بەرمیلێك نەوت بە 60 دۆلار
بەرمیلێك نەوت بە 60 دۆلار ‌ 13/2/2017
وەزیری نەوتی ئیران دەڵێت: «سەرجەم ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك رێككەوتوون لەسەر ئەوەی نرخی یەك بەرمیل نزیكەی شەست دۆلار بێت».
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، رێكخراوی ئۆپیك بەردەوام دەبێت لەكەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەنیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٧دا. وتیشی: «ئەندامانی رێكخراوەكە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت، نزیكەی شەست دۆلار بێت».
ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی رابردوو، رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە یەك ملیۆن‌و 200 سەد هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بۆ نزیكەی 32 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیل، ئەمە جگە لەوەی ئەندامانی دەرەوەی رێكخراوەكە بەتایبەت روسیاو عومان‌و مەكسیك رێككەوتن لەسەر ئەوەی نزیكەی 558 بەرمیل لەڕۆژێكدا لەئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، كەم بكەنەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP