چارەسەركردنی كێشەی زەوی‌‌و زار
چارەسەركردنی كێشەی زەوی‌‌و زار ‌ 16/2/2017
یەکەی ئابووری
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو زەویانەی دراون بە وەبەرهێنەران‌‌و تا ئێستا پڕۆژەیان لەسەر جێبەجێ نەكراوە، وەریان دەگرنەوە‌و پێشنیازیش دەكات، زەوییەكان بەسەر كەسوكاری شەهیدان‌و ئەو كەسانەدا دابەش بكرێت كە سوودمەند نەبوون.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەوی‌‌و زار بەردەوامەو ئەو زەویانەش كە شارەوانی وەریگرتوونەتەوە, ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بۆ دەربكات بەسەر كەسوكاری شەهیدان‌و ئەو كەسانەی سوودمەند نەبوون لەوەرگرتنی زەوی دابەش دەكرێن.
لەبارەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتیش ئاماژەی بەوەكرد، بە بڕیاری داواكاری گشتیی سلێمانی، مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتن بەو زەویانەوە راگیراوە‌و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر‌و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، لیژنەی هاوبەش پێكدەهێنرێت بەمەبەستی روخاندنی سەرجەم ئەو خانووانەی كە بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستكراون ، هەر زەویەكی تریش بۆ پڕۆژە دانرابێت‌و پڕۆژەكەش جێبەجێ نەكرابێت بەدڵنیاییەوە لێی دەسەنرێتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7343
17/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP