لە بەرنامەی حكومەتدا نییە نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكات
بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم: لە بەرنامەی حكومەتدا نییە نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكات ‌ راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 15/2/2017
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە گوایە ئەو وەزارەتە دەیەوێت نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكات. بریكاری ئەو وەزارەتەش دەڵێ: «لە كۆتایی ئەم مانگەدا تاوتوێی راپۆرتێكی پێشنیازكراوی بانكی نێودەوڵەتیی دەكرێت، كە تایبەت بە پرسی كارەبا لە كوردستاندا».

پڕۆسەكە لە خزمەتی 
هاووڵاتیان دەبێت
سەبارەت بەدوا هەنگاوەكانی رادەستكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا بە كەرتی تایبەت، هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە كوردستانی نوێی راگەیاند، پێدانی بەشێك لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا بەكەرتی تایبەت پڕۆسەیەكی گرنگی وەزارەتی كارەبایە، ئەم پڕۆسەیەش بێ دیراسەتی وردو زانستی ئەنجام نادرێت، بۆیە لە ماوەی رابردوودا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی چەندین كۆبوونەوەو دیراسەی جۆراوجۆری تاوتوێكرد، بۆ ئەوەی پڕۆسەكە لە خزمەتی هاووڵاتیان‌و حكومەتی هەرێمدا بێت‌و هاوكات رەچاوی بارو گوزەرانی هاووڵاتیانیش بكەین، لەم روانگەیەوە نە وەزارەتی كارەباو نە ئەنجومەنی وەزیران لە بەرنامەیاندا نییە نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكەن.

دووبارە رێكخستنەوەی نرخی كارەبا 
بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم وتیشی: «دوا هەنگاویش لەم پڕۆسەیە بڕیارە لە 27ی ئەم مانگەدا بانكی نێودەوڵەتی دوا راپۆرتی تایبەت بە ریفۆرمی وەزارەتی كارەبا كە بەشێكی پێشنیازییە بە پڕۆسەی بەتایبەتكردنی بەشێك لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبایە، هەروەها ئەم راپۆرتە چەندین راسپاردەی لەخۆگرتووە لەوانە، یەكەم: بەشێك لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا رادەستی كەرتی تایبەت بكرێت. دووەم: دووبارە رێكخستنەوەی نرخی كارەبا (جگە لە كارەبای ماڵان). سێیەم: هێڵەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا باش بكرێت. چوارەم: شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیان‌و میدیادا. پێنجەم: شوێنەوارە ئابوورییەكانی ئەو خەرجیە گەورەیەی كە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كارەبا خەرج دەكرێت. لەهەموو ئەم بڕگانەدا راپۆرتی تایبەتیان ئامادە كردووەو لەگەڵ وەزارەتی كارەبا دیراسەو وتووێژی چڕی لەبارەوە دەكەین، هەربۆیە ئەم پڕۆسەیە كاتی دەوێت‌و پابەندی كات نابین».

دانانی پێوەری زیرەك
هاوكات سەبارەت بە پێوەری زیرەكیش، هۆگر شاڵی دەڵێ: «بڕیارە چوار كۆمپانیای بیانی پێشكەوتوو كە خۆیان لە بواری بەرهەمهێنانی پێوەری زیرەكدا كار دەكەن، بێنە كوردستان‌و لە چەند گەڕەكێكی شارەكانی كوردستان (60 - 100) پێوەر دابنێن‌و وەكو تێست بۆ ماوەی چەند مانگێك لەژێر دیراسەتدا بێت‌و بە هاوكاری تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەباوە هەموو داتاو زانیارییەكان كۆبكەنەوەو تێستی تواناو كوالێتی پێوەرەكە لە هەموو روویەكەوە بكەن، دوای دانانی پێوەری زیرەك رێژەی سەرپێچیكردنی كارەبا زۆر كەم دەبێتەوەو كۆنترۆڵی باشتری بەڕێوەبردنی كارەبا دەكرێت‌و تەنانەت رادەستكردنی كەرتی فرۆشتنی وزەو سیانەی كارەبا سەركەوتوو تر دەبێت».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP