نەوتی سپی بۆ خوێندنگەكانی سلێمانی دابین دەكرێت
نەوتی سپی بۆ خوێندنگەكانی سلێمانی دابین دەكرێت ‌ 8/2/2017
راپۆرتی: نەوزاد مستەفا
بەوتەی بەرپرسێكی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی - رۆژئاوا، لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ باخچەكانی ساوایان‌و قوتابخانەو خوێندنگەكانی سنووری ئەو پەروەردەیە كۆتایی دێت.

بەپێی ژمارەی پۆلە
لەوبارەیەوە، شوان حەسەن بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی - رۆژئاوا بە كوردستانی نوێی راگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوەندە پەروەردەییەكان لە كۆتایی ساڵی رابردوودا دەستیپێكردووەو سەرەتا بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی نەوتەكە، لە دوو پاڵێوگەی جیاوازدا پشكنینیان بۆ كردووە، دواتر لە رۆژی (8)ی كانوونی دووەم لە ناوچە دوورە دەست‌و ساردەكاندا دەست بەكاربووین‌و تا ئێستا (80%)ی باخچەی منداڵان‌و قوتابخانە‌و خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەی رۆژئاوا بەشە سووتەمەنیان وەرگرتووە.
وتیشی: «بڕی نەوتی هەر قوتابخانە‌و خوێندنگەیەك بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە‌و لەسەر بنەمای ژمارەی پۆلەكان دیاری كراوە كە هەر پۆلێكی خوێندن بڕی (100) لیتر تەرخان كراوە».
بۆچی پڕۆسەكە دواكەوت؟
سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر قوتابخانەو خوێندنگەكاندا، بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی - رۆژئاوا روونیكردەوە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ماوەی دوو ساڵە لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمدا نەوتیان بۆ دابین دەكرێ، لەكاتێكدا ساڵانی رابردوو لە مانگی ئەیلولدا دەستیان بە دابەشكردنی نەوتدا كردووە. 
ئەو دەڵێ: «سەرماو سۆڵەو گرفتی رێگاوبان‌و دەوامنەكردنی بەشێك لە قوتابخانەو خوێندنگەكان لە رۆژانی شەممەو پێنجشەمماندا هۆكارێكی تر بوو بۆ دواكەوتنی دابەشكردنی نەوت، چونكە پێویستە ئێمە دووبارە بچینەوە هەمان شوێن. ئەمە جگە لەوەی ژمارەی قوتابخانەو خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەكەمان زۆرەو نزیكەی (450) باخچەی منداڵان‌و قوتابخانەو خوێندنگەو بنكەو یەكەیە».
هەر سەبارەت بە میكانیزم‌و شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، كەمال نوری غەریب بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی - رۆژئاوا بۆ كوردستانی نوێی روونكردەوە، لە سەرەتای مانگی (9)ی ساڵی رابردوو بە نووسراوی رەسمی داوامان لە بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەكان كردووە لە بڕی نەوتی ماوەی ساڵی رابردوو ئاگادارمان بكەنەوە‌و زۆربەشیان بڕی نەوتی پێویستیان ماوە تا ئەم هەڵمەتە.
نەوتی زیادە هەبووە
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی - رۆژئاوا دەڵێ: «رۆژانە لە رێگای لیژنەیەكی تایبەتەوە چاودێری وردبینی پڕۆسەكە دەكەین‌و هەموو پسولەیەكی نەوتی ئەو قوتابخانەو خوێندنگەو ناوەندە پەروەردەییانە لە داتابەیسێكدا تۆمار دەكرێن‌و دواتر لە كۆتایی پڕۆسەكەدا‌و بە نووسراوی رەسمی بڕی نەوتی دابەشكراو و نەوتی زیاد واتە ئەوەی كە ماوەتەوە، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە دەكرێ‌و دەگەڕێنرێتەوە بۆ عەمبارەكانی سووتەمەنی. بۆ نمونە لەماوەی خوێندنی ساڵی رابردوو واتە (2015 - 2016)، بڕی (243,750) لیترمان گەڕاندۆتەوە».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP