كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران
كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران ‌ 13/2/2017
یەکەی ئابووری
مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێكدەخرێت‌و لەم مانگەشەوە دەرماڵەی بڕوانامە بۆ پەرلەمانتاران خەرج ناكرێت.
ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاندووە، پێشتر دەرماڵەی بڕوانامە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خەرج دەكرا، بەڵام ئێستا بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عیراق، دەرماڵەی بڕوانامەی پەرلەمانتاران ناهێڵدرێت‌و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش وەكو یەك مووچە وەردەگرن.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: «پێشتر هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەگەر بڕوانامەی دكتۆرای هەبوایە، ئەوا مووچەكەی دوو هێندەی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، ئەگەر بڕوانامەی ئامادەیی هەبوایە، بۆیە لەم مانگەوە دەرماڵەی بڕوانامە بۆ پەرلەمانتاران خەرج ناكرێت، چونكە پەرلەمانتاری كارێكی گشتییەو بە بڕوانامە دانامەزرێت».
لەدرێژەی وتەكانیدا بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراشیكرد، لەدوای یەكخستنی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران‌و بڕینی پارەی باج‌و خانەنشینی لێیان، هەر پەرلەمانتارێك مانگانە بڕی نۆ ملیۆن‌و 500 هەزار دیناری بۆ دەمێنێتەوە.
بەردەوام لە شەقامی سیاسی عیراق‌و لەلایەن مووچەخۆرانەوە گلەیی ئەوە دەكرێت، كە ساڵانە حكومەتی عیراق بودجەیەكی زەبەلاح بۆ مووچەی پەرلەمانتاران تەرخان دەكات، لەكاتێكدا بارودۆخی ئابووری‌و دارایی وڵات بەدۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێ. چالاكوانانی بواری مەدەنی دەڵێن: «مووچەی پەرلەمانتارێك یەكیانە بە مووچەی نزیكەی 22 كەسی تازە دامەزراو، كە ئەمە ئەوپەڕی نا دادپەروەرییە كە بەرامبەر بە خەڵكی دەكرێت».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7223
20/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سلێمانی كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ 19/3/2017
‌ ناپۆلی و مێرتینز گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن 19/3/2017
زانست
‌ پیاوان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌موچاویان ده‌شۆن 15/3/2017
‌ دانیماركیش پشت بە ئاشی با ده‌به‌ستێت 15/3/2017
‌ چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێست به‌هۆی زه‌یتی كونجیه‌وه‌ 15/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP