مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان
مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان ‌ 14/2/2017
كه‌شتی نوح
زاناكان  سه‌رقاڵی دروستكردنی مادده‌یه‌كن له‌ زه‌یتی چێشتلێنان كه‌ 200 جار له‌ پۆڵا به‌هێزتره‌.
زاناكانی تاقیگه‌ی په‌یمانگای(CSIRO) له‌ ئوستورالیا  شێوازێكی نوێیان داهێناوه‌ بۆ گۆڕینی زه‌یتی چێشلێنان كه‌ ماده‌یه‌كی ڕۆژانه‌ و هه‌رزانه‌، بۆ ماده‌ی گرافین، ئه‌م ته‌كنیكه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچونی دروستكردنی مادده‌ زۆر بچووكه‌كان كه‌ پێشی ده‌وترێت نانۆ.
ماده‌ی گرافین باریكترین  ماده‌یه‌ كه‌ تا ئێستا ناسرا بێت و له‌ گه‌ردیله‌ی كاربۆن پێكهاتووه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 200 جار له‌ پۆڵا به‌هێزتره‌ و زۆریش نه‌رمه‌، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات  بگۆردرێت بۆ گه‌یه‌نه‌رێكی باشی كاره‌با و به‌ ڕه‌هاییش به‌ باشترین گه‌یه‌نه‌ری كاره‌با داده‌نرێت.
 ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ماده‌ی گرافین توانای باشی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  بابه‌ته‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان و خانه‌ خۆرییه‌كانی لێ دروست بكرێت و زۆر به‌ كاریش ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ بواری پزیشكیشدا به‌كار بهێنرێت.
له‌ ساڵی ڕابردووشدا، توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ڕه‌نگ گرافین بتوانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌رده‌وامبوونی پاترییه‌ بزۆكه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر كه‌ ده‌گاته‌ ڕێژه‌ی( 25%)، هه‌روه‌ها ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ توانایدایه‌ كه‌ سوته‌مه‌نی له‌ هه‌وادا پاك بكاته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌و به‌كاربردنه‌ سنورداره‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی گرافین هه‌میشه‌ له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆردا دروست ده‌كرێت و پێكهاته‌ی پاكژی له‌گه‌ڵ به‌كار دێت كه‌ ئه‌وه‌ش تێچوونی به‌رهه‌مهێنان به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
 به‌ڵام ئه‌وه‌ی زاناكانی  ئوستورالیا كردویانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانیویانه‌ ماده‌ی گرافین له‌ دۆخێكی ئاسایی و به‌كار هێنانی زه‌یتی سۆیای هه‌رزان پێكبهێنن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (چاو جۆن هان) یه‌كێك له‌ توێژه‌ره‌وه‌كانی تاقیگه‌ی په‌یمانگای (CSIRO) ئوستورالیا وتی: ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت (ده‌ور گیراو به‌ هه‌وا )بۆ دروستكردنی گرافین خێرا و ئاسان و سه‌لامه‌ته‌، ڕه‌نگه‌ شیاوی گه‌شه‌پێدانیش بێت، پێشبینیش ده‌كرێت كه‌ ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌گمه‌نه‌ به‌شدار بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی گرافین و ئاسانكردنی به‌كارهێنانی له‌ كاره‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا».
زاناكان ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌یان ناو ناوه‌ (GraphAir) كه‌ پرۆسه‌ی گه‌رمكردنی زه‌یتی سۆیا له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ ناو لووله‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌ی 30 خووله‌ك، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شی بێته‌وه‌ بۆ پارچه‌ی كاربۆن، پاشان كاربۆنه‌كه‌ به‌ خێرایی ده‌خرێته‌ سه‌ر پارچه‌یه‌كی له‌ نیكل دروستكراو، بۆ ئه‌وه‌ی گرافینێك دروست بێت كه‌ ئه‌ستوورییه‌كه‌ی 1 نانۆ مه‌تره‌ كه‌ نزیكه‌ی 80 هه‌زار له‌ تاڵه‌ موو باریكتره‌.
 ئه‌م شێوازه‌ش نه‌ك هه‌ر هه‌رزانتر و ئاسانتره‌، به‌ڵكو به‌ به‌روارد به‌ شێوازه‌كانی دیكه‌ خێراتریشه‌، ئه‌م ته‌كنیكه‌ تێچونی دروستكردنی گرافین به‌ نزیكی 10 جار كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌رده‌وامیشه‌ له‌ بواری دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زه‌یتی چێشتلێنان دا.
(دۆنگ هان سیو) كه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ زانا به‌شداره‌كان وتی» ده‌توانین  خاشاكه‌كان و زه‌یته‌كان دووباره‌ به‌كار بهێنینه‌وه‌ بۆ دروستكردنی شتێكی به‌سوود».
تیمی زاناكان وتیان» گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی ده‌توانرێت له‌و  ماده‌یه‌ ده‌ست بكه‌وێت به‌ ئه‌ندازه‌ی پسووڵه‌یه‌كی دڵنیاییه‌، پێویسته‌ توێژه‌ره‌وان قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرافین بچێته‌ بواری به‌كارهێنانی  بازرگانییشه‌وه‌».
 ئێستا ئه‌و زانایانه‌ بۆ هاوبه‌شی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌.
پێویسته‌ بوترێت، تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی له‌ ویلایه‌تی كنساسی ئه‌مریكا پێشه‌نگی داهێنانیان به‌ده‌ست هێنا له‌ داهێنانی ته‌كنیكێكی ئاسان بۆ دروستكردنی گرافین ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی هایدرۆكاربۆن و ئۆكسجینی چه‌رخ.
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP