ئایندەی هەرێمی كوردستان
راستییەکەی ئایندەی هەرێمی كوردستان ‌ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ 11/1/2017
هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە ناو گێژاوی چەند قەیرانێكدا دەخولێتەوە،بەبێ‌ ئەوەی یەك لەو قەیرانانە ئاسۆی چارەسەری لێوە دیاربێت. قەیرانی سیاسی ناوخۆی هەرێم، كە قەیرانێكی قولە و هەموو جومگە سەرەكیەكانی دەوڵەتداری ئیفلیج كردوە. زۆرینە لەبەردەم كەمینە دۆش داماوە و توانای یەك جوڵەی نییە بە ئاراستەی دەربازكردن. قەیرانی هەرێم و دەوروبەر،لەگەڵ عیراقدا بۆتە قەیرانێكی هەتا ڕادەیەك رووخسار مەزهەبی، چونكە روخساری سیاسەتی هەرێم بە شێوەیەك خۆی نیشان دەدات لەبەرامبەر عیراق كە هاوتەریبە له‌گه‌ڵ راستە هێڵی سوننە مەزهەب وەك لەوەی روخسارێکی نیشتمانی نەتەوەیی بێت، چونكە زۆرجار ناشیرنكردنی عیراق بەهۆی شیعە بوونەوە دەڕوات بۆ ئەودیوی سنور كە ئێرانە، بەڵام پەیوەندیە ئەرێنیەكانی خۆی زیاتر لە هێڵی سعودیە و كەنداو دەبینێتەوە . قەیرانێكی تر، قەیرانی نەتوانینە له‌گه‌ڵ هێزە بالا دەستەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان، چونكە پارتی زۆر دژە ئەم هێزانەیە. لە ژێر هەژموونی دەوڵەتی توركیا هەمیشە دژایەتی خۆی بۆ ئەم هێزانە دووبارە دەكاتەوە، ئەوەی هەرێم پەیوەندیەكەی بە گونجاو دەزانێ‌،توركیای ئاك پارتیە،لە ئێستاشدا توركیا لە جوڵەی خۆ دەربازكردنە،لەو قەیرانانەی كە تێیكەوتووە.
 دەوڵەتی توركیای ئاك پارتی بە هەموو ئاراستەیەكدا دەڕوات،هۆكاری ئەم رۆیشتن و جۆرێك لەدەست دانی بالانسی سیاسی ئەم وڵاتە،كێشەی كوردە. لە ئێستادا دەوڵەتی تورك بە ئاڕاستەی روسیا و ئێران و بەشار ئەسەد و هەموو لایەنانە رۆیشتووە و سەری لەبەردەمیان شۆڕ كردوە،تەنها بۆ ئەوەی بەڵێنێك وەربگرێ‌ كورد لەوە زیاتر نەچێتە پێش و هیچی دەست نەكەوێت. ئەگەرچی رێگاكەی زۆر نزیكە تەنها له‌گه‌ڵ كورد رێك بكەوێ‌،ئەو هەموو سەر شۆڕیەیی ناوێ‌.
 ئەوەی ماوەتەوە هەرێمی كوردستانە،كەوا بۆڕی هەناسەی خۆی داوەتە دەست توركیا، توركیاش لەسەر ئاو ئاگرە بۆ مامەڵەكردن پێوەی. سوپای عیراق لە پێشكەوتنی خێرادایە بۆ كۆتایی هێنان بە تیرۆرستانی داعش، لە سنورەكانی توركیا نزیك بۆتەوە، پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا تەماحێكی گەورەی توركیایە. بۆیە هەرێم لە داهاتوو یان ئەوەتە دەبێت‌ شەڕێكی ناوخۆ بكات بۆ توركیا،كە سەركەوتن تێیدا زۆر مەحاله‌، یان ئەوەتە زۆر بە ئاسانی دەكەوێتە ژێر پێی كامیۆنەكانی توركیا و عیراقی عەبادی. بۆیە هەرێمی كوردستان بەم شێوەی ئێستا هیچ ئیرادەیەكی لە دەست خۆی نەماوە،ئایندەشی دیار نییە، هه‌ربۆیه‌ هۆكاری بە خراپ بردنیشی كورد خۆیەتی نەوەك نەیارەكانی .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7228
30/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌رازیل یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی روسیایه‌ 30/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه‌ 30/3/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆنالیزا زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات؟ 29/3/2017
‌ سه‌وزه‌مه‌نی له‌ جه‌مسه‌ری باكوور 29/3/2017
‌ ماره‌ قاوه‌ییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دوورگه‌یه‌كی ئۆقیانووسی هێمن 29/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP