دەستكەوتەكانی ژنانی باشوری كوردستان لەنیوان ساڵانی 1992-2014
دەستكەوتەكانی ژنانی باشوری كوردستان لەنیوان ساڵانی 1992-2014 ‌ 16/2/2017
کوردستانی نوێ
لەدوو توێی 264 لاپەڕەدا كتێبی دەستكەوتەكانی ژنانی باشووری كوردستان لەنیوان ساڵانی 1992- 2014 كەوتە بەردیدەی خوێنەرانی.
ئەم كتێبە پرۆژەی دیكۆمێنتكردنی جوڵانەوەی ژنانی باشووری كوردستانە‌و تابان گەرمیانی نوسیوێتی، نوسەر كتێبەكەی كردووە بەچەند بەشێكەوە‌و هەر بەشە‌و تایبەت كردووە بە قۆناغێكی جوڵاندنەوەی ژنانەوە وەك (ژن لەپەرلەمانی كوردستاندا. ژنان لەئەنجومەنی نوێنەران، ژنە وەزیرەكان لەكابینەكانی حكومەتی عێراق، ژنان لەئەنجومەنی پارێزگاكان، ژنی میدیا، شەڵتەرەكانی داڵدەدانی ژنان، ژنان لەبواری هونەر لەكوردستاندا، كافتریا‌و بازاڕەكانی ژنان). هەروەها لەكتێبەكەدا بەشێك تایبەت كراوە بۆ وێنەی بەشێك لەو پەیكەرانەی كە وەك سیمبول بۆ ژنە ناودارەكانی كوردستان دانراون. 
لەبەشێكی پێشەكی كتێبەكەدا نوسەر دەڵێت: یەكێك لەو فاكتەرانەی كە هانیدام بۆ كۆكردنەوە‌و نوسینەوەی بەشێكی گرنگی ئەو دەستكەوتانەی كە ژنانی كورد، لەدوای ساڵی 1991زاینییەوە، لەباشوری كوردستان بەدەستیانهێناوە‌و تۆماركردن‌و یاداشتكردنیان لەم كتێبەدا، ئەوەیە كە جارێكی تر بەبیانووی جۆراو جۆر وەك رابردوو ستەم لەمێژووی ژن نەكرێت، بەتایبەتی كە ژن لەهەموو قۆناغەكاندا خاوەنی خەرمانێك لەداهێنان‌و پێشەنگی‌و هەڵوێستی نیشتمانی‌و خەباتی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و پێشمەرگایەتی قوربانیدان‌و هتد... بووە، ئەمەش لەسەرجەم شۆڕش‌و بزوتنەوەكانی نەتەوەكەماندا، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین كە لەڕووی مێژووییەوە لەگێڕانەوە‌و نوسینەوەی دیرۆك‌و سەروەرییەكانی نەتەوەكەماندا ستەمێكی زۆر لەژن كراوە، سەرنجمانداوە كە بەردەوام ژن لەرووداوە گرنگ‌و نیشتمانی‌و جۆرا‌و جۆرەكاندا كە پێگەو رۆڵی تیایاندا هەبووە، یان ئەوەتا باس نەكراوە یان ئەگەر ناویشی برابێت زۆر لاوەكییانە بووە‌و لەپەراوێزی رووداوەكاندا ئاماژەی پێدراوە
لەبەشێكی تری پێشەكی كتێبەكەیدا نوسەر نوسیویەتی:ئەوەی لەدووتوێی ئەم كتێبەدا یاداشتم كردوون بەشێكی گرنگی ئەو دەستكەوتە گرنگانەن كە بەدەست هاتوون، ئەو دەستكەوتانەی بەلای منەوە نە كەمن‌و نە زۆریش، بەڵام لەكۆتایدا دەستكەوتن‌و من هاتوم گرنگترین دەستكەوتی ژنانی باشورم لەمێژووی دوای ساڵی 1991 تا ساڵی 2014 هەڵبژاردووە، جگە لەچەندان دەستكەوتی تری ژن كە ئاماژەیان بۆ نەكردوون وەك پرسی بەشداری ژن لەكاری سیاسی لەناو پارتە سیاسییەكاندا چ وەك ئەندام‌و چ وەك گەیشتن بە پۆستی باڵا لەناو حزبەكاندا، هەروەها بوارە هونەرییەكانی وەك بواری شێوەكاری‌و پێكەرتاشی‌و بوونی چەندان ژنی هونەرمەند لەبواری شانۆ‌و فلیمسازی‌و هونەری‌و گۆرانی وتن‌و میوزیك‌و سەما‌و هەڵپەڕكێ‌و... هتد، هەروەها ئەو پۆستانەی كە ژنان هەیانە لەناو زانكۆكان‌و پەیمانگا وەك راگری كۆلێژ‌و سەرۆك بەش‌و مامۆستا‌و وانە بێژ‌و..هتد، هەروەها بوونی چەندان ژنی تریش وەك راوێژكاری جۆرا‌و جۆر لەناو وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وە بوونی چەندان تیپی وەرزشی بەهەموو شێوازەكانییەوە، هەروەها بەشداریی ژن لەدەزگا‌و كەناڵەكانی میدیای بینرا‌و وەك بێژەر‌و ئامادەكار‌و هەواڵساز‌و وێنەگرو كامێرامان‌و لەسەروشیانەوە بەڕێوەبەری دەزگا كە تیایاندا كەسایەتی ژنی دیار‌و ناسرا‌و هەڵكەوتون، هەموو ئەم لایەنانەش كە تیایاندا ژنی دەركەوتوو بەتوانامان هەیە‌و لەم كتێبەی ئێمەدا باس نەكراون هەرگیز بەو ماناییە كە ئەمانە دەستكەوت نەبن، من بەهیوام لەدەرفەتی تردا ئەو بوار‌و مەیدانانەش بەسەر بكەمەوە لەم پرۆژەیەدا ئیشیان لەسەر بكەم.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP