گه‌نجینه‌یه‌كی ئاڵتون ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست ڕاوچییه‌ك
گه‌نجینه‌یه‌كی ئاڵتون ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست ڕاوچییه‌ك ‌ 14/2/2017
كه‌شتی نوح
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ ڕاوچی ئاڵتون ناسراون به‌ نیازه‌ كه‌شتییه‌كی نقومبوی جه‌نگیی له‌ قوڵایی ده‌ریا ده‌ربهێنێته‌وه‌ كه‌ چیایه‌ك ئاڵتونی له‌ ناودایه‌ .
 رۆبن كولادۆ ناوی ئه‌و پیاوه‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌یه‌ كه‌ به‌ ڕاوچی ئاڵتون ناسراوه‌ و له‌ ساڵی 2004دا كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی له‌ قوڵایی ئاوه‌كانی نزیك ئۆرۆگوای دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌ قسه‌ی ئه‌و بێت به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌ك چیا ئاڵتونی له‌ ناودایه‌.
ئه‌و پیاوه‌ به‌ نیازه‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كه‌ له‌ قوڵایی ده‌ریادا ده‌ربهێنێت  كه‌ سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا بووه‌ و به‌ر له‌ 250 ساڵ له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی ئۆرۆگوای نقوم بووه‌ و پیاوه‌ی ڕاوچی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات بڕێكی زۆری ئاڵتونی تێدایه‌ به‌ به‌های 1. 25 ملیار دۆلار.
پێویسته‌ بوترێت، ئه‌و كه‌شتییه‌ كه‌ ناوی (Lord Clive)ه‌ له‌ ساڵی 1762دوای جه‌نگێكی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ ئیسپانییه‌كان نقومبووه‌ و ئه‌ویش له‌ كاتێكدا كه‌ رۆبه‌رت ماكنمارای سه‌ركرده‌ی ئه‌و كه‌شتیه‌ هه‌وڵی داوه‌ ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر شاری كۆلۆنیا دیل ساكرامنتۆ دا، له‌و ڕووداوه‌شدا نزیكه‌ی 272 ده‌ریاوان خنكاون و 78یان خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ كه‌ناره‌كان به‌ڵام هه‌ر له‌ شوێنی خۆیان هه‌موویان له‌ سێداره‌ دراون.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئاڵتونه‌ی له‌و كه‌شتییه‌دا بووه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای هیندی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ جه‌نگاوه‌ره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئه‌مریكای لاتین له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌ جه‌نگی حه‌وت ساڵه‌ ناسراوه‌،.
كولادۆ له‌ مباره‌یه‌وه‌ وتی» به‌های كولتوریی و مێژوویی كه‌شتییه‌كه‌ هیچی له‌ به‌های ئه‌و ئاڵتونه‌ كه‌متر  نییه‌ كه‌ له‌و كه‌شتییه‌دایه‌».
وتیشی « ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌شتیه‌ له‌ هه‌وڵه‌كه‌یدا شكستی نه‌هێنایه‌ ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌مریكای لاتین به‌ ئینگلیزیی قسه‌مان ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌ كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و شاره‌ و ڕه‌نگه‌ ڕێكخروای یۆنسكۆ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كولتوریی جیهانی ده‌ستنیشانی بكات
ئێستاش حكومه‌تی ئۆرۆگوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌ڕبڕیووه‌ بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ و له‌ كاتی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌كه‌دا نیوه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت ده‌بێته‌ موڵكی كولادۆ.
نرخی تێچونی ده‌رهێنانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ش 4 ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینیه‌ و نزیكه‌ی 80 كه‌سی پسپۆڕ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP