گەندەڵی كارگێڕی و دارایی
ڕێكخراوی كاری شەفافیەت بۆنەهێشتنی گەندەڵی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی ‌ 11/1/2017
توێژینەوەیەكی تیۆری
بەشی چوارەم
3- هۆكاری په‌یكه‌ربه‌ندی:
لایه‌نگرانی شیكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی، دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، هۆكاری گه‌نده‌ڵی كارگێری و دارایی ته‌نها ده‌ر ئه‌نجامی هه‌بوونی په‌یكه‌رییه‌كی كۆنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ناهاوسه‌نگه‌و نه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ به‌هاو خواستی تاكه‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی داخوازیی و پێداویستیه‌كانیان ناكات، 
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ دروستبوونی ڕه‌وشێكی لێكنه‌گه‌یشتوو له‌نێوان ده‌زگای كارگێری تایبه‌تمه‌ندو ئه‌و تاكانه‌، كه‌ناچاریان ده‌كات رێگاریه‌كی دیكه‌ له‌ژێر پرسی گه‌نده‌ڵی په‌یڕه‌و بكه‌ن و، سنوورییه‌كانی په‌یكه‌ربه‌ندی كۆن تێپه‌رێنن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خود له‌سه‌ر ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌زگای كارگێری تایبه‌تمه‌ند سه‌ر بخه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ تێبینی كراوه‌، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ هه‌یه‌و له‌زۆربه‌ی وڵاته‌ تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌ڵام دووره‌ له‌قه‌یرانی ئه‌حكامی به‌هایی كه‌لایه‌نگرانی گۆڕانكاریی شارستانیی واژۆیان له‌سه‌ری كردووه‌.
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵ كارگێری و دارایی بۆ بۆشایی نێوان به‌های شارستانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌لایه‌ك و به‌هاو یاسای كاری فه‌رمیی په‌یڕه‌و كراوی ده‌زگا كارگێرییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

4-هۆكاری به‌هایی:
 لایه‌نگرانی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌، پێیان وایه‌ گه‌نده‌ڵی كارگێری و دارایی ته‌نها ده‌رئه‌نجامی داڕمانی سیسته‌می به‌های تاكه‌كانه‌، كه‌تێدا به‌هاو داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی میراتگراوه‌و، به‌به‌هایه‌كی لاده‌ر یاخود به‌هایه‌كی لاواز دوور له‌به‌های په‌یڕه‌و كراوی كۆمه‌ڵگه‌ گۆڕدراوه‌.
ئه‌وه‌شی شایانی ئاماژه‌ بێت، حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی كارگێری و دارایی كه‌له‌سێبه‌ری هۆكاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌ستی رێژه‌یی به‌سه‌ردا زاڵه‌، هۆیه‌كیش بۆ جیاوازیی به‌هاه‌ په‌یڕه‌و كراوی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ك و جیاوازی سیسته‌م و یاسای كاری فه‌رمیی په‌یڕه‌و كراوی دامه‌زراوه‌ كارگێرییه‌كانه‌ له‌لایه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر.
واتا كۆمه‌ڵگه‌ كه‌تاكه‌كان تێدا به‌هاو كلتوور و داب و نه‌ریتی تێدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌بێت و، هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ كه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه‌ جیاوازی ده‌كات، ئه‌مه‌ش چ له‌ئه‌نجامی سیسته‌مه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بێت، یاحود هۆكاری ژینگه‌یی و شارستانی و كلتووری یاخود دابونه‌ریتی میراتگه‌ر بن، ئه‌م به‌های و دابونه‌ریتانه‌ش به‌شێوه‌ی پێوه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌رده‌كه‌ون و تاكه‌كان ملكه‌چی ده‌بن.
ره‌نگه‌ هۆكارێك بێت بۆ لادانی ده‌زگای كارگێری له‌یاساو بنه‌مای كاركردن، كه‌هۆیه‌كه‌شی لاوازی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بنه‌ماكانی یاسای مافه‌كان و ئه‌ركه‌كان بێت، كه‌ئه‌نجامیشی دروستبوونی گه‌نده‌ڵی و قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ هۆزه‌كان و لایه‌نگری چینایه‌تی و خزمێنه‌، ره‌نگه‌ به‌شێكی دیكه‌ی لادان بێت له‌یاساكانی كارو سیسته‌مه‌كانی، له‌رووی پێدانی پله‌به‌ندی به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی به‌ده‌ستهێنانی كاڵاو خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاره‌زووی تاكێك له‌ده‌زگای كارگێری بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سترۆیشتووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بكات، كه‌به‌رژه‌وه‌ندیی وسوودمه‌ندی ئاڵوگۆره‌و، ده‌بێته‌ ملكه‌چ بوون به‌و ده‌سترۆیشتووه‌، چ له‌رێگه‌ی په‌سه‌ند كردنی ناوبژیوانیه‌كان یاخود جێبه‌جێكردنی خواست و داواكارییه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌ی یاساو بنه‌مای كاركردن.
هیچ گۆمانێك له‌لاوازی ئاراسته‌ كلتوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ نیه‌، كه‌رابه‌رایه‌تی به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی كارگێری و دارایی ده‌كات و چانسێك بۆ به‌شێك فه‌رمانبه‌ر دروست ده‌كات، ده‌قه‌ یاسایی و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان تێپه‌رێنن و، به‌شێوه‌یه‌كی خۆ به‌زل زانین هه‌ڵسوكه‌وت بكات و، بڕیاری هه‌ڕه‌مه‌كی دوور له‌یاساكان بدات (المٶمن واخرون، 1997).
پوخته‌ی قسه‌كانیش، به‌های شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و كراو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی ده‌زگای كارگێری و هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كات و، پاشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیاردانی كارگیری ده‌كات.

5-هۆكاری ئابووری :
لایه‌نگرانی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌، پێیان وایه‌، گه‌نده‌ڵی كارگێری و دارایی، ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه‌ له‌دابه‌شنه‌كردنی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌وه‌شیان خۆسته‌ سه‌ر كه‌ژینگه‌ی ئابووری ئه‌و نایه‌كسانیه‌ی له‌به‌خشینی مووچه‌و كرێیه‌كانیشی خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆ و ڕه‌وشێكی بژێوی ئاڵۆزی بۆ كارمه‌ندان دروستكردووه‌و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی دوو جۆر یه‌كێكیان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و له‌به‌رامبه‌ریشدا گروپه‌كانی به‌رامبه‌ری له‌كۆمه‌ڵگایه‌ بێبه‌شن.
به‌سروشتیش ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و لاوازی لایه‌نگری بۆ ئامانجه‌ گشتیه‌ هاوبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و دواتر ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵسوكه‌وتی لاده‌رو گه‌نده‌ڵ له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات.
ئه‌وه‌شی شایانی تێبینی بێت لێره‌، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه‌ به‌دی ده‌كرێت، پشتگۆێ خستنی چینێك یاخود كۆمه‌ڵێك چینه‌ هه‌مه‌جۆره‌ كه‌ده‌كه‌ونه‌ ناوه‌ندی هه‌ردوو چینه‌كه‌ی پێشوو، ره‌نگه‌ ئه‌مانه‌ش چینی زۆرینه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ پێكبهێنن.
له‌م كاته‌شدا كار له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌نگه‌ له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیارییكراودا په‌ره‌پێدانی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.
ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ئابووری هه‌ر وڵاتێك هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێری و دارایی، چونكه‌ هه‌لسوكه‌وتی تاك به‌ئاراسته‌ی په‌یڕه‌و كردنی رێكاری فرتو فێڵ ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی تێر بكات.
له‌دیارده‌كانی ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ئابووری ئه‌مانه‌ن (المٶمن و اخرون، 1997).
ا- شكستهێنانی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی ده‌وڵه‌ت
ب-جیاوازی له‌دابه‌شكردنی داهات
ج-بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و ئه‌و هۆكاره‌ ئابوورییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌خودی تاكه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ش :
*ئاسته‌ به‌رزه‌كانی هه‌ڵاوسان، كه‌له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و مووچه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ر وه‌رده‌گرێت به‌ده‌ست نایه‌ت
*هه‌بوونی فشارێكی گه‌وره‌ی دارایی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر وه‌ك قه‌رزی شه‌خسی.
*جۆره‌كانی ژیان كه‌خۆی له‌ده‌ست بڵاوی و به‌هه‌ده‌ردان ده‌بینێته‌وه‌
ئه‌مانه‌ هه‌موویان به‌كۆمه‌ڵێك هۆكاری ئابووری به‌ستراون، له‌نێویاندا.
ا-نه‌بوونی سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌هاندان، كه‌یارمه‌ندی كارمه‌نده‌ جددیه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌خشینی زیاتر و ده‌ست به‌ئه‌خلاق و پێداویستیه‌كانی كار بگرن، كه‌له‌ناخیاندا هه‌ستی په‌یوه‌ست بوون و لایه‌نگری بۆ وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ دروست ده‌كات.
ب-دیاریی نه‌كردنی مووچه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی دروست، كه‌پشت به‌توێژینه‌وه‌و دیارییكردنی كاره‌كان، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئاسته‌كانی كاركردن و ئاڵۆزییه‌كانی كارو ئاستی دیارییكراوی مووچه‌.
ج-له‌ده‌ستدانی دادوه‌ری له‌سیاسه‌ته‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP