بودجە بۆ كڕینی محاویلەی كارەبا لە سلێمانی دابین دەكرێت
بودجە بۆ كڕینی محاویلەی كارەبا لە سلێمانی دابین دەكرێت ‌ 12/1/2017
یەکەی ئابووری
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەمزوانە ژمارەیەك محاویلەی نوێ بۆ گەڕەكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابین دەكەن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەش دەڵێت: «تەندەرێك بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار لێدراوە بۆ كڕینی محاویلەی نوێ».
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە ماڵپەڕی (SNN)ی راگەیاندووە، بە ئامانجی كەم كردنەوەی گرفتی كارەبا بەتایبەت بۆ ئەو گەڕەكانەی كە محاویلەكانیان سوتاوە، لە هەوڵدان بۆ كڕینی ژمارەیەك محاویلەی نوێ».
بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی وتیشی: «جگە لە كڕینی ئەو ٢٥ محاویلەیەی شەوی رابردوو بەسەر گەڕەكەكاندا دابەشمان كرد، بودجەیەكی تەرخانكراومان هەیە، لە ئێستادا رەزامەندی دەربڕدراوە بۆ كڕینی ژمارەیەك محاویلەی دیكە، تەندەرێكیش بۆ ئەو مەبەستە لێدراوە بە بڕی سێ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دینار».
لە بارەی رۆڵی ئەو محاویلانە لە چارەسەری كێشەی كارەبا، سیروان محەمەد وتی: «بە كڕینی ئەو محاویلانە، تا رادەیەك گرفتی كارەبا كەم دەبێتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی بنەڕەتی ئەو محاویلانە ناتوانن چارەسەری كێشەی كارەبا بكەن».
لەكۆتایی ساڵی رابردوو، وەرشەی سلێمانی زیاتر لە 175 محاویلەی سووتاوی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لێبوو، كە بەشێكی زۆریان لەلایەن تەكنیكارانی ئەو وەرشەیەوە چاككرانەوەو بەشێكی دیكەشیان بەهۆی كۆنی‌و زۆر بەكار هاتووییەوە فڕێ دران، ئەوكاتیش بەرپرسی وەرشەكە باسی لەوە كرد، بە دابینكردنی 25 محاویلەی نوێ، دەتوانن كێشەی كارەبا لە نێو شاری سلێمانی چارەسەر بكەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP