جێبه‌جێكردنی داواكاری رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان درێغی نه‌كرد‌ووه
رێكخراوی ناحكومی جێبه‌جێكردنی داواكاری رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان درێغی نه‌كرد‌ووه ‌ هیوا حه‌مید عه‌بدوڵڵا‌ 15/2/2017
هاووڵاتیان له‌ وڵاتانی دیموكراتی ده‌توانن كار بكه‌ن له‌سه‌ر دروستكردن‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌‌و رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ، كه‌ خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكات. له‌و شوێن‌و ئه‌و وڵاته‌ی تیایدا ده‌ژین‌و هه‌ندێك جار ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی حكومه‌ت، زۆرجاریش به‌ره‌نگاری حكومه‌ت ده‌بنه‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ رێكخراوانه‌ له‌ زۆر بواردا پێیان ده‌وترێت رێكخراوی ناحكومی. چونكه‌ نابنه‌ درێژكه‌ره‌وه‌ی كار‌و نووسینگه‌كانی حكومه‌ت.
هاووڵاتیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌توانن بانگه‌وازی چاككردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ن له‌ رێگه‌ی ده‌ربڕینی ڕاكانیان‌و سه‌رخستنیان‌و خۆ رۆشنبیركردن‌و چاوخستنه‌ سه‌ر كێشه‌ گشتییه‌كان‌و چاودێری كردنی ره‌وشی حكومه‌ت‌و ده‌زگا تایبه‌تیه‌كان. 
له‌ نێو كۆمه‌ڵه‌دا به‌ جۆراوجۆری توێژه‌كانی، ده‌توانن سوودی فێربوونی به‌یه‌كه‌وه‌ بوون‌و به‌ ده‌ستهێنانی تواناكان‌و به‌ستنی په‌یوه‌ندی‌و متمانه‌ی پێویست بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ توانا په‌یڕه‌و بكه‌ن.
خزمه‌تی رێكخراوه‌كان دیارن كه‌ به‌ سوود بۆ هاووڵاتیان رێكده‌خرێن ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت به‌ خزمه‌تگوزاری، كۆمه‌ڵایه‌تی یان خزمه‌ت كردن‌و به‌رگریكردنی ئه‌و ژینگه‌ی تیایدا ده‌ژین.
له‌سه‌ر ئاستی ژیان‌و بژێوی‌و جۆره‌كانی كار، ده‌بنه‌ ئه‌و وێستگه‌ی كه‌ به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێن‌و ده‌یگۆڕن.
رێكخراوی ناحكومی زۆرجار نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ واز ده‌هێنن له‌ گفتوگۆی سیاسی‌و یان نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ به‌ڕووی گوتاری خه‌ڵك له‌ نێو هه‌موو توێژه‌كان‌و بواره‌كانی، ئابووری،كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژنان‌و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان خۆبژێوی رێكخراوه‌كان ده‌كرێ له‌ ڕێگه‌ی حكومه‌ت‌و یان له‌ ڕێگه‌ی كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌و سندوقی تایبه‌ت یان ده‌زگا فێرخوازه‌كان یان له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان‌و ده‌زگا ئایینیه‌كان یان له‌ ڕێگه‌ی فرۆشتنی كه‌ل‌وپه‌ل‌و خزمه‌تگوزاری بێت. 
حكومه‌ت هه‌ندێكجار وه‌ك كۆمپانیاكان زانیاری ده‌به‌خشێت به‌فه‌رمانبه‌رانی ناوخۆ‌و ناوچه‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان. رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان په‌یوه‌ندی سیاسییان ده‌بێت یان چاو ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی حزبی‌و ده‌یانه‌وێت تێز‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی پرسێك ‌و بوونی كۆمه‌ڵێك پرسی تر كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌كات به‌ره‌و پێش ببات‌و خاڵی سه‌ره‌كی له‌هه‌ر دوو نموونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان كار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مترین ده‌رفه‌ت یان ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ه‌ن به‌ حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسیه‌ته‌كانی خۆی.
مافی مرۆڤ، یاسا، به‌شداری ژنان، په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی ڕاگه‌یاندنی ئازاد. په‌ره‌پێدانی حزبه‌ سیاسییه‌كان، لێپرسینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت‌و هاوكاریكردن، ژینگه‌، مناڵان، كه‌م ئه‌ندامان..هتد. 
هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و كارانه‌ن كه‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێن.
ئه‌ویش بۆ پشتگیری‌و پێشكه‌وتنی بنه‌ماكانی دیموكراسی رۆڵی خۆی ده‌بینێ. به‌شداری پێكردنی ژنان له‌ سیاسه‌ت‌و پاراستنی له‌ جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌ره‌پێدانی توانای رۆشنبیری تاكی نێو كۆمه‌ڵ.
ده‌رباره‌ی مافه‌كانیان‌و پشتگیری له‌ چاكسازییه‌ سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها رۆڵی هاووڵاتی له‌ په‌روه‌رده‌‌و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی فره‌یی‌و پشتگیریی له‌ هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ‌و راهێنانی رۆژنامه‌نووسان‌و په‌ره‌پێدانی حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی چاودێری كاری رێكخراوه‌یی.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ كاری رێكخراوی ناحكومی، سه‌ره‌تا زانایان وای بۆ ده‌چن كه‌ یه‌كه‌مین رێكخراوی ناحكومی ئه‌و رێكخراوه‌ بوو كه‌ له‌ ساڵی 1832 دامه‌زرا بۆ نه‌هێشتنی بنبڕكردنی دیارده‌ی كۆیلایه‌تی‌و شوێنه‌كه‌ی به‌ریتانیا بوو به‌ ناوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانی بۆ دژایه‌تی‌و قه‌ڵاچۆكردنی كۆیلایه‌تی ئه‌مرۆش له‌ كوردستاندا هه‌زاران رێكخراوی ناحكومی هه‌ن كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كدا مۆڵه‌تی كاركردنی تۆمار ده‌كرێن. ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی یاسای ژماره‌ 1  ی ساڵی 2011 تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان. له‌و كاته‌وه‌، وه‌ك دیارده‌یه‌ك دیموكراتی رێكخراوه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كاری خۆیان ده‌كه‌ن. له‌ ئه‌نجامدا په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاو زۆربوونی كاری رێكخراویی له‌سه‌ر ئاستی تاك‌و ناو خێزاندا یان له‌نێو حزب‌و كۆمپانیاكان به‌ بیر‌وبۆچوونی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌ كوردستان دامه‌زران، سه‌ره‌تا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاویان كرد. تایبه‌ت كه‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كان بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دابین كردبوون. بۆ جێبه‌جێكردنی چالاكیه‌كانیان له‌نێو ئه‌م ناوه‌نده‌شدا وه‌كو هه‌ر وێستگه‌یه‌كی تر بێ به‌ش نه‌بوون له‌سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ناوازه‌‌و خه‌رجی نارێك به‌شێكی رێكخراوه‌كان ڕووبه‌رووی ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ ‌و دیارده‌یه‌ بوونه‌وه‌.دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ئه‌م رێكخراوانه‌ش رووبه‌رووی قه‌یارن بوونه‌وه‌‌و كاریگه‌ری زۆری كرده‌ سه‌ر چالاكی‌و خۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری رێكخراوه‌ییان. بۆیه‌ زۆرینه‌ی رێكخراوه‌كان ده‌رگاكانیان داخران یان چیتر نه‌یانتوانی جانتاكانیان بگرنه‌ ده‌ست. ته‌نها ئه‌وانن نه‌بێت كه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ خۆبوورده‌یی ‌و شاره‌زایی‌و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری دارایی له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كان‌و پرۆژه‌كانیان له‌سه‌ر پێ ی خۆیان مانه‌وه‌‌و درێژه‌یان به‌كاری خۆیاندا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پشتگیری‌و جێ به‌جێ كردنی دواكاری رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان درێغی نه‌كرد‌و له‌ مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان بۆردێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دامه‌زراند. به‌ناوی بۆردی پشتیوانی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان. سه‌ره‌تا كار‌و چالاكی باش جۆراوجۆر بودجه‌ی تایبه‌ت‌و ئۆفیسی تایبه‌تی بۆ دامه‌زراندن كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌. ئه‌وی گرنگ بوو سه‌ره‌ڕای بوونی رێكخراوی ناحكومی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌كێتی یه‌وه‌ هه‌بوو، به‌شێكی تریش سه‌ربه‌خۆ بوون، ئه‌وانیش سوودیان له‌م بۆرده‌دا ده‌بینێ‌و بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ چالاكیه‌كانیان پێ ده‌درا‌و ئه‌نجامیان ده‌دا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ئه‌م بۆرده‌ش ڕووبه‌رووی ئه‌و قه‌یرانه‌ بۆته‌وه‌. له‌ ئێستادا وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدان ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكی پێویست‌و گه‌شه‌پێدانی پرسی دیموكراسی پێویسته‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاوڕێكی جدی بداته‌وه‌‌و پرۆژه‌‌و به‌رنامه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان گرنگی پێ بدات. بۆ بیرهێنانه‌وه‌‌و زانیاریش یه‌كه‌مین رێكخراویNGO ناحموكمی له‌ كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ساڵی 1988 به‌ ناوی رێكخراوی  KRA  له‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق-ئێران دامه‌زار بۆ پێشوازی‌و به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و هاوكاری ئاواره‌كان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP