ئەگەر عەیبی خۆت بێنیتە بەرچاو عەیب لە کەس ناگری، خۆت ئەبی بەپیاو
ئەگەر عەیبی خۆت بێنیتە بەرچاو عەیب لە کەس ناگری، خۆت ئەبی بەپیاو ‌ پ.ی‌. د. وه‌لی‌ مه‌حمود‌ 10/1/2017
هەر لە تەمەنی هەرزەییەوە لەناو هەڤاڵ و برادەرانی قۆناغە جیا جیاکانی خوێندن و ژیان، ئەم دەربڕینەم لە خەیاڵ و بیر دابووە. با بۆ خوێنەری خۆشەویست و بەڕێزی ئەم بابەتە زیاتر ڕوونی بکەمەوە.
بە سروشتی ڕەوشت و بیرکردنەوەم، هەموو کات لەنێو برادەرانی هاوپۆل و برادەرانی گەڕەك و تیپی تۆپی پێ دەبووم بە ناوبژیوانی چارەسەری کێشەکانی کە لە نێوان هەڤاڵەکانم ڕوویان دەدا. هەر لەو کاتەوە زۆر جار دەبوایە بۆ چارەسەرەکە شێوازی جیا جیا بەکار بهێنم، لەوانەش دەبوایە بچمە بنج و بنەوانی ڕووداوەکە و هەر کە هەڵسەنگاندم دەکرد تێدەگەیشتم کە دەبێ بە جیا لەگەڵ هەردوو لایەنی ڕووداوەکە قسە بکەم، بەڵام بۆم دەبوو کە عەیبەکان بە هەردولا ڕابگەیەنم. سروشتی مرۆڤ وایە زۆر قورسە عەیبی خۆت ببینێ یان دان بە هەڵەی خۆت دابنێی، بەڵام زۆر ئاسان و ئاساییە کە عەیب و کەم و کورتی خەڵکی تر ببینی، بۆیە هەر کە برادەرەکانم دەخستە بەردەم ڕاستیەکان و عەیب و کەم و کورتیەکانم پێ ئەوتن، بە ئاسانی گرفت و کێشەکان چارەسەر دەبوون. چونکە مرۆڤ چی بۆخۆی پێ خۆشە بۆ بەرامبەرەکەشی پێ خۆش بێ، ئەوە هەرگیز گرفت و ناکۆکیەکان قوڵ نابێتەوە و نابێتە گرفت و کێشەی زۆر گەورە لەنێوان مرۆڤەکان. بەڵام بەداخەوە هەمیشە بەشێکی زۆر و بەرچاو لە مرۆڤەکان ئەوەی بۆخۆیان پێیان خۆش و باشە بۆ بەرامبەرەکانیان ناوێ و ماوەی نادەن.
هەروەها مرۆڤ زۆر بە ووردی بەدوای عەیب و کەمو کوڕی مرۆڤەکانی تردا دەگەڕێت، بەڵام عەیب و کەمو کوڕی خۆی نابینێ (یاخود نایەوێ بیبینێ و دانی پیابنێ). بۆیە مرۆڤی ڕاست و دروست و کەم گرفت لە کۆمەڵگا هەمیشە ئەو مرۆڤانەن کە عەیبی خۆیان دێننە بەرچاو وە ئەوەی بۆخۆیان دەوێت بۆ کەسانی تر و خەڵکی تریشیان دەوێت. واتە دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە ئەگەر عەیبی خۆت بێنیتە بەرچاو عەیب لە کەس ناگری و خۆت ئەبی بە پیاو. واتە خۆت دەبی بە مرۆڤێكی باش و بەسوود و کەڵك لە کۆمەڵگا. تکایە با عەیبەکانی خۆمان پێش عەیبی خەڵکی تر ببینین.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7200
21/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ داستن جۆنسۆن پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهانی گرت 21/2/2017
‌ مێژووی بارسێلۆنای بریندار كرد 21/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP