ئه‌و ریكۆردانه‌ی‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2017 تۆمار بكرێن
ئه‌و ریكۆردانه‌ی‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2017 تۆمار بكرێن ‌ 11/1/2017
*كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید پێویستی به‌ ١٢ گۆڵه‌ له‌خولی ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ گۆڵكه‌ری مێژوویی پێنج خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ ئه‌وروپا، ئێستا خاوه‌نی 354 گۆڵه‌.
*لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا پێویستی به‌ ١١ گۆڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژووی یانه‌كانه‌ی‌ كه‌ 500 گۆڵ تۆماربكات.
*ئه‌گه‌ر ئه‌رسناڵ ئه‌م وه‌رزه‌ش پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌مێژووی خوله‌كه‌دا 8 جار پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
*ئه‌گه‌ر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ نازناوی گۆڵكاری خولی ئینگلته‌را بباته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزانی بیانی له‌یه‌كه‌م وه‌رز له‌و خوله‌دا ئه‌و خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌، ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌كات.
*كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بایرن مونشن نازناوی بۆندس لیگا بباته‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م راهێنه‌ر له‌ 4 خولی جیاوازدا نازناوی پاڵه‌وانی خول به‌ده‌ستبهێنێت.
*ئه‌گه‌ر لیسته‌ر سیتی كه‌متر له‌ 50 خاڵ كۆبكاته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانی وه‌زی پێشووی پریمه‌رلیگ له‌مێژوودا ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی‌ خاڵ له‌وه‌رزی دواتردا به‌ده‌ست بهێنێت.
*ئایا كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی ده‌بن به‌ یه‌كه‌م و دووه‌م یاریزان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌وروپادا 100 گۆڵ تۆمار بكه‌ن، تا ئه‌م ساته‌ میسی 93 گۆڵی له‌ سه‌رجه‌م خوله‌ كانی كیشوه‌ره‌كه‌و كریستیانۆش 95 گۆڵی له‌و خولانه‌دا هه‌یه‌.
*ئایا دیگۆ كۆستا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژووی یانه‌ی‌ چێڵسی له‌ تۆماركردنی زۆرترین گۆڵدا كه‌ 50 گۆڵه‌؟ ئێستا له‌ 71 یاریدا خاوه‌نی 45 گۆڵه‌.
*سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ پێویستی به‌ ٢٥ گۆڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ گۆڵكه‌ری مێژوویی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی.
*پیته‌ر چیك پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌ 17 یاریدا دا هیچ گۆڵێكی لێ نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ یه‌كه‌م گۆڵپارێز له‌مێژووی خولی ئینگلته‌را كه‌ له‌ 200 یاریدا پارێزگاری له‌ كلین شیتی خۆی بكات.
*ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش ریاڵ مه‌درید جامی چامپیۆنس لیگ بباته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ كه‌ دوو جار له‌سه‌ریه‌ك جامی چامپیۆنس لیگ بباته‌وه‌.
*ئه‌گه‌ر چێڵسی ببێته‌ پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ ئه‌وا نگۆلۆ كانتی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژووی خوله‌كه‌ 2 وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك و له‌گه‌ڵ 2 یانه‌ی‌ جیاواز نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌.
*كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێویستی به‌ تۆماركردنی 5 هاتریكی تره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی هاتریكه‌كانی له‌ژیانی وه‌رزشیی خۆیدا بگه‌یه‌نێته‌ 50 هاتریك.
*فیلیپ كۆتینیۆ پێویستی به‌ تۆماركردنی 4 گۆڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ یه‌كه‌م یاریزانی به‌رازیل له‌ پریمه‌رلیگ 30 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
*ئه‌گه‌ر ئێڤه‌رتۆن له‌ ساڵی 2017 سێ یاریی له‌ پریمه‌رلیگدا بدۆڕێنێت، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌مێژووی خوله‌كه‌دا 334 یاریی بدۆڕێنێت.
*لیڤاندۆڤسكی پێویستی به‌ 7 گۆڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی‌ پۆڵه‌ندا.
*مارك هامسیكی كاپتنی یانه‌ی‌ ناپۆلی پێویستی به‌ 11 گۆڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ناپۆلی تێپه‌ڕێنێت، مارادۆنا خاوه‌نی 115 گۆڵه‌.
*ریاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆس هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌خولی ناوخۆیی وڵاته‌كانیان نازناوی پاڵه‌وانی ژماره‌ 33 ببه‌نه‌وه‌ كه‌ هیچ یانه‌یه‌كی تر له‌ 5 خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ ئه‌وروپا له‌و رووه‌وه‌ له‌پێشیانه‌وه‌ نییه‌.
*ئه‌گه‌ر واین رۆنی گۆڵێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای مانچسته‌ر یونایتد تۆماربكات ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژووی خولی ئینگلته‌را 88 گۆڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای یانه‌كه‌ی‌ تۆماربكات.
*ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتد سه‌ربكه‌وێت بۆ چامپیۆنس لیگ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵێك له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بكات، ئه‌وا ئیبرا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژوودا له‌گه‌ڵ 7 یانه‌ی‌ جیاواز له‌ چامپیۆنس لیگدا گۆڵ بكات.
*ئه‌گه‌ر ئێڤه‌رتۆن پله‌ی ده‌یه‌می پریمه‌رلیگ به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌مێژووی خوله‌كه‌دا له‌سه‌رجه‌م پله‌كانی خوله‌كه‌دا یه‌كه‌م تا بیسته‌مدا هاتبێت.
*جیانلویجی بۆفۆن پێویستی به‌ یه‌ك یاریی تره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ڕووی ئه‌نجامدانی یاریی له‌نێو هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7200
21/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ داستن جۆنسۆن پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهانی گرت 21/2/2017
‌ مێژووی بارسێلۆنای بریندار كرد 21/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP