناسراوه‌ لێدوانی ئاگرین دوای یاریی ده‌دات، بۆیه‌ پاش یاریی یه‌كه‌م هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر ناوبژیوانان و پێی وتن ئێمه‌ یاریی قومار و رۆلێت ناكه‌ین، ناوبژیوانانی ئیسپانیا بۆ ریاڵ چاویان تیژه‌و بۆ ئێمه‌ چاویان نابینێت.
پاش ته‌واو بوونی یاری دووه‌میش به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ و حساب نه‌كردنی دوو په‌نالتی، پیكێ‌ جارێكی تر به‌تووندی به‌گژ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌دا چووه‌ته‌وه‌ و نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ به‌توڕه‌ییش بۆ تیباسی سه‌رۆكی لالیگاش ده‌چێت و قسەی زۆری ئاراسته‌ ده‌كات.
پیكێ جگه‌له‌وه‌ی دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ به‌توندی رووبه‌ڕوی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ بوه‌وه‌و لێدوانه‌كه‌ی هه‌مووی هێرشی توند بوو بۆ سه‌ر ناوبژیوان، له‌یارییه‌كه‌شدا زۆر به‌خراپی له‌ناوبژیوان توڕه‌ ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیش سه‌باره‌ت به‌تووڕه‌بوونه‌كه‌ی پیكێ‌ له‌ ناوبژیوانی یاریی بارساو ڤیاریاڵ نووسیویه‌تی :به‌تووڕه‌یی به‌ناوبژیوانی وتووه‌ (بۆم شه‌رح بكه‌ ئه‌وه‌ چۆن په‌نالتی نییه‌؟ بۆم شه‌رح كه‌)،
له‌یاریی ڤیاریاڵدا تیباسی سه‌رۆكی لالیگا بۆ چاودێری یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای مادریگال ئاماده‌بوو پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ش به‌توڕه‌یی ده‌چێت بۆ تیباس ولێی توڕه‌ ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت خۆبه‌چاوی خۆت بینیت، ئێستا دڵت خۆشه‌؟ به‌و مانایه‌ی هه‌موو ناهه‌قییه‌كان به‌به‌رچاوی ئه‌وه‌ ده‌كرێن و ئه‌ویش لێی بێده‌نگه‌.
ئێستا رۆژنامه‌كانی مه‌درید به‌تایبه‌تی به‌توندی دژی ئه‌م لێدوانانه‌ی پیكێ‌ وەستاون ‌و داوای سزادانی پیكێ‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا پشتگیری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی ناهه‌قییه‌وه‌یه‌.
ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویه‌تی (ده‌ستتان به‌رز كه‌نه‌وه‌)، رۆژنامه‌ی سپۆرتیش مانشێته‌كه‌ی بریتی بووه‌ له‌ (شایانی زیاتر بوون) واته‌ ئه‌گه‌ر له‌یارییه‌كه‌دا هه‌قی ته‌واو به‌بارسا بدرایه‌ ده‌بوو به‌ سێ خاڵی یارییه‌كه‌وه‌ بهاتایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌ك یه‌كسان بوون.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7223
20/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ 19/3/2017
‌ ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن 19/3/2017
زانست
‌ پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن 15/3/2017
‌ دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت 15/3/2017
‌ چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌ 15/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP