سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌ «بوكلیت‌و بینراو بیستراو…»
کتێب و کتێبخانە سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌ «بوكلیت‌و بینراو بیستراو…» ‌ شاهۆعوسمان‌ 11/1/2017
«6»
جۆرێكی‌ تری‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌ جگه‌ له‌كتێب‌و گۆڤار‌و رۆژنامه‌،  بریتین له‌كۆمه‌ڵێك  سه‌رچاوه‌ی‌ تایبه‌تی‌ له‌پێكهاته‌و سه‌رچاوه‌ی‌ كتێبخانه‌. هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ سه‌رچاوه‌ چه‌ندین جۆر‌و شێوازی‌ تری‌ هه‌یه‌.  ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوانه‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆیان هه‌یه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كتێبخانه‌. لێره‌دا هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌مجۆره‌ سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ تری‌ كتێبخانه‌‌و شێوه‌كانی‌ بناسێنین به‌خوێنه‌رانی‌ ئازیز: 
 -نامیلكه‌‌و نشرات «»Booklets and Pamphlets مه‌به‌ستمان له‌نامیلكه‌وبڵاوكراوه‌ هه‌موو چاپكراوێكه‌ له‌جۆری‌ كتێب‌و خولاو نه‌بێت‌و قه‌باره‌كه‌ی‌ له‌كتێب كه‌متربێت، چه‌ند به‌رگێكی‌ بڵاوكراوه‌ی‌ نه‌بێت واته‌:
«ئه‌م سه‌رچاوانه‌ چاپكراوێكه‌ شێوه‌‌و جۆری‌ كتێب‌وخولاو نیه‌‌و ژماره‌ی‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ له‌ 48 لاپه‌ڕه‌ زیاتر نیه‌و له‌چوار لاپه‌ڕه‌ كه‌مترنه‌بێت، جگه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی‌ ناونیشان‌و به‌رگ، ده‌كرێت نامیلكه‌ به‌رگی‌ نه‌بێت له‌ڕ‌وی‌ بابه‌ته‌وه‌ بابه‌تێك یان چه‌ند بابه‌تێك له‌خۆده‌گرێت».
 هه‌موو كتێبخانه‌یه‌ك ده‌توانێت نامیلكه‌و بڵاوكراوه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو داموده‌زگاو كۆمه‌ڵه‌‌و رێكخراوێ ئه‌توانێ نامیلكه‌و بڵاوكراوه‌ چاپ‌وبڵاوكاته‌وه‌‌و دابه‌شی بكات بێ‌ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، واته‌ به‌دیاری‌ بیداته‌ كۆمه‌ڵگه‌.
ـ پارچه‌كراو «Clippints or Cuttings» :
ئه‌مینداری‌ كتێبخانه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارچه‌كراو له‌و چه‌ند دانه‌ گۆڤارو رۆژنامه‌یه‌ی‌ بۆی دێت‌و زیاده‌یه‌ له‌كتێبخانه‌كه‌ی‌، به‌شێوه‌یه‌ك رێكیان ده‌خات‌و ئه‌رشیفێكی‌ زانیاری‌ باشی‌ لێپێكدێنێت بۆ كتێبخانه‌كه‌ی‌.
هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌ستمان له‌پارچه‌كراو ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مینداری‌ كتێبخانه‌ له‌و گۆڤارو بڵاوكراوانه‌ی‌ كه‌ چه‌ند نوسخه‌یه‌ك زیاتری بۆ دێت‌و پێویستی نیه‌‌و ئه‌وكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاری دێنێت. 
پارچه‌كراو داده‌نرێت به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پڕ بایه‌خی‌ زانیاری‌ كه‌ نه‌توانرێ له‌هیچ جۆره‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تره‌وه‌ وه‌رگیرێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بابه‌تی‌ پێویست بۆ كۆمه‌ڵگه‌و كتێبخانه‌ ئه‌رشیفێك دروستده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بڵاوكراوه‌، دروستكردنه‌كه‌شی‌ به‌ڕێگه‌ی‌ بڕین‌و لێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌ش‌و بابه‌ته‌ ده‌كری كه‌ به‌پێویست ده‌زانرێ‌.
واته‌ هه‌ڵبژاردنی‌  ئه‌و بابه‌ت‌و نوسینه‌ی‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ كتیبخانه‌كه‌ به‌رێگه‌ی‌ نوساندنی‌ به‌ پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی‌ ئه‌ستورتر یان دانانی‌ له‌ فایلێكدا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ وا بپارێزری‌، به‌ شێوه‌ی هیجائی‌ بابه‌تی‌‌و سه‌ره‌بابه‌تی‌ رێكده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر بابه‌تێكی‌ خواستراو به‌زوی‌ بدۆزرێته‌وه‌‌و به‌كاربهێنرێت. 
واته‌ پاش پارچه‌كردن‌و لێكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ شێوازێك هه‌ڵگیرێت‌و بپارێزرێت‌و پۆلینكرێت.
 - سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌نگی‌وڕه‌نگی:»Audio Visual Materials»
كتێبخانه‌و سه‌نته‌ری‌ زانیاری ته‌نها ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ده‌زگایه‌ك بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌و ڕێكخستنی‌ چاپكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، به‌ڵكو كتێبخانه‌و سه‌نته‌ره‌كان گرنگییه‌كی‌ ته‌واویانداوه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌و سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌نگی‌و ڕه‌نگی»بینین‌وبیستن» واته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ چاپنه‌كراو. واته‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌رچاوانه‌ ڕۆڵی‌ گرنگیان له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێربوون‌و راهێنان‌و رۆشنبیری‌ كومه‌ڵگه‌ هه‌یه‌.
چه‌مكی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ ده‌نگی‌و ڕه‌نگی گشت ئه‌و ئامێرو كه‌ره‌ستانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌سته‌كانی‌ بینین‌و بیستنه‌وه‌ ده‌بینرێن‌و ده‌بیسترێن‌و زانیاری‌ به‌ كه‌سه‌ وه‌رگره‌كانی‌ ده‌به‌خشێت، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ چه‌ند ناوێكی‌ تری‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌:
- میدیای‌ نوێ‌ .Modern Media
- سه‌رچاوه‌ی‌ نا كتێبی .Non-Book Materials
-سه‌رچاوه‌ی‌ چاپنه‌كراو .Non-Printed Materials
- میدیای‌ فێركردن‌و ڕێنمایی‌ .Instructional or Educational Media
- كه‌ره‌سته‌ ناباوه‌كان  .Not-Traditional Materials
سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌نگی‌وڕه‌نگی»بیسترا‌و ‌وبینراو»ده‌كرێت به‌م به‌شانه‌وه‌:
ا-سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌نگی «بیستراو» :Audio Materials
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌هۆی‌ هه‌ستی‌ بیستنه‌وه‌ زانیاری‌ ده‌گوێزنه‌وه‌، وه‌ك (كاسێتی‌ ده‌نگی‌و (C.D)دیڤیدی‌ ... ).
ب- سه‌رچاوه‌ی‌ ڕه‌نگی»بینراو»  .Visual Materials
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ هه‌ستی‌ بینینه‌وه‌ زانیاری‌ ده‌گوێزنه‌وه‌ وه‌ك (وێنه‌و نه‌خشه‌‌وفلم‌و... ).
ج- سه‌رچاوه‌ی‌ بیستراو ‌و بینراو»ده‌نگی‌وڕه‌نگی» .Audio-Visual Materials
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ بینین‌و بیستنه‌وه‌ زانیاری‌ ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ كه‌سی‌ وه‌رگر‌و سودمه‌ند، وه‌ك (فیلمی‌ ده‌نگی‌‌وره‌نگی‌، فیلمی‌ ڤیدیۆیی واته‌ هه‌مو جۆره‌كانی‌ فلیم‌و كاسێت‌و ئه‌لكترۆنی‌... ).
 – مایكرۆفۆرم «فیلمی‌ بچوككراوه‌» .»Microforms»
له‌م جۆره‌ سه‌رچاوانه‌دا سه‌رچاوه‌ چاپكراوه‌كان قه‌باره‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت به‌ قه‌باره‌یكی‌ پچوككراوه‌ تر، كه‌ ناتوانرێت به‌چاو بخوێنرێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌نها به‌ ئامێری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌خوێندرێته‌وه‌، كه‌پێیی‌ ده‌وترێ « Microfilm or Microfilm Reader «ده‌توانرێت چاپ بكرێت‌و كۆپی‌ بكرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاغه‌ز به‌هۆی‌ ئامێری‌:
.»Reader-PrintedMachine «  فیلمی‌ پچوككراوه‌ له‌ كتێبخانه‌كاندا چه‌ندین سودی‌ هه‌یه‌، وه‌كو كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی‌ بڕێكی‌ زۆر له‌ چاپكراو له‌ رێگه‌ی‌ پچوككردنه‌وه‌‌و ئاسان به‌كارهێنان‌و پاراستنی‌ له‌ فه‌وتان‌و دزین، له‌ ئه‌نجامی‌ زۆری‌ به‌كارهێنان یاخود كه‌می‌‌و نایابی‌ هه‌روه‌ها كه‌مترین جێگای‌ هه‌ڵگرتن ده‌گرێت له‌ كتێبخانه‌.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی‌ وێنه‌ ده‌گیرێ‌ بۆ كاری‌ پچوككردنه‌وه‌‌و به‌كارهێنانی‌ له‌ مایكرۆفۆرمدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی‌ پێویسته‌ بپارێزرێن‌و بریتین له‌:ـ
•ده‌ستنووس‌و كتێبی‌ ده‌گمه‌ن‌و به‌ نرخ.
•به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مێژوویی.
•نامه‌ی‌ زانكۆیی.
•گۆڤارو ڕۆژنامه‌ی‌ كۆن‌و ده‌گمه‌ن.
•نه‌خشه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌.
•پێرستی‌ كتێبخانه‌.
•كه‌ره‌سته‌ی‌ جۆراوجۆری‌ تر كه‌ ده‌گمه‌ن و به‌نرخ بێت له‌ كتێبخانه‌دا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP