خولی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
خولی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ‌ 16/2/2017
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌و سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێشكۆتایی قۆناغی گروپه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان (خولی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان) به‌ڕێوه‌ ده‌چن.
یارییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ له‌ یاریگای یانه‌كانی لای چه‌پ ده‌كرێن كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر یارییه‌ك ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیان و ریزبه‌ندیی له‌هه‌ردوو گروپه‌كه‌شدا پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییانه‌ش ئاشكرا كراوه‌.
نه‌ورۆز و دوا هه‌ل
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م ده‌كرێن، تیپی یانه‌ی نه‌ورۆزی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی ئه‌م گروپه‌ یارییه‌كی قورسی له‌یاریگای هه‌ولێر به‌رامبه‌ر تیپی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌یه‌.
ئه‌م دوو تیپه‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش یه‌كه‌م تا سێیه‌می گروپه‌كه‌ن، نه‌ورۆز ئه‌مه‌ دوا یاریی ده‌بێت بیكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرو ته‌نانه‌ت گازی باكورو برایه‌تیش هه‌ریه‌كه‌و دوو یارییان ماوه‌ بیكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌ورۆز نابێت ئه‌م یارییه‌ بدۆڕێنێت، چونكه‌ له‌كاتی دۆڕاندنیا هه‌ولێر به‌ 18 خاڵ ده‌چێته‌ لووتكه‌ی ریزبه‌ندی و جێگه‌به‌ نه‌ورۆز چۆڵ ده‌كات، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ش به‌ڵكو ترسی سه‌ركه‌وتنیشی بۆ قۆناغی داهاتوو له‌سه‌ر دروستده‌بێت، چونكه‌ 16 خاڵ له‌به‌رده‌می هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێردا كه‌مه‌و ئه‌مان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ خاڵه‌كانیان زۆر زیاتر بكه‌ن له‌ 16 خاڵه‌كه‌ی نه‌ورۆز.
له‌به‌رامبه‌ر نه‌ورۆزدا هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌توانن جێگه‌ به‌ نه‌ورۆز له‌ق بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردووكیان له‌یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یاندا براوه‌بن، ئه‌ركی هه‌رووكیشیان تاڕاده‌یه‌ك قورسه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م یارییه‌یان ببه‌نه‌وه‌ ئه‌وا به‌ته‌واوی گوشار له‌سه‌ر نه‌ورۆز دروستده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ هاوكێشه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌یكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌ردوو یانه‌ی گازی باكوورو برایه‌تیش تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانن بچنه‌ بازنه‌ی ململانێی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو، ئه‌گه‌ر بێت و گازی باكوور له‌ دهۆك و برایه‌تیش له‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه‌.
گروپێكی ئاڵۆز
گروپی دووه‌م و یارییه‌كانیشی ئاڵۆزییه‌كی زۆریان پێوه‌ دیاره‌و رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی هیچ كام له‌ تیپه‌ ركابه‌ره‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو دیارنییه‌.
شێروانه‌و هه‌ندرێن ته‌نیا یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان ماوه‌ بیكه‌ن، كه‌ركوك و ئارارات دوو یارییان ماوه‌ بیكه‌ن، هه‌ندرێن یارییه‌كی ئاسانی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر گارا ده‌یكات، كه‌ركوك و زاخۆ یارییه‌كی چاره‌نووساز ده‌كه‌ن، چونكه‌ جیاوازی خاڵه‌كانی نێوانیان ته‌نیا دوو خاڵه‌، هه‌ردووكیشیان یاریی هه‌فته‌ی داهاتووشیان ماوه‌ بیكه‌ن، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆیان كراوه‌یه‌، هه‌رچی شیروانه‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌یه‌ هه‌مان بارودۆخی نه‌ورۆزی هه‌یه‌ به‌وه‌ی ته‌نیا یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ماوه‌ بیكات و بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازنه‌ی ململانێدا بمێنێته‌وه‌  پێویستی به‌بردنه‌وه‌ هه‌یه‌  یارییه‌كه‌شی له‌زاخۆیه‌ و زاخۆش ده‌یوێت له‌بازنه‌ی ململانێدا بمێنێته‌وه‌ و به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌ردوو هۆكاری یاریگاو هانده‌رانی دیه‌وێت یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.
ئاراراتیش نایه‌وێت له‌ كاروانی تیپه‌ ركابه‌ره‌كان دوا بكه‌وێت به‌وه‌ی دوو یایی ماوه‌و خاوه‌نی 15 خاڵه‌ كه‌ كۆی خاڵێكی باشه‌و ململانێی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو پێده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌م یارییه‌و یاریی داهاتووشی ماوه‌ بیكات، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی له‌ سیروانی نوێی زۆر پێویسته‌ تا بچێته‌ بازنه‌ی ململانێی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
دابه‌زین
هه‌رچی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ دابه‌زینی تیپه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ خولی پله‌ یه‌ك، گارا یه‌كه‌م تیپه‌ له‌ گروپی دووه‌م، چونكه‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی كه‌ماوه‌ بیانكات، ده‌بێت بیانباته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا سیروان هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی داهاتویی بدۆڕێنێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دۆڕاندن یان یه‌كسانبونێكی گارا دابه‌زینی مسۆگه‌ر ده‌كات.
له‌ گروپی یه‌كه‌مدا ئه‌مه‌ به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌، زێره‌ڤانی و دهۆك پاڵێوراون بۆ دابه‌زین، زێره‌ڤانی یه‌ك یاریی و دهۆك دوو یاریی ماوه‌ بیانكات و هه‌ر یه‌كه‌شیان خاوه‌نی 12 خاڵه‌، هه‌ردووكیشیان ته‌نیا دوو خاڵ له‌ گازی باكوورو برایه‌تیشه‌وه‌ دوورن، بۆیه‌ یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ره‌نگه‌ ئاسۆی ئه‌م بۆ چوونانه‌ روون بكه‌نه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7252
27/4/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 27/4/2017
‌ نهێنی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی میسی ئاشكرابوو 27/4/2017
زانست
‌ جیهانێكی نهێنی به‌كتریا له‌ گه‌رماوه‌كاندا 27/4/2017
‌ چۆن بیابان له‌ ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟ 27/4/2017
‌ چین..ڕووبارێك له‌ ئاڵتوون دۆزرایه‌وه‌ 27/4/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP