دەوڵەتی كوردی بۆ من خەون نیـیە، كوردستانێكی راستەقینە دەبینم
كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ رۆژنامەی كۆڕێڕی دێلە سێرا: دەوڵەتی كوردی بۆ من خەون نیـیە، كوردستانێكی راستەقینە دەبینم ‌ 27/12/2016
فرەنچێسكۆ بەتیستینی: شێرە كورد: كەی ئەم نازناوەت وەرگرت و دەستیان كرد بەم نازناوە بانگت بكەن؟
كۆسرەت: لە كاتی گەنجیم  خەباتم دەكرد دژی سەدام. ئەوەندە بەسە تەماشای ژیان و لەشم بكەن كە پڕە لە برینداری،نیشانەی 40 ساڵەی تێكۆشان و خەباتم لەگەڵ خۆم هەڵدەگرم.
كۆسرەت: شانازییە بۆ من كە لە فلۆرەنسام، بارودۆخی كوردستان ئاڵۆزە، لە دوا سات گەشتم كرد.
 ژیانی كۆسرەت رسوڵ عەلی ڕوون و ئاشكرایە، سەركردەیەك بۆ 50 ملیۆن كورد كە دابەش بووە بەسەر توركیا و عیراق و ئێران و سوریا، ئەمڕۆ لەلایەن هەرێمی تۆسكانا خەڵات دەكرێ‌ بە پێگاسۆسی زێرین: تاجێك بۆ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عیراق كە تەمەنی 64 ساڵە، ئێستاش خەبات دەكات وەك شێر ((كاتێ‌ بوو، جیهان نەیدەزانی كە هەین، ئەمڕۆ هەموو جیهان ئاگادارن و دەزانن لە خەباتی ئێمە. هەولێریش لەسەر نەخشەی جیهانە.)
ف.ب: 25 ساڵە ئێوە هەن، بەڵام لە شەڕێك بۆ شەڕێكی تر چوونە، لە عیراق، لە سوریا، لەگەڵ داعش، توركیای ئەردۆغان..
 كۆسرەت: بەم شێوەیە كوردستان ناتوانێ‌ بەردەوام بێ‌، ئێمە هێشتا وەستاوین لەسەر پەیماننامەی لۆزانی ساڵی 1923، كە میللەتی ئێمە دابەش كرا، پێویستمان بە لۆزانێكی نوێ‌ هەیە و بۆ بەرهەمهێنانی ئازادی لە هەموو ناوچەكە.
ف.ب: خەون بە چ جۆرە وڵاتێكی یەكگرتوو دەبینن؟
 كۆسرەت: بۆ من خەون نییە،  كوردستانێكی ڕاستەقینە دەبینم، كە دان بنێ‌ بە مافی كەمایەتییەكان. تەماشای وڵاتانی ڕۆژئاوا دەكەین: ناتوانم بیر لە وڵاتێك بكەمەوە وەك جۆری عەرەبی، چونكە لەو شوێنە دیموكراسی نییە.
دوای تەواو بوونی شەڕی موسڵ، یەكەم هەنگاومان پەیماننامەیەكە لە نێوان پارتە كوردەكان بۆ دانانی هەموو هێزی پێشمەرگە لە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیەكی یەكگرتوو، هیوادارین بە چەكی نوێی ئەوروپی پڕچەك بكرێن. 
بوونی سەربازی ئیتاڵی لەسەر بەنداوی موسڵ كە جۆرێكی پارێزگاریە، بەڵام 1100 كیلۆمەتر سنوورمان هەیە لەگەڵ تیرۆرستان، ئێمە و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بەرەی دیموكراسیداین، ڕژێمە دیكتاتۆرەكان لەگەڵ تیرۆریستان، ئەم دوو بەرەیەش ڕوون و ئاشكرایە. شەڕی ئێمە تەنها بۆ كورد نییە، بۆ ئێوەشە.
ف.ب: هێرشەكانی دژی داعش لە چ قۆناغێك دایە؟
 كۆسرەت: بەردەوامە، دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام جینۆسایدی یەزیدییەكان و كریستیانییەكان و شیعەكانی كردووە. دەشیكاتەوە، ئەمەش مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان.  لە موسڵ زۆر زۆر بێ هێزن، بەڵام گرتنی تدمر دەیسەلمێنێ كە شەڕەكە زوو تەواو نابێ‌، ئێمە بە هێواشی هەنگاو دەنێین، چونكە نامانەوێ‌ قوربانی و كوشتارمان زۆر بێ و خەڵكی سڤیل ببنە قوربانی. 
ف.ب: توركیای سوڵتانی كراوی ئەمڕۆ، چۆن ئەتوانین ڕەچاوی بكەین؟
كۆسرەت: ئابوورییەكەی زۆر خراپە، پڕۆژەی گۆڕانی  دەستوری ئامادە دەكەن بۆ 2017 ، كە هەموو دەسەڵات بخاتە ژێر دەستی ئەردۆغان، كاریگەری نێگەتیڤی دەبێ‌ بۆ سەر میللەتی تورك، ناڕەزایی ناوخۆیی بەدواوەیە، ئەردۆغانیش خۆی دەپەڕێنێتەوە بە هەوڵی تیرۆریست، بەڵام راست نییە، داعش و پەكەكەی كورد لەسەر یەك ئاست دادەنێ‌، ئێمە لەگەڵ خەباتی چەكداری پەكەكە نین، ئێمە ناڵێین بەشێك نین لە بەرگری، ئەمڕۆ چۆن وەسف دەكرێت  سەرۆك دەمیرتاش (ڕابەری كوردانی باكور و هەزارەهائۆپۆزسیۆن) دەخاتە زیندان. هەرچۆنێک بێ‌ ئێمە لەگەڵ گفتوگۆین، داوا لە توركیا دەكەین دانیشین لەسەر مێزی گفتوگۆ و دان بە مافە رەواكانی گەلەكەمان بنێ‌.
ف.ب: ئەردۆغان دیسان هەڕەشە دەكات لە بەكارهێنانی كۆچبەران، وەك چەك و فشار لەگەڵ ئەوروپا...   
كۆسرەت: بەڵێ‌ ئەی كات، چونكە هیچ كەس ناتوانێ‌ قەدەغەی لێ بكات،  ئەمە نیشانەی لاوازییەتیە، فێڵی بچووك ماوەیەكی كورتە. ستراتیژی سیاسی شتێكی ترە، ئێمە ئەمڕۆ لە خاكی خۆمان هەزارەها پەنابەری سوری و عیراقیمان وەرگرتووە، یارمەتی دانی ئێمە لەلایەن ئەوروپا واتە لاوازكردنی ئەم جۆرە هەڕەشانە.
ف.ب: چۆنی دەبینی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، كە سەرۆكی كۆمپانیای ئێكسۆن بوو، كە ئەم كۆمپانیایە چاودێری پات لاینی ناو خاكەكەتان دەكات؟
كۆسرەت: چاوەڕوان دەكەین و دەی بینین، زۆر جار وتە و كردار جیاوازیان هەیە لەلایەن فەرمانڕەواكان لە كاتی حوكمڕانی و بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئۆباما بۆی سەلماندین كە سیاسەتی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها سەرۆك نایكات، بەڵام هەمووی سیستەمی موئەسەساتییە،  بۆ ئێمەی كورد بۆشی باوك سەرۆكێكی زۆر باش بوو، كە لە ساڵی 1991 پشتگیری لە ئازادی ئێمە كرد، بۆشی كوڕ كەمتری كرد.
ف.ب: پوتین یان ئەردۆغان، مەترسی لە كامیان زیاترە؟
كۆسرەت: بەراوردەكە لە شوێنی خۆی نییە، بەڵام ئەردۆغان دەیەوێ‌ تاكو 2029 لە دەسەڵات بمێنێتەوە، پوتین ئەڵێ‌ كەمتر.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP