یەکێتی و ئاوێتەی ئەزموون و تواناکان
یەکێتی و ئاوێتەی ئەزموون و تواناکان ‌ نه‌رمین عوسمان‌ 15/2/2017
ئەو پرسیارو مشتو مڕانەی‌ لە گفتوگۆی‌ نوسینی‌ پێشوما هاتنە كایەوە بیرۆكەی‌ ئەم ڕەشنوسەیان لا گەڵاڵە كردم، بۆ قسە كردن سەبارەت بە گەنج و بەشداری‌ سیاسی‌ بە گشتی‌ و تایبەت لە ناو یەكیتی‌ دا.
نەوەی‌ نوێ دوبارە بونەوەی‌ نەوەی‌ كۆن نیە هەروەها ئەمڕۆ بەیانی‌ و دوێنێش نیە بەڵام ئەمانە تەواو كەری‌ یەكترن. مەبەستمان لە نەوەی‌ كۆن ئەو كەسانەن كە بەبەخشینی‌ مێژویەك لە وزە خەرمانێك لە ئەزمونیان كەڵەكە كردوە، هاوكات نەوەی‌ نوێ خاوەنی‌ وزەیە بۆ ژیانی‌ حزبی‌ پێویستی‌ بە هەماهەنگی‌ لەگەڵ ئەو ئەزمونەیە بە ئامانجی‌ بەدیهێنانی‌ خواستەكانی‌ حیزب.
وتەیەكی‌ فارسی‌ هەیە دەڵێ خۆزگە پیر بیتوانیایە و گەنج بیزانیایە، هەموو كایەك لە كایەكانی‌ ژیان پێویستی‌ بە هێزو ئەزمون هەیە بە كۆبونەوەی‌ هەردوكیان بەرجەستەدەبێت، هەربۆیەشە هاوڕێیەتی‌ و هەماهەنگی‌ باشترە لە ململانێی‌ ناتەندروست و دژایەتی‌.
بۆ ئەوەی‌ ئامانجی‌ هەماهەنگی‌ و پێكەوە كاركردن بهێنینە دی‌، سەرەتا دەبێ نەوەی‌ كۆن خۆیی‌ و شێوازی‌ كاركردن و بۆچونەكانی‌ بگۆڕێت و بیگونجێنێ لەگەڵ سەردەمدا. لە ڕوی‌ ژمارەوە هەوڵبدرێت ڕێژەی‌ هەردوو نەوە لەیەك نزیكبن لەناوئۆڕگانەكان بۆ ئەوەی‌ تەرازوی‌ هێز بەرابەر بن ئەوسا بێشك بەرەو دۆزینەوەی‌ چارەسەرێك دەگەڕێن و ناكۆكیەكان و جیاوازییەكان بچوك دەكەنەوە، بیركردنەوەی‌ ڕون و ئاشكراو ڕۆشن پەیدا دەكەن، بەڵام ئەگەر تای‌ تەرازوەكە بەلایەكدا بكەوێت ئەوا ڕای‌ لایەنی‌ زۆرینە بەسەر كەمینە دەسەپێ و لایەكەی‌ تریش ڕازی‌ نابن و دەكەونە بۆلەبۆڵ و دژایەتی‌. زۆربەی‌ زۆری‌ ناكۆكیەكانی‌ نێوانیان لەسەر دەسەڵات و شوێنی‌ دەسەڵات و بەتایبەتی‌ شوێنە هەستیاریەكان و ناوەندەكانی‌ بڕیارە، زۆر جار بەهۆی‌ ئەو گۆڕانكاریانەی‌ لە پانتایی‌ سیاسەت ڕودەدەن نەوەی‌ نوێ هەوڵی‌ سڕینەوەی‌ نەوەی‌ كۆن ئەدا و نەوەی‌ كۆنیش ئامادە نیە جێگاكەی‌ چۆل بكات. هەندێ جار نوسین و بۆچونی‌ گەنجانی‌ ناو یەكیتی‌ بەدیدەكەم دەیانەوەێ نەوەی‌ كۆن شانۆی‌ سیاسەت بەجێبهێڵن و خۆیان ببنەئەكتەری‌ سەرەكی‌ ئەو شانۆیە، هەندێ لەنەوەی‌ كۆنیش بە كردار هەوڵدەدەن بۆچونەكانیان بسەپێنن والەگەنجان بكەن گوێڕایەڵێكی‌ سەرسەختیان بێ واتە هەردولا دەیانەوێ ئەكتەری‌ سەرەكی‌ بن، باشە ئەمە گونجاوە؟ وەلامەكەشی‌ نەخێرە، دەبێ و پێویستە پێكەوە كاربكەن بۆ بەڕێوەبردن و پلانداڕشتن و جێبەجێكردنیان بە هەماهەنگی‌ بێت وە نابێ هیچ لایەنێكیشیان بخرێنە دەرەوەی‌ ئەو بازنەیە، قۆرخكردنی‌ دەسەڵات لە لایەنێكەوە شكستی‌ گەورە بەدواخۆید ادەهێنێ.
ئەركی‌ نەوەی‌ كۆن پێگەیاندنی‌ كادیرە بۆ ئێستاو داهاتو، هێنانەپێشەوەیان،  گەنجانی‌ خاوەن بڕوانامەو ئەزمونێك وڕاسپاردنیان بە ئەركی‌ بەڕێوەبردن و بەرپرسیارەتی‌ و دەسەڵاتیان پێبدرێت بە پەیڕەوكردنی‌ لێپرسینەوەو پاداشت، بەمەبەستی‌ پەیداكردنی‌ ئەزمونی‌ بەڕێوەبردن.
ڕاستە یەكیتی‌ بایەخی‌ داوە بە هێنانەپێشەوەی‌ گەنجان بەڵام بەداخەوە هەندێكیان كوڕو كچەكانیان هێنایە پێشەوە،هەرچەندە ئەوانیش مافی‌ خۆیانەبێنە پێشەوە بەڵام دەبێت لەهەمانكاتدا ڕێگە خۆشبكەن گەنجی‌ خاوەن ئەزمونی‌ دەرەوەی‌ بازنەكە بێتەپێشەوە, گەنجانمان وا لێنەكەین خۆیان بە خاوە نی‌ یەكیتی‌ نەزانن چونكە كاتێ دەبینن كوڕی‌ بەرپرسێك خاوەنداریەتی‌ دەكات ئەویش ئەزموونی‌ سیاسی‌ ئەگەر زیاتر نەبێ كەمترنیە.
دەبێ ئەو گەنجانەی‌ دەیانهێنینە پێشەوە وەلائو دلسۆزیان تەنها بۆ یەكێتی‌ بێ و خاوەن بڕوانامه و ئەزموونیكی‌ سیاسی‌ باشیان هەبێ و خۆیان پەروەردەكردبێ, ئەم فاكتەرانە بۆ ئەم سەردەمە گرینگیەكی‌ حاشا هەڵنەگرە, نابێ نموونەی‌ گۆڕان دووبارە بكەینەوە, ئەوان راستە زۆرێك لە گەنجانی‌ خاوەن بڕوانامەیان هێنا پێشەوە, بەڵام بەشێكیان خاوەن ئەزموونی‌ سیاسی‌ ئەوتۆ نەبوون, نەیان توانی‌ هاوسەنكی‌ رابگرن بۆچوونی‌ توند و یەكتر قبوڵ نەكردنی‌ یەكتریان زاڵ كرد بەسەر مەنتیق و هێمنی‌ كاركردن.
هەوڵ بدرێ دایالۆگی‌ بەردەوام لە نێوان ئەو  دوو نەوەیە هەبێ  و گوێ لە یەكتری‌ بگرن و بۆچون و راجیاوازەكان بە هەند وەرگرن و بەیەكەوە پێشنیاز و چارەسەر بدۆزنەوە بۆ لێكتێگەیشتن و سەرخستنی‌ یەكیتی‌.
بۆ ئەوەی‌ وەك هەمیشە مۆدێلی‌ نوێكردنەوەبێت، هەوڵی‌ ئاوێتەكردنی‌ ئەو دوو نەوەیە بدرێت بێپەراوێزكردنی‌ هیچ لایەنێك.
بەرزكردنەوەی‌ پلەی‌ كادر لەسەر بنەمای‌ كارو چالاكی‌ و سی‌ ڤی‌  و كێبڕكێ بێت نەك لەسەر كێ لە كێ نزیكەو كێ وەلائی‌ بۆ كێ هەیە بۆ ئەوەی‌ كادر هەست بەداد پەروەری‌ لە ژیانی‌ حیزبی‌ خۆی‌ بكات كە ئەمەش یەكێكە لە بنچینەكانی‌ بیری‌ سۆسیال دیموكرات.
لەسەر یەكیتیە هەوڵی‌ جدی‌ بدات بۆ بەچالاك كرنەوەی‌ خولی‌ كادیران وە گۆڕانكاری‌ بەسەر وانەو بابەتی‌ خولەكانیش بهێنرێت لەگەڵ سەردەما بگونجێت، نەوەی‌ كۆن ئەزمونی‌ خۆی‌ لەوخولانە بۆ نەوەی‌ تازە باس بكات و گفتوگۆی‌ كراوە و ئاڵوگۆڕكردنی‌ بیرو ڕای‌ جیاواز هەبێ.
هانی‌ كادیریرە پێشكەوتوەكان بدرێت و هاوكاریان بكرێ بۆ بەدەستهێنانی‌ بڕوانامە ئەگەر دابرابێ و خولی‌ فێربونی‌ زمان بكرێتەوە بۆیان، ئەم ئەركانە تەنها ئەركی‌ ئۆرگانەكانی‌ یەكیتی‌ نیە بەلكو كادیر خۆشی‌ هەوڵی‌ جدی‌ بدات بۆ ئەوەی‌ ئەمانەببنە خاڵی‌ كێبركێكە و هەڵسانگاندنی‌ كادیر.
سەنگی‌ یەكیتی‌ تەنها هێزی‌ پێشمەرگەی‌ چەكدار نیە بەڵكو هێزی‌ گەنجی‌ دڵسۆزی‌ بەتوانا لەوكەمتر نیە بۆ ڕاگرتنی‌. سەرەنجام بۆ ژیانی‌ حیزبی‌ و زیندویەتی‌ و بەردەوامی‌ ڕێكردن لە گەڵ كۆڕانكاری‌ پێشكەوتنە خێراكان بونی‌ ڕێژەیەكی‌ بەرچاو لە گەنج لەناو ئۆرگانەكانی‌ حیزبدا یەكسانە بەبونی‌ هەمان ڕێژە لە كۆنگرەو دواتر لەسەركردایەتی‌ حیزبیشدا، دیارە هاوكات بە هاوسەنگی‌ لە ڕەگەزی‌ نێرو مێ كە ئەمەش بۆ خۆی‌ گرنتی‌ پێشەنگی‌ یەكیتیە لە كۆمەڵگادا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP