عیراق لە رێگەی كەركوكەوە نەوت رەوانەی توركیا دەكات
عیراق لە رێگەی كەركوكەوە نەوت رەوانەی توركیا دەكات ‌ 12/1/2017
یەکەی ئابووری

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، دوای ئازادكردنی موسڵ، لە رێی هێڵی بۆری نەوتی (كەركوك - نەینەوا)وە نەوت رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكەن‌و كۆبوونەوەكانیشی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا ئیجابی بووە.

هێڵێكی گەرم لەنێوان هەردوولا 
جەبار عەلی حسێن لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكدا كە پێگەی رەسمی وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردۆتەوە ، ئاماژەی بەوەداوە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عیراق‌و توركیا لە قۆناغی داهاتوودا لە بواری نەوت‌و وزەدا پەرەوپێشچوون‌و گەشەی باش بەخۆیەوە دەبینێت.
وەزیری نەوتی عیراق رونیشیكردۆتەوە، لەكاتی سەردانەكەی بیناڵی یەڵدرم سەرۆك وەزیران توركیا بۆ عیراق لەگەڵ بیرات بەیرەقدا وەزیری وزەی توركیا پێكەوە گفتوگۆكایان كردوەو ئەنجامی گفتوگۆكانیشیان ئیجابی  بووە. 
دەشڵێت: «لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا لەسەر ئەوە رێككەوتن، كە پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوان هەردوولادا هەبێت‌و هێڵێكی گەرم لەنێوان نووسینگەی هەردوو وەزیردا بكرێتەوە، بەئامانجی چارەسەركردنی خێرای پرسە گرنگەكان‌و هاوكاری هاوبەش».

 زیاتر لە 24 كۆمپانیای توركیا
وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاندوە، لەكۆبوونەوەیاندا گفتوگۆیان لەسەر بابەتی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی (كەركوك - نەینەوا - جەیهان) كردووە، ئەویش دوای ئازادكردنی پارێزگای نەینەواو چاكردنەوەی ئەو هێڵی بۆری نەوتەی لەوێوە دەڕوات.
لعێبی ئاشكراشی كردووە، توركیا خواستی فراوانكردنی كاركردنی كۆمپانیاكانی هەیە لەبواری نەوت‌و وزەو هاوبەشیكردنی لە پڕۆژەكانی دووبارە بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە زیاتر لە 24 كۆمپانیای توركیا لە عیراق لەسەر گەشەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان‌و پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووری‌و خزمەتگوزاری هونەری‌و بوارەكانی دیكە كار دەكەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP